نەوەی پرسیارکەر (خاتوو. مارڤڵ)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
"نەوەی پرسیارکەر"
ئەڵقەی خاتوو مارڤڵ
پۆستەری بڵاوکراوە
ژمارەی ئەڵقە(کان)ئەڵقەی ١
دەرھێنراوە لەلایەنعادل و بیلال
نووسراوە لەلایەنبێشا ک. عەلی
بەرھەمھێندراو لەلایەنبێشا ک. عەلی
وێنەگرتنی سینەمایی لەلایەنڕۆبرێخت ھێیڤارت
دەستکاریکردن لەلایەن
  • نۆنا خودای
  • سابرینا پلیسکۆ
کاتی بڵاوبوونەوەی ڕەسەن٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (2022-06-08)
کات٤٩دەقە
کارەکتەرەکان
ڕیزبەندی کاتی ئەڵقەکە
→ پێشتر
دواتر ←
"تیکشکان"
لیستی ئەڵقەکانی خاتوو._مارڤڵ_

"نەوەی پرسیارکەر" یەکەم ئەڵقەی کورتە زنجیرە تەلەفزیۆنی ئەمریکی خاتوو مارڤڵە، کە لەلایەن کۆمیکەکانی ماڕڤڵ دروستکراوە و کارەکتەری خاتوو. ماڕڤڵی تێدایە. ئەڵقەکە بەدوای کامالا خاندا دێت، کە ھاندەرێکی سەرسەختی تۆڵەسەندنەوەکانە، بە تایبەتی کارۆل دانڤێرس / کاپتن مارڤێڵ، کاتێک ھەوڵدەدات بەشداری لە کۆبوونەوەی تۆڵەسەنەرەوەکان بکات، تەنھا بۆ ئەوەی ھێزی خۆی بەدەستبھێنێت. ئەڵقەکە بەشێکە لە جیھانی سینەماییی مارڤڵ، بە بەردەوامی لەگەڵ فیلمەکانی ئەم زنجیرەیە ھاوبەشی دەکات. لە نووسینی سەرۆکی نووسەری بیشا ک.عەلی و دەرھێنانی لەلایەن عادل و بیلال (عادیل ئەلعەربی و بیلال فەللە).

ئیمان ڤێلانی وەک کەمەلا خان ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت، شان بەشانی مات لینتز، یاسمین فلێچەر، زینۆبیا شرۆف، موھان کاپور، سەعگار شێخ، لۆرێل مارسدن، ئەزھەر عوسمان. عەلیبۆ نووسینی ئەڵقەکە دەست بەکار بوو و تا مانگی ئابی ٢٠١٩ وەک سەرۆکی نووسەری زنجیرەکە خزمەت بکات، ئەلعەربی و فەلاح تا مانگی ئەیلولی ٢٠٢٠ پەیوەندییان بە زنجیرەکەووە کرد بۆ دەرھێنانی دوو ئەڵقە.

زنجیرەی " نەوەی پرسیارکەر" لە ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە کەناڵی دیزنی+ بڵاوکرایەوە، ئەڵقەکە لەلایەن ڕەخنەگرانەوە ستایشی کرا و تیشکی خستە سەر دیمەنە ناوازەکان و شانۆیی ڤێلانی.

چیرۆک[دەستکاری]

کامالا خان ھەرزەکارێکی تەمەن ١٦ ساڵە لە قۆناغی ئامادەیی و خەڵکی شاری جێرسی سیتی لە ویلایەتی نیوجرسییە و یەکێکە لە ھەوادەرەکانی تۆڵەسەندنەوەکان، بەتایبەتی کارۆل دانڤێرس / کاپتن مارڤڵ. دوای ئەوەی شکستیان ھێنا لە تاقیکردنەوەیەکی سەیارە لێخوڕین، کامالا و باشترین ھاوڕێی برۆنۆ کارێلی پلانێک دروست دەکەن بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ھەوادارانی «کۆبونەوەی تۆڵەسەنەرەوەکان» لە کەمپی لیھای لە ھەمان کاتدا کامالا و برونۆ خۆیان لە یاسا توندەکانی دایک و باوکیان بەدوور گرت. کامالا پاکەتێک لە داپیرەیەوە وەردەگرێت کە ئەو شتانەی کە دایکی وەک شتە خراپەکان دەیبینێت، بەڵام کامالا سەرسام دەبێت بە یەکێک لە شتەکان کە دەستبەندێکی زێڕینە. ئەو دەستبەندە دەباتە کۆنگرەکە، بەنیازە وەک بەشێک لە جلی کاپتن ماڕڤڵ بەکاری بھێنێت. لەکاتێکدا خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی بچێتە سەر شانۆ، کامالا دەستبەندەکە لەبەر دەکات، بەڵام وێنەگرتنەکە توانای بنیاتەکانی وزەی پێدەبەخشێت و دەستبەندەکە کارا دەکات، کە لە کۆتاییدا وێرانکاری لە کۆنگرەکەدا دروست دەکات. برونۆ بەپەلە کامالا دەباتەوە ماڵەوە، لەوێ لەلایەن دایکیەوە سەرزەنشت دەکرێت.

