نەزیھە سەلیم
| نەزیھە سەلیم | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٢٧ ئەستەمبوڵ، تورکیا |
| مردن | ١٥ی شوباتی ٢٠٠٨ (٨١ ساڵ ژیاوە) بەغدا، عێراق |
| خوشک و برا | جەواد سەلیم، Nezar Saleem، Su'ad Salim |
| زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی عەرەبی |
| پیشە | وێنەکێش، مێژوونووسی ھونەر |
| بواری کار | وێنەکێشی، خوێندنی مێژووی ھونەر |
| دۆخی مافەکانی لەبەرگرتنەوە | ئەو کارانەی کە لە مافی چاپکردن و بڵاوکردنەوە پارێزراون |
نەزیھە محەممەد سەلیم عەبدولقادر ئەلخالیدی ئەلمووسڵی (١٩٢٧ – ١٥ی شوباتی ٢٠٠٨) ھونەرمەندێکی تەشکیلی عێراقی بوو جەلال تاڵەبانی بە «یەکەم ئافرەتی عێراقی کە بناغەکانی ھونەری ھاوچەرخی عێراقی دامەزراند» وەسفی کردووە.[١]
خوێندنی
[دەستکاری]لە ساڵی ١٩٤٨ لە پەیمانگای ھونەرەجوانەکان لە بەغدا دەرچووە، بەھۆی زیرەکییەیەوە، بە نێدڕاوێکی فەرمی ڕەوانەی پاریس کرا، یەکەم ئافرەتی عێراقی بوو کە گەشتی دەرەوەی وڵاتی کرد بۆ خوێندنی ھونەر. لە ساڵی ١٩٥١ لە پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی پاریس دەرچووە، لەوێ پسپۆڕی نیگارکێشانی دیوار بوو بە سەرپەرشتی ھونەرمەندی بەناوبانگی فەڕەنسی فێرناند لێگەر و سۆڤەربی ھەروەھا بە ھاوڕێیەتییەکی ساڵێک ڕەوانەی ئەڵمانیای ڕۆژھەڵات کرا بۆ ئەوەی پسپۆڕ بێت لە وێنەکێشانی منداڵان و شانۆ.[٢]
بەشدارییەکانی
[دەستکاری]ئەو ھونەرمەندە بەشداری لە چالاکییە جۆراوجۆرەکاندا کردووە، لەوانە بەشداریکردنی، لەگەڵ ھونەرمەند شاکر حەسەن ئەلسەعید، محەمەد غانی حیکمەت، و جەواد سالم، لە پێکھێنانی گرووپی ھونەری مۆدێرن لە بەغدا لە ساڵانی ١٩٥٣–١٩٥٤، ھەروەھا لە دامەزراندنی کۆمەڵەی ھونەرمەندانی تەشکیلی عێراقی، جگە لە ڕۆڵی پەروەردەیی وەک مامۆستا لە پەیمانگای ھونەرە جوانەکان تا ساڵی ١٩٨٢.[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Prominent Iraqi painter Naziha Salim dies in Baghdad at 81». أسوشيتد برس. انترناشيونال هيرالد تريبيون. ١٧ی شوباتی ٢٠٠٨. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی شوباتی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
- ↑ Ingrams, D., The Awakened Women in Iraq, Third World Centre, 1983, p. 140; Note: The first two women to be granted scholarships were Naziha Rashid and Naziha Salim, sometimes known as “the two Nazihas”.
- ↑ Wijdan, A. (ed.), Contemporary Art From The Islamic World, Scorpion, 1989, p.166