بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ھاری ھیبس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە هاری هیبس (یاریزانی تۆپی پێ)ەوە ڕەوانە کراوە)
ھاری ھیبس

ھیبس لە ساڵی ١٩٣٠
لەدایکبوون٢٧ی ئایاری ١٩٠٦
ویلنکۆت، ستافۆردشێر، ئینگلتەرا
مەرگ٢٣ی نیسانی ١٩٨٤ (تەمەن ٧٧ ساڵ)
ھاتفێڵد، ھارتفۆردشێر، ئینگلتەرا
نەتەوەئینگلیزی
پیشەگۆڵپارێزی تۆپی پێ، ڕاھێنەر
چالاکبوون١٩٢٤–١٩٣٨ (وەک یاریزان)
١٩٤٤–١٩٦١ (وەک ڕاھێنەر)
ناسراوە بەیەکێک لە باشترین گۆڵپارێزەکانی جیھان لە سەردەمی خۆیدا
باڵا٥ پێ و ١٠ ئینچ (١.٧٨ م)

ھێنری ئێدوارد ھیبس (ھێنری ئێدوارد ھیبس) (٢٧ی ئایاری ١٩٠٦ – ٢٣ی نیسانی ١٩٨٤) یاریزانێکی تۆپی پێی ئینگلیز بووە و لە ساڵانی ١٩٢٠ و ١٩٣٠ وەک گۆڵپارێز بۆ یانەی بیرمینگھام و ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا یاری کردووە. ھەروەھا مامی ھیوبێرت پیرسۆن و ئامۆزای ھارۆڵد پیرسۆن یاریزانی پیشەگەر بوون.

پیشەی یاریکردن

[دەستکاری]

ھیبس لە شارۆچکەی ویلنکۆت لە ویلایەتی وارویکشایر لەدایکبووە. لەکاتێکدا سەرقاڵی فێربوونی کاری بۆریچێتی دەبێت. سەرەڕای ئەمەش، ھیبس کاتێک تەمەنی تەنیا ١٧ ساڵان بوو، کەوتە ژێر سەرنجی یانەی بیرمینگھام لەنێو ئەفسانەی یاریزانانی وەک فرانک وۆماک و جۆ برادفۆرد, ھیبس بووە یاریزانێکی سەرەکی تیپەکەی یلی بیر، بەڵام ئەوە قۆناغێکی بێ بەرھەم بوو لە مێژووی یانەکەدا.

ھاتنی لێسلی نایتن لە یانەی بۆرنمۆس و بۆسکۆمب ئەتلەتیکەوە لە ساڵی ١٩٢٨ ئاماژەیە بۆ باشتربوونی ئاستی ھەردوو یانەی ھیبس و بیرمینگھام. ھیبس بەشێک بوو لە گەشتێکی یەکێتی ئینگلتەرا بۆ ئەفریقای باشوور و سێ یاری بۆ خولی تۆپی پێی 11 یاریی ئەنجامدا . ئاستە بەرزەکەی لە

پێش یەکەم یاری ھیبس، ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە ماوەی نۆ ساڵدا ٢١ گۆڵپارێزی جیاوازیان تاقیکردەوە لە دوای وازھێنانی سام ھاردی لە ساڵی ١٩٢٠، .ھیبس لەیەکچووی شێوازی یاریکردنی ھاردی بوو. سەرنجڕاکێش نەبوو بەڵام زۆر متمانەپێکراو بوو، پێی باش بوو ھەموو شتێک بە شێوەیەکی سادە ئەنجام بدات. شێوازێک کە بووە ھۆی ببێتە گۆڵپارێزی ئینگلتەرا تا ئەو کاتە، چونکە ٢٥ جار بۆ ئینگلتەرا ھەڵبژێردرا (دە گۆڵی خاوێن) و بووە گۆڵپارێزی سەرەکی ھەڵبژاردەکەی تا ناوەڕاستی ساڵانی ١٩٣٠.

بیرمینگھام لە ساڵی ١٩٣١ گەیشتە یاری کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا ، کە تێیدا بە ئەنجامی ٢-١ بە یانەیەکی بەھێزی وێست برۆمیچ ئەلبیون دۆڕا.ئامۆزای ھیبس، ھارۆڵد پیرسۆن ، کە لە تیپی براوە لە یاری کۆتایی یاری کرد، لە ٩ی نیسانی ١٩٣٢ ھەڵبژێردرا بۆ ئینگلتەرا بەرامبەر سکۆتلەندا یاری کرد و ئەوە تاکە یاری نێودەوڵەتی ئەو بوو.

دوای ٣٨٩ یاری، یاریکردنی لەگەڵ یانەی بیرمینگھام کۆتایی ھات کە کەمێک لە سەرەتای جەنگی جیھانی دووەمدا بوو.ی اری ماڵئاوایی کردنی بەرامبەر ئەستۆن ڤێلای ڕکابەریان بوو لە 13ی نیسانی 1940 دا.

پیشەی بەڕێوەبەرایەتی

[دەستکاری]

لە مانگی ئابی ساڵی ١٩٤٤ ھیبس بۆ ماوەی حەوت ساڵ بووە بەڕێوەبەری یانەی والساڵ .گرینگترین شت لەم قۆناغەدا دەرکەوتنی یانەکە بوو لە یاری کۆتایی خولی سێیەم (باشوور) لە ساڵی ١٩٤٦، لەبەردەم ٢٠ ھەزار ھاندەردا، لە ستامفۆرد بریج بەرامبەر بۆرنمۆس و لەلایەن تیپی ڕۆن کراتچلی و دۆگ لیشمان و ڕێگ فۆلکس و "ناتی" نیومان و گۆڵپارێز جاکی لویس .

ھیبس لە نێوان مانگی شوباتی ساڵی ١٩٥٣ و ھاوینی دواتردا گەڕایەوە بۆ یاریکردن لە گۆڵی یانەی ھاڤیلاندز.پاشان بە تەواوی تۆپی پێی جێھێشت پێش ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ ئەنجامدانی دوو کاری بەڕێوەبەرایەتی لە وێر بۆ وەرزی 1960-1961 و وێڵڤین گاردن سیتی بۆ وەرزی 1962-1963 .

دوای تۆپی پێ

[دەستکاری]

ھیبس لە شاری وێڵوین گاردن سیتی نیشتەجێ بوو، ھەرلەوێ لە مانگی نیسانی ساڵی ١٩٨٤ لە تەمەنی ٧٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد [١]

ڕێزلێنان

[دەستکاری]

بێرمینگھام

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «England Goalkeepers - Harry Hibbs». England Football Online. ٢ی شوباتی ٢٠١٨. لە ٧ی نیسانی ٢٠١٩ ھێنراوە.


لە ویکیپیدیای ئینگلیزییەوە وەرگیراوە بەڵام بە داڕشتنێکی جیاواز نەک وشە بە وشە.