نەرگس دات

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نەرگس

نەرگس لەفیلمی ئاوارە (فیلم)
لەدایکبوون
فاتیمە ڕەشید

(١٩٢٩-٠٦-٠١) ٠١ی حوزەیرانی ١٩٢٩
کەلکەتە، ھیندستانی بەریتانیا
(ئێستا بوەتە/کەلکەتە، ھیندستان)
مەرگ٣ی ئایاری ١٩٨١(١٩٨١-٠٥-٠٣) (٥١ ساڵ ژیاوە)
مومبای، مەھارشترا، ھیندستان
نەتەوەھیندی
پیشەئەکتەر
چالاکبوون١٩٣٥, ١٩٤٢–١٩٦٨
ھاوسەرسونێل دات (١٩٥٨–١٩٨١)
مناڵ(ەکان)سانجای دات، پریا دات، نامرەتا دات
باوان
خەڵاتەکانپادما شری (١٩٥٨)

نەرگس دات ناوی لەدایکبوونی فاتیمە ڕەشید کە لەفیلمەکان بە نەرگس ناسرا. (ماوەی ژیان: ١ی حوزەیرانی ١٩٢٩ تاوەکوو ٣ی ئایاری ١٩٨١). نەرگس خانمەئەکتەرێکی ناسراوی سینەمای بۆلیوود بوو و زۆرجار ناوی لەباشترینەکانی مێژووی بۆلیوودیش دەھێنرێت. لە ساڵی ١٩٣٥ بۆیەکەمینجار لەفیلمی (Talash-E-Haq) دەرکەوت کە ئەمەش لە تەمەنێکی بچووکیدا بوو دواتر لە ساڵی لە ساڵی ١٩٤٢ لەفیلمی تەمەنا (Tamanna) دەردەکەوێتەوە. لەماوەی ساڵانی ١٩٤٠ بۆ ١٩٦٠ نەرگس بەشداری لەچەندین فیلمی سەرکەوتوو لەڕووی داھات (بازرگانی) و ڕەخنەگرانە دەکات کە بەشی زۆری لەگەڵ ئەکتەری دیاری بۆلیوود ڕاج کاپوور بووە.

باشترین کاری نەگس لەفیلمی دایکی ھیند بوو لە ساڵی ١٩٥٧ کە یەکەم فیلمی ھیندستانبوو بۆ خەڵاتی ئۆسکاری بنێرن بۆ وەرگرتنی باشترین فیلمی بیانی و لەنێو ڕیزی پاڵێوراوانی کۆتایش خۆی بینییەوە لەدوای دایکی ھیند تەنیا دوو فیلمی دیکە لە ھیند گەیشتنە ئەم پلەیە، ھەر لەھەمان فیلم نەرگس خەڵاتی باشترین کچەئەکتەری بردەوە لە خەڵاتەکانی فیلم فەیر. لە ساڵی ١٩٥٨ لەگەڵ ئەکتەری بۆلیوود سونێل دات ھاوسەرگیرییان کرد کەبەیەکەوەش ڕۆڵی سەرەکییان بینیبوو لەفیلمی دایکی ھیند.

لە ساڵی ١٩٦٧ لەفیلمی شەو و ڕۆژ (Raat Aur Din) بەشداریکرد و خەڵاتی نیشتمانی بۆ باشترین کچەئەکتەری پێدرا. نەرگس لە ساڵی ١٩٨١ بەھۆی شێرپەنجەی پەنکریاس کۆچی دواییکرد، کەچەند ڕۆژێک لەپێش مردنی کوڕەکەی سانجای دات یەکەم کاری نواندنی دەستپێکرد لەبۆلیوود کەئەویش لەئێستادا یەکێکە لە ئەکتەرە دیارەکانی بۆلیوود.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Bollywood actor Nargis Dutt remembered in today's Google Doodle". The Indian Express. 1 June 2015.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]