نەھەنگی شین (یاری)
ڕواڵەت
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
| نەھەنگی شین | |
|---|---|
| لقی | cyberbullying |
| دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ |
| بابەتی لاوەکی | Gruppy smerti (18+)، inducement to suicide |
| ناونراوە لەدوای | cetacean stranding |
یاری نەھەنگی شین (بە ئینگلیزی: Blue Whale) (بە ڕووسی: Синий кит) یان چالێنجی نەھەنگی شین دیاردەیەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کە گوایە لە چەند وڵاتێکی جیھاندا بوونی ھەیە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٦، کە «یارییەکە» لە کۆمەڵێک چالێنج پێکدێت بۆ ماوەی ٥٠ ڕۆژ، و لە چاڵنجی کۆتاییدا داوا لە یاریزانەکە دەکات خۆی بکوژێت، و زاراوەی «نەھەنگی شین» لە دیاردەی نەھەنگی کەنار دەریاکانەوە ھاتووە، کە پەیوەندی بە بیرۆکەی خۆکوشتنەوە ھەیە، و گومان دەکرێت سەرچاوەی ژمارەیەک ڕووداوی خۆکوژی بێت بە تایبەت لەنێو ھەرزەکاران.