بۆ ناوەڕۆک بازبدە

نەھرۆ کەسنەزانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ڕەچەڵەک

[دەستکاری]
نەھرۆ کەسنەزانی قادری حوسەینی

شەمسەدین محەممەد نەھرۆ کوڕی محەممەد کوڕی سەید عەبدولکەریم کوڕی سەید عەبدولقادر کوڕی سەید عەبدولکەریمی شاھی کەسنەزانە کوڕی سەید حوسەین کوڕی سەید حەسەن کوڕی سەید عەبدولکەریم کوڕی سەید ئیسماعیل ولیانی کوڕی سەید محەممەد نۆدێی کوڕی سەید بابا عەلی وەندەرێنە کوڕی سەید بابا ڕەسولی گەورە کوڕی سەید عەبدولسەیدی دووھەم کوڕی سەید عەبدولڕەسول کوڕی سەید قەلەندەر کوڕی سەید عەبدولسەید کوڕی سەید عیسای ئەحدەب کوڕی سەید حوسەین کوڕی سەید بایەزید کوڕی سەید عەبدولکەریمی یەکەم کوڕی سەید عیسای بەرزنجی کوڕی سەید بابا عەلی ھەمەدانی کوڕی سەید یوسفی ھەمەدانی کوڕی سەید محەممەد مەنسووڕ کوڕی سەید عەبدولعەزیز کوڕی سەید عەبدوڵڵا کوڕی سەید ئیسماعیلی موحەدیث کوڕی ئیمام موسای کازم کوڕی ئیمام جەعفەری سادق کوڕی ئیمام محەممەدی باقر کوڕی ئیمام عەلی زەینەلعابدین کوڕی ئیمام حوسەین کوڕی ئیمام عەلی کوڕی ئەبو تاڵیب و خاتوو فاتیمەی زەھرا کچی پێغەمبەر محەممەد.[١][٢]

ژیاننامە

[دەستکاری]
نەھرۆ کەسنەزانی لە کۆڕی زیکر دا لە تەکیەی سلێمانی

شەمسەدین محەممەد نەهرۆ کەسنەزانی حوسەینی لە ڕێکەوتی ١٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٦٩ لەدایکبووە لە پارێزگای کەرکوک، لە نێو براکانیدا گەورەترینیان بووە، باوکی نەھرۆ کە محەممەدی کەسنەزانە ژمارەیەکی زۆر لە مورید و شوێنکەوتەی ھەیە لە تەواوی جیھاندا، دەستەواژەی کەسنەزان لە زمانی کوردیدا ھاتووە لە (کەس نازانێت) و لە ڕووی دەستەواژەوە بەپێی تێگەیشتنی تەریقەتەکە بۆی بریتییە لەو نھێنییەی کە کەس نایزانێت جگە لە خودا و پێغەمبەر و ی حازری تەریقەتەکە، محەممەد کەسنەزانی ایەتی خرایە ئەستۆی و لەسەر بەرماڵی ایەتی دانیشت لە ساڵی ١٩٧٨ دوای کۆچی دوایی باوکی ( عەبدولکەریمی کەسنەزانی)، بۆیە محەممەد کەسنەزانی بە باشترین شێوە تەریقەتەکەی بردە ڕێوە و توانی بەناو جیھاندا بڵاوی بکاتەوە و تەریقەتەکە بگاتە وڵاتە عەرەبییەکان و وڵاتەکانی ئاسیا و ئەورووپا و ئەمریکا و ئەفریقا.[٣]