لە دیمەنێکی ناوەڕاستی زنجیرەکەدا، بریکارەکانی وەزارەتی کۆنترۆڵی زیانەکان پ. کلێڤری و سەدی دیڤەر سەیری ڤیدیۆیەکی ڕووداوەکەی کامالا دەکەن لە کۆبونەوەی تۆڵەسەنەرەوەکان.

بەرهەمهێنان[دەستکاری]

پەرەپێدان[دەستکاری]

لە مانگی ئابی ٢٠١٩، ستۆدیۆکانی مارڤڵ دەستی بە پەرەپێدان کرد لەسەر خاتوو. مارڤڵ بەهاوکاری دیزنی+ لەگەڵ بێشا ک. عەلی وەک سەرۆکی نووسەران،[١]لە مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠٢٠، عادل عەربی و بیلال فەلاح بەکرێگیراوەکان بۆ دەرهێنانی دوو ئەڵقەی زنجیرەکە،[٢] [٣]لەنێوانیاندا ئەڵقەی یەکەم.[٤] بەرهەمهێنەرانی جێبەجێکار بریتیبوون لە کیڤن فیجی، لویس دیسپۆزیتۆ، ڤیکتۆریا ئەلۆنسۆ و براد ویندەربام لە ستۆدیۆکانی مارڤڵ، جگە لە سانا ئامانات، هاوکار دروستکەری کامالا خان، ئێل ئاربی، فەلاح و عەلی.[٥] ئەڵقەی یەکەم بەناونیشانی "نەوەی پرسیارکەر"[٦] لە نووسینی عەلی[٧]لە ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٦ لە کەناڵی دیزنی+ بڵاوکرایەوە.[٨]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Kit, Borys; Goldberg, Lesley (August 23, 2019). "'Ms. Marvel' Series in the Works for Disney+ (Exclusive)". The Hollywood Reporter. Archived from the original on August 23, 2019. Retrieved August 23, 2019.
  2. ^ Couch, Aaron (September 18, 2020). "'Ms. Marvel' Finds Directors in Pakistani Oscar Winner, 'Bad Boys For Life' Filmmakers (Exclusive)". The Hollywood Reporter. Archived from the original on September 18, 2020. Retrieved September 18, 2020.
  3. ^ Alber, Caitlin (May 15, 2021). "Here's Who's Directing Marvel's 'Secret Invasion' Disney+ Series". Collider. Archived from the original on May 15, 2021. Retrieved May 15, 2021.
  4. ^ "Ms. Marvel Production Notes" (PDF). Disney Media and Entertainment Distribution. pp. 1–2. Archived (PDF) from the original on June 18, 2022. Retrieved June 17, 2022.
  5. ^ "Ms. Marvel Production Notes" (PDF). Disney Media and Entertainment Distribution. pp. 1–2. Archived (PDF) from the original on June 18, 2022. Retrieved June 17, 2022.
  6. ^ Howard, Kristen (June 8, 2022). "Ms. Marvel Episode 1 Review: Generation Why". Den of Geek. Archived from the original on June 8, 2022. Retrieved June 8, 2022.
  7. ^ "Ms. Marvel - WGA Directory". Writers Guild of America West. May 25, 2022. Archived from the original on May 27, 2022. Retrieved May 27, 2022.
  8. ^ Vary, Adam B. (March 15, 2022). "'Ms. Marvel' Trailer Introduces Marvel Studios' First Muslim Superhero in Disney Plus Series". Variety. Archived from the original on March 15, 2022. Retrieved March 15, 2022.