نەسرین بەرواری
| نەسرین بەرواری | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٦٧ بەغدا، عێراق |
| پیشە | سیاسەتوان |
| پەروەردە | کۆلێژی کێنێدی لە زانکۆی ھارڤارد، زانکۆی بەغدا |
نەسرین مستەفا بەرواری (لەدایکبووی ١٩٦٧، بەغدا) سیاسەتمەدارێکی عێراقی بەڕەچەڵەک کوردە و دوای داگیرکردنی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە لە ساڵی ٢٠٠٣ وەک وەزیری شارەوانی و کارە گشتییەکان لە عێراق کاری کردووە.[١]
ژیان
[دەستکاری]بەرواری ساڵی ١٩٦٧ لە بنەماڵەیەکی کورد لە بەغدا لە دایکبووە و لە تەمەنی چواردە ساڵیدا بەھۆی تێوەگلانی براکەی لە بزووتنەوەی کوردیدا زیندانی کراوە. لە ساڵی ١٩٩١ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بواری تەلارسازی لە زانکۆی بەغدا بەدەستھێناوە و دوای جەنگی کەنداو لە ساڵی ١٩٩١ بەرەو تورکیا ھەڵاتووە. لە ساڵی ١٩٩٩ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانستی سیاسەتی گشتی و کارگێڕی لە زانکۆی ھارڤارد لە ئەمریکا بەدەستھێناوە، خاوەنی دکتۆرایە لە پلاندانانی ناوچەیی لە زانکۆی دۆرتمۆند. مامۆستای یاریدەدەرە لە زانکۆی دھۆک. ئەندامی لیژنەی بەڕێوەبەری پلاندانانی پارێزگای دھۆک و نوێنەری ڕێکخراوی FWEە، ڕێکخراوێکی ناحکوومییە کە تیشکی خستووەتە سەر ھاوکاری مرۆیی بۆ ئاوارە عێراقی و سوورییەکان لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان. توێژەری ئابووری سیاسی عێراقە لە قوتابخانەی ئابووری لەندەن. خاوەنی کۆمپانیایەکی بەرھەمھێنانی خۆراکە لە پارێزگای دھۆک.[٢][٣][٤][٥][٦][٧]
پۆست و ئەندامێتی
[دەستکاری]- لە ساڵی ١٩٩٩ وەزیری گەشەپێدان و ئاوەدانکردنەوە لە ھەرێمی کوردستانی کاری کردووە.
- لەگەڵ فەرمانگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ھەرێمی کوردستان وەک بەرپرسی فەرمانگەی نیشتەجێکردنی مرۆیی لە پارێزگای دھۆک کاری کردووە و بەشداری لە بەرنامەی ئاوەدانکردنەوەی ٤ ھەزار گونددا کردووە.
- لەگەڵ نووسینگەی ھەماھەنگی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ڕێکخراوە ناحکوومییەکان کاریان کردووە.
- چالاکانە بەشداری لە ھاوکاریکردنی ئەو پەنابەرە کوردانەی کە لە کەمپەکانی پەنابەران لە ئێران و تورکیا دەگەڕێنەوە.
- لە ساڵی ٢٠٠٤ تا ٢٠٠٦ وەزیری کارە گشتییەکان لە حکوومەتی کاتیی عێراقدا بووە.
- لە ساڵی ٢٠٠٤ لەگەڵ غازی میشعەل عەجیل یاوەر، سەرۆککۆماری پێشووی عێراق ھاوسەرگیری کرد، ھاوکات ھاوسەرەکەی لە ساڵی ٢٠٠٤ تا ٢٠٠٦ سەرۆکی کۆماری عێراق بووە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ https://web.archive.org/web/20081005072329/http://globalpolitician.com/25202-iraq
- ↑ https://web.archive.org/web/20210718153643/https://iop.harvard.edu/fellows/nesreen-barwari
- ↑ https://web.archive.org/web/20200809172900/http://web.uod.ac/ac/c/csa/departments/spatial-planning/academic-members/dr-nesreen-barwari/
- ↑ https://web.archive.org/web/20210601030147/https://habitat3.org/the-conference/programme/speakers/nesreen-barwari-2/
- ↑ https://web.archive.org/web/20220307062339/https://blogs.lse.ac.uk/mec/2018/04/24/understanding-the-political-economy-of-the-kri-the-way-forward-toward-better-governance/
- ↑ https://web.archive.org/web/20221018224647/https://www.lse.ac.uk/middle-east-centre/research/collaboration-programme/2016-17/zeynep-kaya.aspx
- ↑ https://web.archive.org/web/20211208095538/https://www.barwariapples.com/