بۆ ناوەڕۆک بازبدە

نەوەی دووەمی کارپێکەرەکانی کایەی ڤیدیۆیی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نەوەی دووەمی کارپێکەرەکانی کایەی ڤیدیۆیی
لە پێشfirst generation of video game consoles
لە دواینەوەی سێیەمی سیستەمی یاری ڤیدیۆیی
ڕێکەوتی دەستپێکردن١ی ئابی ١٩٧٦
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٢

لە مێژووی یارییە ڤیدیۆییەکاندا، سەردەمی نەوەی دووەم ئاماژەیە بۆ یارییە کۆمپیوتەری و ڤیدیۆییەکان، کارپێکەرەکانی یارییە ڤیدیۆییەکان، و کارپێکەرە دەستییەکان کە لە ساڵی ١٩٧٦ تا ١٩٩٢ بەردەست بوون. پلاتفۆرمە دیارەکانی نەوەی دووەم بریتین لە فەیرچایڵد چانێڵ ئێف، ئاتاری ٢٦٠٠، ئینتێلیڤیژن، ئۆدیسەی ٢، و کۆلێکۆڤیژن. ئەم نەوەیە لە تشرینی دووەمی ١٩٧٦ بە بڵاوکردنەوەی فەیرچایڵد چانێڵ ئێف دەستی پێکرد.[١] دوای ئەمە، ئاتاری ٢٦٠٠ لە ساڵی ١٩٧٧،[٢] ماگناڤۆکس ئۆدیسەی² لە ساڵی ١٩٧٨،[٣] ئینتێلیڤیژن لە ساڵی ١٩٧٩[٤] و پاشان ئیمێرسن ئارکادیا ٢٠٠١، کۆلێکۆڤیژن، ئاتاری ٥٢٠٠، و ڤێکترێکس، کە ھەموویان لە ساڵی ١٩٨٢ بڵاوکرانەوە. تا کۆتاییی سەردەمەکە، زیاتر لە ١٥ کارپێکەری جیاواز ھەبوون. ئەم سەردەمە ھاوکات بوو لەگەڵ سەردەمی زێڕینی یارییە ڤیدیۆیییەکانی ئارکەید و بەشێکی بەھۆیەوە بووژایەوە. ئەم قۆناغە کە لووتکەی ناوبانگی و داھێنان بوو بۆ ئەم بوارە، وای کرد کە زۆرێک لە یارییەکانی کارپێکەرەکانی ماڵەوەی نەوەی دووەم وەشانێکی گواستراوەی یارییە ئارکەیدەکان بن. سپەیس ئینڤەیدەرز، یەکەم یاریی ئارکەیدی سەرکەوتوو بوو کە گواسترایەوە، و لە ساڵی ١٩٨٠ بۆ ئاتاری ٢٦٠٠ بڵاوکرایەوە، ھەرچەندە پێشتریش یارییەکانی تری ئارکەیدی بڵاوکراوەی ئاتاری بۆ ٢٦٠٠ گواسترابوونەوە. کۆمپانیای کۆلێکۆ یاریی دۆنکی کۆنگی نینتێندۆی لەگەڵ کۆلێکۆڤیژنەکەیدا پێشکەش کرد کاتێک لە ئابی ١٩٨٢ بڵاوکرایەوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Leigh، Peter (١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨). The Nostalgia Nerd's Retro Tech: Computer, Consoles & Games (بە ئینگلیزی). Octopus. ژپنک ٩٧٨-١-٧٨١٥٧-٦٨٢-٣. لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  2. Forster، Winnie (٢٠٠٥). The encyclopedia of consoles, handhelds & home computers 1972-2005. GAMEPLAN. لاپەڕە ٢٧. ژپنک ٣-٠٠-٠١٥٣٥٩-٤.
  3. Matthewson، David K. (١٩٨٢). Beginner's Guide to Video (بە ئینگلیزی). Butterworth. لاپەڕە ١٨٠. ژپنک ٩٧٨-٠-٤٠٨-٠٠٥٧٧-٧. لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  4. Wolf، Mark J. P. (٢٠١٢). Encyclopedia of Video Games: The Culture, Technology, and Art of Gaming (بە ئینگلیزی). ABC-CLIO. لاپەڕە ١٣٥. ژپنک ٩٧٨-٠-٣١٣-٣٧٩٣٦-٩. لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.