نەھرۆ کەسنەزانی لە تەکیەی سەرەکی سلێمانی
نەھرۆ کەسنەزانی لەناو زیکری دەروێشاندا

نەھرۆ لە بنەماڵەیەکی سەید زادە ھاتووەتە دونیاوە کە ڕەچەڵەکیان لە ڕێگەی دایک و باوکییەوە بۆ ئیمامی عەلی و خاتوو فاتیمەی زەھرا دەگەڕێتەوە، نەھرۆ ھەر لە منداڵییەوە لە ناو تەریقەتدا گەورە بووە و پێگەیشتووە، ھەر لە منداڵییەوە ڕۆژانە جەختی لەسەر ئامادەبوون لە ئەڵقەی زیکرەکان کردووە، ھەروەھا زۆر لەخزمەت باوکیدا دەبوو بۆ ئەوەی سودمەند بێت لە زانستە ھەمەجۆرەکانی محەممەدی باوکی، محەممەدیش وەک باوکێکی بە ڕەحم و بەسۆز گرنگی بە نەھرۆ دەدا، لە قۆناغی ھەرزەکاریدا نەھرۆ سەرقاڵی خوێندنی ئەکادیمی بوو، لە ھەمان کاتدا بەردەوام بەدەم داواکاری خەلیفە و موریدەکان دەڕۆیشت و ھاوکاریانی دەکرد بە شێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ

خوێندن

[دەستکاری]
دەروێش و موریدانی ھیندستان لە سەردانی نەھرۆ کەسنەزانی لە تەکیەی سلێمانی
پەڕگە:کۆمەڵێک پەیامنێری بیانی لە سەردانی چالاکی نەهرۆ کەسنەزانی لە تەکیەی سلێمانی.jpg
کۆمەڵێک پەیامنێری بیانی لە سەردانی نەھرۆ کەسنەزانی لە تەکیەی سلێمانی
کۆڕی زیکری دەروێشانی کەسنەزانی لە تەکیەی سەرەکی بەغداد

نەھرۆ کەسنەزانی حوسەینی خوێندنی ناوەندی لە بەغدا تەواو کردووە و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەدەست ھێناوە لە زانستی ژمێریاری لە زانکۆی بەغدا، ھەروەھا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەدەست ھێناوە لە زمانی ئینگلیزیدا لە بەریتانیا، پاشان بڕوانامەی ماستەری بەدەست ھێناوە لە مێژوودا لە پەیمانگای مێژووی عەرەبی، دواتر بڕوانامەی دکتۆرای بەدەست ھێناوە لە مێژووی ئیسلامی دا کە ناونیشانی نامەی دکتۆراکەی بریتی بوو لە (محەممەدی فاتیح ژیان و فتوحاتەکانی)، نەھرۆ زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی زۆر بە چاکی دەزانێت.[٤]

ژیانی ڕوحی

[دەستکاری]
محەممەد کەسنەزانی لەسەر شاخی ئەزمەڕ
پەڕگە:پێدانی تەریقەت و بەیعەت لەلایەن چالاکی نەهرۆ کەسنەزانی.jpg
پێدانی تەریقەت و بەیعەت لەلایەن نەھرۆ کەسنەزانی

لەگەڵ لەدایکبوونی نەھرۆ ھەتاکو پێگەیشتنی، ئاماژە ڕووحییەکانی تێدا دەبینرا و دەردەکەوت، لە نەوەدەکان محەممەدی کەسنەزانی بە کەسێکی شیاوی دەبینی و بە شێوەیەکی تایبەت مامەڵەی لەگەڵ دەکرد، ئەرکەکانی تەریقەت و ئیرشادی پێ دەسپارد، لە زۆرترین گەشت و سەردانە ئیرشادییەکانی باوکیدا، نەھرۆ ھاوەڵی باوکی دەبوو، زۆرجار محەممەد کەسنەزانی بە خەلیفە و موریدەکانی دەوت کە لەدوای ئەو نەھرۆ دەبێتە جێگەدار و جێنشین و نابێت ھیچ خەلیفەیەک بەبێ ئاگاداری نەھرۆ تەکیە بکاتەوە یاخود کەسێک بکاتە خەلیفە.[٥][٦]

مەرقەدی محەممەد کەسنەزانی
سەردانی مەسیحییەکان بۆ تەکیەی کەسنەزانی
دەروێش و موریدانی ئیندۆنوسیا لە سەردانی نەھرۆ کەسنەزانی لە تەکیەی ئوردون - عەممان
کۆڕێکی نەھرۆ کەسنەزانی لە ئەمریکا

