نەرمامێرە خۆڕایییەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە نەرمەواڵە خۆڕایییەکانەوە)
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
سیستەمێکی وەکوو دێبیان بە نەرمامێری خۆڕایی دەژمێردرێت

نەرمامێرە خۆڕاییەکان (بە ئینگلیزی Free Software) لە جیھانی کۆمپیوتەردا نەرمامێریانە دەوترێت کە بەخۆڕایی پێشکەش دەکرێن و بەکارھێنەر ھیج پارە و باجێک نادات.

مێژووی سەرھەڵدانی[دەستکاری]

لەساڵەکانی پەنجاکانی سەدەی ڕابردوودا ١٩٥٠ بیرۆکەی خۆڕایی وەرگرتن و بەکارھێنانی نەرمامێر ھەبووە[١].

کۆمەڵەی نەرمامێر خۆڕاییەکان[دەستکاری]

(بە ئینگلیزی Free Software Foundation) دامەزراوەیەکی خۆبەخشە کە لەسەر دەستی ڕیچارد ستاڵمان دامەزراوە لە ٠٤/١٠/١٩٨٥ دا لەپێناوی پشتیوانی کردن و برەودان بە بواری نەرمامێری خۆڕا و ژێدەرکراوە.

نموونەی نەرمامێری خۆڕایی[دەستکاری]

ژمارەیەکی ئێجگار زۆر نەرمامێری خۆڕایی ھەیە، نموونەی یەکێک لەو نەرمامیرانەش سیسیتمی کارپێکردنی لینوکسە، وێبگەڕی فایرفۆکس FireFox، و ئۆپن ئۆفیس OpenOffice و دەیان بەرنامەی کارگێڕی تر. دەتوانین لە ھەموو بوارەکانی بەکارھێناندا نەرمامێری خۆڕاییمان دەست بکەوێت[٢].

پەراوێزەکان[دەستکاری]

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]

  1. زانستپەروەرانی کورد
  2. FSF
  3. پرۆژەی GNU