نەوزاد ھادی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە نەوزاد هادیەوە ڕەوانە کراوە)

نەوزاد ھادی سیاسەتمەداری کوردی لەدایکبووی ١٩٦٣ لەشاری ھەولێر. نەوزاد ھادی لەساڵی ٢٠٠٤ تاوەکوو ئەیلوولی ٢٠١٩، پارێزگاری ھەولێر بووە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاری کارەبا وەرگرتووە لە زانکۆی سەلاحەدین.

لەساڵانی نێوان ١٩٩٢ تاوەکوو ١٩٩٦ لە مەکتەبی ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، وەک ئەندازیارێک لە ئێزگەی دەنگی کوردستانی عیراق و تەلەڤزیۆنی کوردستان کاری کردووە، وە لەساڵی ١٩٩٧ وەک بریکاری وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی کابینەی ٤ بووە و تا ساڵـی ٢٠٠٤ لە پۆستەکەیدا بەردەوام بووە. ناوبراو جگە لەزمانی کوردی ھەریەک لە زمانی عەرەبی ئینگلیزی و فارسی بەباشی دەزانێت، خێزاندارە و سێ کوڕ و تاکە کچێکی ھەیە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]