لە ساڵی ٢٠٠٥ محەممەدی کەسنەزان لەبەردەم خەلیفە و موریدەکان وتی: (ان شاء اللە نەھرۆ ی داھاتووە و ی ئێوەیە و براتانە و خزمەتکاری ئێوە و تەریقەتە)، پاشان لە ساڵی ٢٠٠٨ لە تەکیەی کەسنەزانی سلێمانی بانگەواز کرا کە نەھرۆ وەکیل و بریکاری ی تەریقەتە، و ھەردەم محەممەدی کەسنەزان ئاماژەی بەوە دەکرد کە ایەتی بە ئارەزووی کەس دیاری ناکرێت بەڵکو لەلایەن خودی پێغەمبەر دیاری دەکرێت، لە ساڵی ٢٠١١ نەھرۆ لەگەڵ غاندی برای ھەستان بە ئەنجامدانی عەمرە و زیارەتی پێغەمبەر

نەھرۆ کەسنەزانی لەگەڵ دەروێشەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان (ئێران)
نەھرۆ کەسنەزانی و دکتۆر بەرھەم ساڵەح (سەرۆکی عێراق)
نەھرۆ کەسنەزانی لە زیارەتی کرپچنە

نازناوی (شەمسەدین) لە ڕێکەوتی ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ بەخشرایە نەھرۆ بە فەرمانی حەزرەتی عەبدولقادری گەیلانی لە کاتی ئەنجامدانی مەولودێک و ئەم ھەواڵەشی پێ گەیەندرا لەلایەن باوکییەوە ( محەممەدی کەسنەزان) لە عەمانی ئوردون، لە ساڵی ٢٠١٩ محەممەدی کەسنەزان بە مەبەستی ئیرشاد سەفەر دەکات بۆ ئەمریکا، لە سەرەتاکانی ساڵی ٢٠٢٠ محەممەدی کەسنەزان تەندروستی ھێدی ھێدی بەرەو خراپ بوون دەڕوات، ھەتاکوو لە ڕێکەوتی ٤ی تەممووزی ٢٠٢٠ کۆچی دوایی دەکات لە ئەمریکا و تەرمی دەگەڕێندرێتەوە بۆ سلێمانی و لە باخی بەختیاری لە تەکیەی سەرەکی کەسنەزانی بەخاک دەسپێردرێت

پاشان نەھرۆ کەسنەزانی بەڕێوەبردنی تەریقەتەکە دەکەوێتە ئەستۆی، لەسەر بەرماڵی ایەتی دادەنیشێت، دەبێتە درێژەپێدەری ڕێگای باوکی لە کۆکردنەوەی ھەموو ئایین و نەتەوە و بیروباوەڕ و کەسایەتییە جیاوازەکانی کۆمەڵگا، چونکە تەریقەتی کەسنەزانی ھەنگاو دەنێت بەرەو ئاشتی و تەبایی و دۆستایەتی نێوان ھەموو مرۆڤایەتی و دژ بە ھەموو بیروباوەڕێکی توندڕەوی و تەکفیری و دەرمارگیرییە

نەھرۆ کەسنەزانی و بافڵ تاڵەبانی

چالاکی

[دەستکاری]

نەھرۆ پێی وایە کە ڕاگەیاندن گرنگییەکی زۆریان ھەیە لە ڕۆڵبینین بۆ چەسپاندنی بیر و بۆچوونە بنەڕەتییەکان، بۆیە ھەستاوە بە گرنگیدان بە دامەزراندنی چەند دامەزراوەیەکی ڕاگەیاندن لەوانەش:

