بۆ ناوەڕۆک بازبدە

نێرگز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە نەرگسەوە ڕەوانە کراوە)
نێرگز
ناوی پۆلێنکردنNarcissus
پلەی پۆلێنکردنجنس
پۆلێنکردنی باوانNarcisseae
ناوی باوی پۆلێنکردنNarcis، 水仙属، 水仙属، narcis، narcisa
جۆری پۆلێنکردنNarcissus poeticus
بەرھەمsmell of narcissus flowers
ڕەنگزەرد
وێنا کراNarcissus ×medioluteus; Narcissus pseudonarcissus; Narcissus; Narcissus poeticus; Narcissus ×tenuior
بەستەری GRINhttps://npgsweb.ars-grin.gov/gringlobal/taxonomygenus.aspx?id=7979
PAEnflowered taxon URLhttps://www.paenflowered.org/apgii/asparagales/alliaceae/narcissus
گوڵی نێرگز

نێرگز، نێرگس، نەرگز یان نەرگس ڕوەکێکی گوڵدارە، گوڵەکەی بۆنێکی خۆشی ھەیە، لە ناوچە سارد و شاخاویەکاندا دەڕوێت و گەورە دەبێت. جوانی و بۆنخۆشیی ئەم گوڵە بووە بە هۆی ئەوەی کە لە نێوان عامەی خەڵک و تەنانەت لە وێژەی کوردی و فارسیشدا جێگەیەکی تایبەتی ببێت.

نێرگز لە وێژەی کوردیدا

[دەستکاری]

نێرگس لە نووسراوەکانی زۆرێک لە شاعیرە کوردەکاندا ھەیە. زۆر جار لە شعری فارسی و کوردیدا ئیستیعارە لە چاوە.

نالی:

فەرشی کەففی بەری پێتەنەرگس
سەری داخستووەوەک چاوی حەیا

حاجی قادری کۆیی:

ڕاستە دڵ خەستەو و بێچارە وەکوو نەرگسی تۆ
نەرگسی مەستی ئەتۆ بەس نییە خوابێکی ھەیە

نێرگز لە لای کورد ئارەزووی و خواستی زۆری لە سەرە و سەیر نیە کە بەناوبانگترین گۆرانی کوردی لە سالانی ٩٠کان گوتراوە گۆرانی (نێرگز نێرگز)ه


سوودەکانی گولی نێرگز :

١(بۆ هێورکردنەوە و بەهێزکردنی مێشک)


٢(دژی کۆلنج و رەقبوونی ماسوولکەکانە)


٣(بۆ دابەزاندنی گەرمیی لەش)


٤(وە رۆنی لێ دەردەکرێت بۆ دروست کردنی بۆن)

سەرچاوە

[دەستکاری]
  1. گوڵنامەی کوردی ١١ی تەممووزی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. دیوانی نالی، لێکۆڵینەوە و لێکدانەوەی مەلا عبدالکریمی مدرس و فاتح عبدالکریم، چاپخانەی کۆڕی زانیاری کورد – بەغدا ١٩٧٦

گالێریی شێوەکانی نێرگز

[دەستکاری]