بۆ ناوەڕۆک بازبدە

نەمان بۆ ئیسرائیل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دروشمی مردن بۆ ئیسرائیل بە سێ زمانی فارسی، عەرەبی و ئینگلیزی؛ لەسەر پۆستەرێک نووسراوە کە پەیوەندیی ھەیە بە ڕێپێوانێک لە ئێران. (کۆبوونەوەیەک لە بوژنۆرد، بۆ ئیدانەکردنی گواستنەوەی پایتەختی ئیسرائیل بۆ قودس لە ٢٠١٧)

نەمان بۆ ئیسرائیل یان مردن بۆ ئیسرائیل (بە فارسی: مرگ بر اسرائیل، بە عەرەبی: الموت لإسرائيل، بە ئینگلیزی: Death to Israel) دروشمێکی سیاسییە دژی ئیسرائیل کە لە ئێران[١][٢][٣][٤] و وڵاتانی دیکەی وەک عێراق[٥] و مەکسیک[٦][٧] بەکاردەھێنرێت. ساڵانە بەشێک لە حاجییە ئێرانییەکان لە کاتی ڕێوڕەسمی حەجدا دروشمی «مردن بۆ ئیسرائیل» دەڵێنەوە.[٨][٩] ئەم دروشمە بە تایبەتی لە ڕۆژی قودسدا لەلایەن خۆپیشاندەرانی دژی ئیسرائیل دەوترێتەوە و زۆر جاریش سووتاندنی ئاڵای ئیسرائیلی لەگەڵدایە.[١٠] ئەم دروشمە ھەندێک جار لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی بەکارھێنراوە.[١١] لە فیلمێکدا کە لە ڕاھێنانی مووشەکیی ئێران لە سەردەمی سەرۆکایەتیی مەحموود ئەحمەدینەژاد بڵاو کرایەوە، دروشمی «مردن بۆ ئیسرائیل» لەسەر مووشەکێکی بالیستیکی نووسرابوو.[٤] ئەم دروشمە لە ئێراندا بە مانای تەنیا دروشمێکی سیاسی نییە، بەڵکوو ڕوانگەی ئێستای حکوومەتی ئێرانە بەرامبەر بە جێگەی ئیسرائیل لە ناوچەکەدا.[١٢]

پەراوێزەکان

[دەستکاری]

حەبیبە جاغووری خوێندکارێکی زانکۆی ئەدێلاید و سەرنووسەری گۆڤاری خوێندکارانی ئەو زانکۆیە، لە گۆڤارەکە دەرکرا دوای بڵاوکردنەوەی بابەتێکی دژە زایۆنیزم بە ناونیشانی «مەرگ بۆ ئیسرائیل». ئەو بابەتە ئەم ناوەڕۆکەی خوارەوە لەخۆ دەگرێت[١٣]:

«چارەسەر بۆ بەدیھێنانی ئاشتی و چەسپاندنی دادپەروەری بۆ فەلەستین، بریتییە لە داواکردنی لەناوبردنی ئیسرائیل. فەلەستینی ئازاد و مەرگ بۆ ئیسرائیل.»

— جاغووری، وەک ئەوەی لەلایەن «تایمز ئۆف ئیسرائیل»ەوە گواستراوەتەوە.[١٤]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «تحلیل نیکی هیلی از شعار "مرگ بر آمریکا" و "مرگ بر اسرائیل" ایرانی‌ها» [Nikki Haley's analysis of the Iranian slogans "Death to America" and "Death to Israel"] (بە فارسی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. «ما در ایران شعار «مرگ بر اسرائیل» می‌دادیم ولی رؤیای آزادی داشتیم | پایگاه خبری تحلیلی یونیکا» [In Iran, we chanted "Death to Israel", but we dreamed of freedom] (بە فارسی). لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  3. «قتيل باحتجاجات زاهدان الإيرانية.. ومظاهرات تندد بهجوم شيراز» [One killed in Iranian Zahedan protests.. and demonstrations denounce Shiraz attack] (بە عەرەبی). لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  4. 1 2 «When Iran Says 'Death to Israel,' It Means It». The Atlantic (بە ئینگلیزی). ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٢. لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  5. «شعار مرگ بر اسرائیل در اعتراضات عراق/ تاکید الفتح بر دخالت کشورهای غربی-عربی» [The slogan of death to Israel in Iraqi protests / Fatah's emphasis on the intervention of Western-Arab countries] (بە فارسی). لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
  6. «'Death to Israel' daubed on Mexico City embassy during protest; Israel summons envoy». The Times of Israel (بە ئینگلیزی). لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  7. «شعار «مرگ بر اسرائیل» مقابل سفارت رژیم صهیونیستی در مکزیکوسیتی» [The slogan "Death to Israel" in front of the Zionist embassy in Mexico City] (بە فارسی). لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  8. «شعار مرگ بر آمریکا و مرگ بر اسرائیل حجاج ایرانی در مراسم برائت از مشرکین + فیلم» ["Death to America" and "Death to Israel" chanted by Iranian pilgrims during the ceremony of acquittal] (بە فارسی). لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  9. «برائت در حج امسال همان شعار مرگ بر اسرائیل است» [Acquittal in this year's Hajj is the slogan of death to Israel] (بە فارسی). ٧ی ئایاری ٢٠٢٤. لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  10. «"الموت لإسرائيل" هتاف الملايين بإيران في يوم القدس العالمي» ["Death to Israel" chanted by millions Iranian on International Quds Day] (بە عەرەبی). ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٢. لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  11. «Iranian officials chant 'death to America, death to Israel' in government body: watch the video» (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  12. «Iran anniversary marchers chant 'death to Israel' amid regional tensions over Gaza». Reuters (بە ئینگلیزی). لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  13. https://www.timesofisrael.com/australian-university-student-magazine-calls-for-death-to-israel/
  14. https://www.timesofisrael.com/student-magazine-editor-at-australian-university-fired-for-writing-death-to-israel/