  1. دامەزراوەی المشرق الإعلامیة والثقافیة کە ھەڵدەستێت بە بڵاوکردنەوەی ڕۆژنامەی المشرق الواسعة لە عێراقدا
  2. چاپخانەی مەشریق کە ھەڵدەستێت بە چاپکردنی ڕۆژنامە و کتێبی ڕۆشنبیری
  3. دەرچوونی ڕۆژنامەی ئوفوق کە ڕۆژنامەیەکی سیاسی سەربەخۆیە سەبارەت بە دۆخی عێراق لە لایەنی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری
  4. ڕۆژنامەی عێراق کە ڕۆژنامەیەکی سیاسی ڕۆشنبیری عێراقییە
  5. کردنەوییە کەناڵی مەشریق کە کەناڵێکی سەربەخۆیە
  6. کردنەوەی کەناڵی مەشریق لە بەغداد
  7. کردنەوەی ماڵپەڕی تەریقەتی قادری کەسنەزانی www.kasnazan.com
  8. کردنەوەی ماڵپەری تەصەوفی ئیسلامی www.islamic-sufism.net
  9. دامەزراندنی ئەنجومەنی ڕۆشنبیری کەسنەزانی بە سەرپەرشتی نەھرۆ کەسنەزانی، کە ئەنجومەنێکی ڕؤشنبیری مەدەنی جیھانی ناحکومییە، پێناسەی تەصەوفی کەسنەزانی دەکات، تایبەتە بە ڕۆڵەکانی تەریقەتی قادری کەسنەزانی لە ھەموو شوێنیک و شوێنی سەرەکییەکەی لە سلێمانییە، ئامانج لێی بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری ڕۆشنبیری و ھزرییە و گرنگی دان بە لایەنی ڕوحی و ڕۆشنبیری و ئەدەبی و یاسایی و زانستی لە بوارە جیاوازەکانی ژیاندا، ھەروەھا کارکردن بۆ چاککردنی ڕیڕەو و ڕەوشتە ھەڵەکانی ناو کۆمەڵگا، ھەروەھا کاکردن بۆ چەسپاندنی دادپەروەری، ڕووبەڕووبونەوەی بیروبۆچوونە توندڕەوەکانی دژ بە تەصەوف و عیرفانی ئیسلامی، پاراستنی ڕۆڵی تەریقەتی کەسنەزانی لە سەرکردایەتی کردنی کۆمەڵگا و پێشخستنی لە بوارە جیاوازەکاندا، بڵاوکردنەوەی توێژینەوە و لێکۆڵینەوە و شیعر و ئەدەب و ھونەر کە ھاندەر و یارمەتیدەر دەبن بۆ بڵاوکردنەوەی بەھاکانی ئاشتی و تەبایی و لێبوردەیی، ھەموو ئەمانەش لەپێناو دروستکردنی مرۆڤ.[٧]
نوێژکردنی شیعە و سونە لە تەکیەی سلێمانی

دامەزراوە زانستییەکان

[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠٠٤ نەھرۆ ھەستا بە دامەزراندنی کۆلێژێک بە ناوی (کۆلێژی سەلام) لە بەغداد کە ئەم بەشانەی لەخۆ دەگرت:

  1. بەشی توێژینەوە ئیسلامییەکان و گفتوگۆی ئایینەکان
  2. بەشی زمانی ئینگلیزی
  3. بەشی زانستەکانی ژمێریاری و ماتماتیکی پراکتیکی
  4. بەشی یاسا
  5. بەشی ئەندازیاری تەکنیکی ژمێریاری.[٨]

گرنگیپێدانی ڕۆشنبیری

[دەستکاری]

نەھرۆ ھەستا بە دامەزراندنی کۆمەڵە ناوەندێکی زانستی و ڕۆشنبیری و ئایینی لەوانەش:

  • ناوەندی جیھانی تەصەوف و توێژینەوە ڕووحییەکان - بەغداد، ساڵی ١٩٩٤
  • کۆمەڵگەی زانستی ساداتی ئەشراف - بەغداد، ساڵی ٢٠٠٤
  • ئەنجومەنی ناوەندی تەریقەتەکانی سۆفیگەری - بەغداد، ساڵی ٢٠٠٤
  • نەھرۆ چەند بەرھەمی ڕۆشنبیری ھەیە لەوانە:
    1. عناقید الرؤی - ٢٠٠٦
    2. موسوعة الذکر والذاکرون - ٢٠٠٨
    3. التحلی بالآداب الإسلامیة فی الطریقة الکسنزانیة - ناوەندی قادری بۆ بڵاوکردنەوە (سووریا، دیمەشق، چاپخانەی بەیروت)، ٢٠٠٧
    4. خوارق الشفاء الصوفی والطب الحدیث - ناوەندی قادری بۆ بڵاوکردنەوە (سووریا، دیمەشق، چاپخانەی بەیروت)، ٢٠٠٧
    5. الرؤی والأحلام فی المنظور الصوفی - ناوەندی قادری بۆ بڵاوکردنەوە (سووریا، دیمەشق، چاپخانەی بەیروت)، ٢٠٠٧
    6. السلطان محمد الفاتح، حیاتە وفتوحاتە - ناوەندی وردی ئەردەنی بۆ بڵاوکردنەوە - ٢٠١٣
    7. العراق خطی علی درب تصحیح المسار - ٢٠٠٦
    8. السیدة فاطمة الزھراء علیھا السلام شجرة الأصل النورانیة فی رأی الطریقة العلیة القادریة الکسنزانیة،[٩]

