بۆ ناوەڕۆک بازبدە

نەیار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

نەیاری چیڕۆک یان شەڕانگێزی چیڕۆک ئەو کەسایەتیەی نێو چیڕۆکە کەوا دژی پاڵەوانی چیڕۆک دەوەستێتەوە.[١]

پاڵەوانی چیڕۆکەکان زۆربەی کاتەکان لەلایەن شەڕانگێزی چیڕۆکەوە بەرپەرچ دەدرێتەوە. کەسایەتیە شەڕانگێزەکەی چیڕۆکەکە بەربەست و ئاڵۆزی دەخاتە بەردەم پاڵەوانەکە کەوا پاڵەوانەکە تاقیدەکاتەوە و لە ئەنجامدا بەھێزی و لاوازی پاڵەوانەکە دەردەخات.

وشەڕەتناسی

[دەستکاری]

وشەی ئەنتاگۆیست (نەیاری چیرۆک) لە وشەی یۆنانی ἀνταγωνιστής – antagonistēs، «ڕکابەر، پێش بڕکێکار، پیاو خراپ، دووژمن» ھاتووە. anti- («دژ») و agonizesthai (ڕکابەریکردن بۆ خەڵاتێک").[٢][٣]

بەکا‌رھێنان

[دەستکاری]

نەیار وەک کەرەستەیەکی گێڕانەوە بەکا‌ردێت، بۆ دروستکردنی ململانێ، کۆسپ، یان ئاڵنگاری بۆ پاڵەوان. ئەگەرچی ھەموو چیرۆکێک پێویستی بە نەیار نییە، بەڵام زۆرجار لە شانۆگەرییەکاندا بۆ زیادکردنی ئاستی دراما بەکا‌ردێت. لە تراژیدیادا، نەیارەکان زۆرجار ھۆکاری کێشە سەرەکییەکەی پاڵەوانن، یان سەرکردایەتی کۆمەڵە کاراکتەرێک دەکەن دژی پاڵەوان؛ لە کۆمیدیادا، ئەوان بەگشتی بەرپرسن لە تێوەگلانی پاڵەوان لە بارودۆخە کۆمیدییەکاندا.[٤]

تەکنیکەکانی داڕشتنی نەیار

[دەستکاری]

نووسەر جۆن ترووبی پێی وایە کە نەیارێکی ڕاستەقینە تەنھا نایەوێت ڕێگری لە پاڵەوان بکات لە گەیشتن بە ئارەزووەکەی، بەڵکو لەگەڵ پاڵەوانەکەدا کێبڕکێ دەکات بۆ ھەمان ئامانج. بەپێی وتەی جۆن ترووبی، «تەنھا لە ڕێگەی کێبڕکێکردن بۆ ھەمان ئامانجە کە پاڵەوان و نەیارەکە ناچار دەبن بکەونە ململانێی ڕاستەوخۆوە و بەدرێژایی چیرۆکەکە چەندین جار ئەو کارە دووبارە بکەنەوە.»[٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. About.com, Literature: Contemporary "Antagonist." Online. 18 October 2007. ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. «Antagonist». Online Etymology Dictionary. لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠ ھێنراوە.
  3. داڕێژە:OED
  4. https://books.google.com/books/about/Playwriting.html?hl=ar&id=uiXZxECZ8YQC#v=onepage&q&f=false
  5. Truby, John (2008). The anatomy of story: 22 steps to becoming a master storyteller (1st ed.). New York: Farrar, Straus and Giroux. pp. 46–47. ISBN 978-0-86547-993-7. OCLC 281139315.