ھادی مەحموود

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە هادی مەحمودەوە ڕەوانە کراوە)
ھادی مەحموود
لەدایکبوون١٩٧٠
گەڕەکی سابونکەران، سلێمانی
مەرگ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٣ (٥٣ ساڵ)
ھۆکاری مەرگجەڵدەی دڵ
ناسراوە بەحەمەتاڵ


ھادی مەحموود ناسراو بە حەمە تاڵ[١] (لە ساڵی ١٩٧٠ لە گەڕەکی سابوون کەرانی شاری سلێمانی لەدایکبووە[٢] - لە ۲۹ی نیسانی ٢٠٢٣ بەھۆی جەڵدەی دڵەوە کۆچی دوایی کردووە لە تەمەنی ٥٣ ساڵیدا)[٣] ئەکتەرێکی کورد بوو و زیاتر لە ڕۆڵی کۆمیدی دەردەکەوت. ناوبانگی ھادی لە درامایی گەردەلوولەوە سەری ھەڵدا کاتێک بە کەسایەتی عەریف حەمە تاڵ دەرکەوت.[٤]

ژیانی ھونەری[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٩٧ەوە دەرفەتی بۆ ڕەخساوە بەشداری کاری ھونەریدا بکات، و پاش دەرکەوتنی لە درامای گەردەلوول، و پاشانیش لە درامای پەتریپۆت، بووە ئەستێرەیەکی درەوشاوەی تەلەفزیۆنی کوردیی، و لە ساڵی (٢٠١٨)ەش لە ڕادیۆی نالیا پێشکەشکاری بەرنامەی "چێشتەناو" بوو و تێیدا لە رێگەی پەیوەندی تەلەفۆنەوە لەگەڵ ھاوڵاتیاندا نوکتە و قسەی خۆشیان پێشکەش بە بیسەران دەکرد.[٥] چەند مانگێک بەر لە گیان لەدەستدانی، بە ھۆی سەختی ژیان و بارودۆخی دارایی حەمەتاڵ رادەیەک لە کاری ھونەری بۆ ماوەیەک دوور کەوتبووە و بۆ دابینکردنی بژێوی خۆی و خێزانەکەی لە ناو بازاڕی شاری سلێمانیدا کاری بەقاڵی دەکرد.[٥]

دراماکان[دەستکاری]

  • گەردەلوول بە ڕۆڵی عەریف حەمەتاڵ
  • ڕۆژگارە تەریبەکان

فیلم[دەستکاری]

مردن[دەستکاری]

ھادی لە ٢٩ نیسانی ٢٠٢٣ بە ھۆی جەڵتەی دڵ لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.[٧] مەھدی مەحموود باسی دوایین دیداری خۆی و براکەی کرد کە ھونەرمەندەکە گوتوویەتی: «تەوبە بێت لە ھەموو شتێک، نوێژ و عیبادەت دەکەم»[٧]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ بەڤیدیۆ..عەریف حەمەتاڵ کەبابخانەی کردەوە، ماڵپەڕی وێستگە، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٧ بڵاوکراوەتەوە.
  2. ^ "ھونەری ھونەرمەند ھادی مەحموود کۆچی دوایی کرد". kurdistan24.net. 2023-04-30.
  3. ^ ""عەریف حەمە تاڵ" کۆچی دواییکرد". www.xendan.org. Retrieved 2023-04-30.
  4. ^ عەریف حەمە تاڵ لە نواندنەوە بەرەو پێشکەشکاری بەرنامە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی ڕۆژنامەی ھەولێر، ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨.
  5. ^ ئ ا "پێش گیانلەدەستدانی حەمەتاڵ داوای چی کرد؟". nrttv.com. 2023-04-30.
  6. ^ "عەریف حەمەتاڵ" ھۆکاری دابڕانی لە بەرنامەی "پەتری پۆت" ئاشکرا دەکات، ماڵپەڕی وشە، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ بڵاوکراوەتەوە.
  7. ^ ئ ا "هونەرمەند هادی مەحموود کۆچی دواییکرد". rudaw.net. 2023-04-30.