نەزیر عومەر
نەزیز عومەر | |
---|---|
مەرگ | ٢٥ ھەتا ٢٨ی تەمممووزی ١٩٩٣ |
ھۆکاری مەرگ | کوشتن |
نەتەوە | کورد |
پیشە | چالاکوانی شۆڕشگێری کۆمۆنیست، ئەندازیاری کشتوکاڵ |
نەزیر عومەر عەلی ناسراو بە ئارام (لەدایکبووی ١٩٦٤ لە سمێڵ - مردووی ٢٥ ھەتا ٢٨ی تەممووزی ١٩٩٣) چالاکێکی سیاسیی کۆمۆنیستی کورد بوو کە لە لایەن کەسانێکی نەناسراو ڕفێندراو و کوژراو. کوژرانی نەزیر عومەر بە دوای تیرۆرەکانی گوماناویی دیکە لە شاری دھۆک بوو و بەر لە ئەو ڕووداوە، لانیکەم ڕەئووف ئاکرەیی، لازار میخۆ حەننا، فرانسیس یووسف تۆما و قەیس محەممەد ئەحمەد کوژرابوون. تا بە ئێستاکە بکوژی ھیچ کامیان نەناسراوەتەوە.[١]
ژیان[دەستکاری]
نەزیر عومەر لە ساڵی ١٩٦٤ لە شاری سمێڵ لە بنەماڵەیەکی کرێکار لە دایک بوو. بەدوای تەواوکردنی پەروەردەیی گشتی چوو بۆ زانکۆی مووسڵ و لە کۆلێژی کشتۆکاڵ لە ساڵی ١٩٩٠ بڕوانامەی وەرگرت.[٢]
لە ساڵی ١٩٨٨ لەو کاتە کە خوێندکاری زانکۆی مووسڵ بوو دەستی کرد بە چالاکیی سیاسی و لەگەڵ چەند ھەڤالێکی تریدا مەکۆیەکیان بە ناوی ھاوکاریی کرێکاران (التضامن العمال) دامەزراند و دەستیان کرد بە چالاکیی سیاسی دژ بە ڕەژیمی بەعس.[٢]
نەزیر عومەر لە ساڵی ١٩٨٩ لە گەڵ رێکخراوی رەوتی کۆمۆنیست و وەکوو ئەندامی ئەم ڕێکخراوە لە بادینان و مووسڵ چالاک بوو. کاتێک کە یەکێتی بێکاران دامەزرا، نەزیر عومەریش بوو بە یەکێک لە ئەندامانی ئەم یەکێتی و بەتایبەت لە ناوچەی بادینان لەپێناوی سەراسەری کردنی خەبات دەکرد.[٢]
زیندان و لێپرسی[دەستکاری]
لە ساڵی ١٩٩١ بنکەی ڕێکخراوی ڕەوتی کۆمۆنیست لەشاری زاخۆ داخراو و نەزیر عومەریش بە ماوەی یەک ڕۆژ دەستبەسەر کراو.[٢] لە ڕۆژی ٥ی ئابی ١٩٩١ لە لایەن بەرەی کوردستانیی شاری سمێڵ پێ ڕادەگەیێندرێت کە دەبێت دەست لە چالاکیی کۆمۆنیستی و کرێکاری بکیشێت.[٣] لە ڕۆژی ٨ی ئازاری ١٩٩٣ لە لایەن بەڕیوەبەرایەتیی ئاسایشی شاری سمێڵ بانگ دەکرێت و بەڕیوەبەری ئاسایش بە ناوی سەربەست باپیر لێپپرسی لێ دەکات.[٣] دیسانەوە لە ڕۆژی ٢٣ی نیسانی ئەو ساڵە لەلایەن ئاسایشی سمێڵ بانگ دەکرێت و جێگری ئاسایش بە ناوی عەبدوسەتتار حەسەن لێپرسی لی دەکات و وەستۆ لێ دەگریتەوە کە لە چالاکیی سیاسی و کۆمۆنیستی واز بھینێت.[٣]
ھەڕەشە بە تیرۆر[دەستکاری]
چالاکانی مافی مرۆڤ دەڵێن چەند جار ھەڕەشە بە گیانی نەزیر عومەر کراوە و کاسانێکی چەکدار چوونەتەوە سەر ماڵەکەی بۆ تیرۆرکردنی. لە دوایین جاریش کەسێک لە ئەندامانی ئاسایش بە ناوی فەرەج جوندی کە ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە ھەڕەشەی کوشتنی کردووەتەوە.[٣]
کوشتن[دەستکاری]
نەزیر عومەر لە ڕۆژی ٢٥ی تەمممووزی ١٩٩٣ لە لایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو ڕفێندراو. لە ڕۆژی ٢٨ی تەممووزی ئەو ساڵە تەرمەکەی دۆزراو کە سوتێندراوبوو. بکۆژەکەی نەزیر عومەر قەد دەستگیر نەکراو.[٢]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ کوردستانپۆست: لە ٢٣یەمین سالیادی تیرۆری رەئوف ئاکرەیی دا، ئەو جەلادەی بادینان بناسن، نووسینی قادر نادر، نووسراو لە ٢٤ی ئایاری ٢٠١٦؛ سەردان لە ٥ی تەممووزی ٢٠٢٠.
- ^ ی ا ب پ ت سایتی ئاشتی: لە ساڵرۆژی تیرۆرکردنی نەزیر عمر، نووسراو لە ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٧؛ Archived ٢ی ئابی ٢٠١٧, لە وەیبەک مەشین. سەردان لە ٣٠ی ئایاری ٢٠١٩.
- ^ ی ا ب پ ماڵپەڕی ١٧ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ: نەزیر عمر چۆن تیرۆر کرا و تەرمەکەیان سوتاند؟، نووسراو لە ٣١ی ئایاری ٢٠١٦؛ Archived ٢٩ی ئایاری ٢٠١٩, لە وەیبەک مەشین. سەردان لە ٣٠ی ئایاری ٢٠١٩.