پڕۆژە خێرخوازییەکان

[دەستکاری]

کۆمەڵەیەکی خێرخوازی دامەزراند بەناوی (کۆمەڵگای دکتۆر نەھرو محمد عبدالکریم کەسنەزانی حسێنی)، کە چەندین پرۆژەی خێرخوازی ئەنجام داوە و ھاوکاری پێشکەش بە عێراقییەکانی ناوخۆ و دەرەوە کردووە، ڕۆڵێکی گەورە و بەشدارییەکی کاریگەری ھەبوو لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و ھاوکاری مرۆیی بۆ خێزانە ھەژار و ئاوارەبووەکانی گەلی عێراقی، ھەروەھا کەمپەکانی ئاوارەکان، لەوانە:[١٠]

کەمپی کەسنەزان لە ناوچەی ئەلدۆرا لە بەغدا کە گەورەترین کەمپی ئاوارەکانی بەغدایە و وەک لەلایەن ڕێکخراوە حکومییە نێودەوڵەتی و عێراقییەکانەوە دانیان پێدانراوە، ھەروەھا لە پارێزگای سلێمانی و کەرکووک کەمپی بۆ ئاوارەکان کردەوە.

لەژێر دروشمی (پشتیوانیکردنی سەرجەم خێزانە پێویستەکانی عێراق بەبێ گوێدانە ئایین و مەزھەب و ڕەگەز). ئامانج لێی ئەوەیە کە لە ڕوانگەی مرۆیییەوە دادپەروەری بەرامبەر بەم خێزانە ھەژارانە بکرێت، بۆ ئەوەی لە تێکچوونی سەختی بارودۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی ڕزگاریان بکرێت، ھەروەھا یارمەتی منداڵەکانیان بدرێت بۆ بەردەوامبوون لە گەشتە زانستی و پەروەردەیییەکانیان، ژمارەیەک قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی کردووەتەوە لە کەمپەکانی ئاوارەکان. ژمارەیەکی زۆر لە منداڵانی خێزانە ئاوارەکانی کە سەر بە کۆلێژی سەلامن لە قیستی ساڵانە بەخشی. لە کەمپەکاندا نۆرینگەی پزیشکی بۆ ئاوارەکان کردەوە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشەکان و دابینکردنی دەرمانیان؛ و پێگەیەکی مرۆیی ھەبوو لە چارەسەرکردنی ژمارەیەکی زۆر نەخۆش لە نەخۆشخانەکانی دەرەوەی عێراق.

دامەزراوە ئابووری و بازرگانییەکان

[دەستکاری]

نەھرۆ کەسنەزانی خاوەنی کۆمەڵێک کۆمپانیای بازرگانییە کە لە بوارە جیاوازەکانی ئابووریدا کاردەکەن، بەتایبەتی وەبەرھێنانی نەوت و پیشەسازی و پاراستنی ئیمکانات و ئەم کۆمپانیا بازرگانیانەش لەلایەن نوخبەیەک لە زیرەکترین عەقڵی ئابووری لەژێر چاودێری ئەودا بەڕێوەدەبرێن.[١١]

وتەکان

[دەستکاری]
  • کەسنەزانییەکان پاسەوانی شەریعەتی پێغەمبەرن
  • مەنھەجی کەسنەزان مەنھەجی ئالوبەیت و سەحابەی پێغەمبەرە
  • شەوی دونیا و ڕۆژی دونیا تاریکە، تاریکییەکەی ئەوە نییە کە لە ڕووناکییەک دانیشین، بەڵکو تاریکییەکە ئەوەیە کە دڵ تاریک بێت، ڕووناک بوونەوەی دڵیش بە زیکری خودایە
  • دینی پێغەمبەر دینی ئەخلاق و ڕەحمەتە
  • دەروێشیمان ڕوونە وەک نووری ئەو خۆرە و نووری مانگەکەی محەممەد
  • درۆ لە ھەموو گوناھێک گەورەترە
  • دەبێت دەروێش ئەوەندە ئەدەبی ھەبێت کە شتێکی نەبێت لە دوا ڕۆژدا لەخزمەت خودا جێی شەرمەزاری و سەرداخستن بێت
  • بەبێ ڕاستگۆیی ھیچ شتێک بۆ مورید دەرناکەوێ
  • سەرەتامان محەممەدە و ناوەندمان محەممەدە و کۆتاییشمان محەممەدە
  • بەڕای من ھۆکاری بڵاوبونەوەی ئیلحاد ئەوەیە کە ھۆکاری سەرەکی بۆ ئەمە ئەو کەسانەیە کە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە نوێنەری ئیسلامن، نازناوی ئیسلامیان ھەڵگرتبوو بەڵام ھەڵگری ڕەوشتی محەممەدی نەبوون، بۆیە ڕەفتارکردنیان بە ڕەفتارێکی ناپەسەند بوو لە ھەموو ڕەفتارەکانیاندا توند بوون، وێنەیەکی شێوێندراوی ئیسلامیان پیشاندا بەوەی ئیسلام بریتی بێت لە ئیسلامی کوشتن، بەوەی ئیسلام ئیسلامی قبوڵ نەکردنی بەرامبەرە و ئیسلام ئیسلامی تەکفیرە، حاشا لە ئیسلام کە بەم شێوەیە بێت
  • ئێمە ھەموومان خۆشەویستی کۆمان دەکاتەوە
  • دڵ کە پارچە گۆشتێکی نەرمە، لە بەرد ڕەقتر دەبێت کاتێک خۆشەویستی پێغەمبەری تێدا نەبێت
  • تەصەوف سەرکردە پێشکەشی ئومەت و کۆمەڵگا دەکات
  • ڕاستگۆیی بنچینەی تەریقەتە
  • مورید دەبێت ڕاستگۆ بێت لە ھەموو جووڵەیەکیدا
  • پەیامی کەسنەزانی پەیامێکی جیھانییە و بۆ ھەموو مرۆڤایەتییە و بۆ ھەموو بوونەوەرەکانە
  • ئەگەر تۆ لەگەڵ خۆت ڕاستگۆ نەبیت چۆن لەگەڵ خودا ڕاستگۆ دەبیت !!
  • ئەوەی ڕاستگۆ نەبێت لە ئێمە نییە
  • شەریعەتی ھەموو پێغەمبەران سەرچاوەکەی یەکێکە، ئەمەشە مانای تەوحید
  • دەروێشی کەسنەزانی واتا دەروێشی حەزرەتی عەلی.[١٢]

زنجیرەی تەریقەتی کەسنەزانی

[دەستکاری]
  1. نەھرۆ (شەمسەدین)
  2. محەممەد ئەلموحەمەد کەسنەزانی (سوڵتان)
  3. عەبدولکەریمی کەرکووک
  4. سوڵتان حوسەین
  5. عەبدولقادر (پیری موھاجیر)
  6. عەبدولکەریم (شاھی کەسنەزان)
  7. عەبدولقادری قازانقایە
  8. حسێنی قازانقایە
  9. عەبدولسەمەدی گڵەزەرد
  10. محێدینی کەرکووکی
  11. ئیسماعیلی ولیانی
  12. ئەحمەدی ئەحسائی
  13. حوسێنی بەحرانی
  14. محەممەد سادق
  15. محەممەد قاسم
  16. عەبدولفەتاحی سەیاح
  17. محەممەد غەریبوڵڵا
  18. داودی ثانی
  19. عەبدولڕەزاقی گەیلانی
  20. عەبدولقادری گەیلانی
  21. ئەبو سەعیدی مەخزومی
  22. عەلی ھەکاری
  23. ئەبو فەرەجی تەرتوسی
  24. عەبدولواحیدی یەمانی
  25. ئەبوبەکری شیبلی
  26. جونەیدی بەغدادی
  27. سری سقطی

٢٨. مەعروفی کەرخی، لێرەشەوە مەعروفی کەرخی لە دوو ڕێگاوە تەریقەتەکەی وەرگرتووە:

  • ڕێگای ئەلوبەیت
    • ١. ئیمام عەلی ڕضا
    • ٢. ئیمام موسای کازم
    • ٣. ئیمام جەعفەری سادق
    • ٤. ئیمام محەممەدی باقر
    • ٥. ئیمام عەلی زەین العابدین
    • ٦. ئیمام حوسەین
    • ٧. ئیمامی عەلی کوڕی ئەبو تاڵیب
    • ٨. حەزرەتی پێغەمبەر (صلی اللە علییە وسلم)
  • ڕێگای پیاوچاکانی تابعین:
    • ١. داودی تائی
    • ٢. حەبیبی عەجەمی
    • ٣. حەسەنی بەسڕی
    • ٤. ئیمامی عەلی کوڕی ئەبو تاڵیب
    • ٥. حەزرەتی پێغەمبەر (صلی اللە علییە وسلم)[١٣][١٤]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ڕشتەی نوور - نیاز مەستی - ٢٠١٨- چاپی یەکەم - ھەولێر
  2. ڕەئوف، پێشەوا (٢٠٢١). قۆناغێکی نوێی تەریقەتی قادری کەسنەزانی. سلێمانی: چاپخانەی سلێمانی. لاپەڕە ٦٢.{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  3. ڕشتەی نوور - نیاز مەستی - ٢٠١٨- چاپی یەکەم - ھەولێر
  4. کسنزانی، محمد. تصوف مترجم: مدرس گرجی، سیف اللە، سنندج: محمد صدیق کلا چی، چاپ دوم، ۱۳۸۱، ISBN ۹۶۴-۰۶-۱۸۴۹-۷
  5. کسنزانی، محمد. تصوف مترجم: مدرس گرجی، سیف اللە، سنندج: محمد صدیق کلا چی، چاپ دوم، ۱۳۸۱، ISBN ۹۶۴-۰۶-۱۸۴۹-۷
  6. ڕەئوف، پێشەوا (٢٠٢١). قۆناغێکی نوێی تەریقەتی قادری کەسنەزانی. سلێمانی: چاپخانەی سلێمانی. لاپەڕە ٢٧.{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  7. کسنزانی، محمد. تصوف مترجم: مدرس گرجی، سیف اللە، سنندج: محمد صدیق کلا چی، چاپ دوم، ۱۳۸۱، ISBN ۹۶۴-۰۶-۱۸۴۹-۷
  8. کسنزانی، محمد. تصوف مترجم: مدرس گرجی، سیف اللە، سنندج: محمد صدیق کلا چی، چاپ دوم، ۱۳۸۱، ISBN ۹۶۴-۰۶-۱۸۴۹-۷
  9. Kani, Ali. "السید الشیخ شمس الدین محمد نھرو الکسنزان الحسینی رئیس الطریقة العلیة القادریة الکسنزانیة فی العالم". Retrieved 2022-07-29.
  10. ڕشتەی نوور - نیاز مەستی - ٢٠١٨- چاپی یەکەم - ھەولێر
  11. ڕشتەی نوور - نیاز مەستی - ٢٠١٨- چاپی یەکەم - ھەولێر
  12. Kani, Ali. "السید الشیخ شمس الدین محمد نھرو الکسنزان الحسینی رئیس الطریقة العلیة القادریة الکسنزانیة فی العالم". Retrieved 2022-07-29.
  13. ئیسماعیل لالھ، ھەژیر (٢٠٢٢). حەزرەتی غەوس عەبدولقادری گەیلانی. سلێمانی: ئەکادیمیای زانستی کوردی. لاپەڕە ٤٣.{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  14. ڕەئوف، پێشەوا (٢٠٢١). قۆناغێکی نوێی تەریقەتی قادری کەسنەزانی. سلێمانی: چاپخانەی سلێمانی. لاپەڕە ٥٨٬٥٩٬٦٠.{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)