نەرمامێری دامەزراوەیی
نەرمامێری دامەزراوەیی یان پڕۆگرامی دامەزراوەیی، کە بە پڕۆگرامی ئەپڵیکەیشنی دامەزراوەیی (ئی ئەی ئێس)یش ناسراوە، پڕۆگرامێکی کۆمپیوتەرە کە بەکاردەھێنرێت بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ڕێکخراوەیەک لە جیاتی بەکارھێنەرە تاکەکەسییەکانی. پڕۆگرامی دامەزراوەیی بەشێکی گرنگی سیستەمی زانیارییە کۆمپیوتەرییەکانە، کە چەندین کرداری بازرگانی بەڕێوەدەبات، بۆ نموونە بۆ باشترکردنی ئەرکەکانی ڕاپۆرتکردنی بازرگانی و بەڕێوەبردن، یان پشتگیریکردنی کردارەکانی بەرھەمھێنان و فەرمانەکانی پشت نووسینگە. سیستەمە دامەزراوەیییەکان دەبێت زانیارییەکان بە خێرایییەکی بەرز پرۆسێس بکەن.[١]
خزمەتگوزارییەکانی پڕۆگرامی دامەزراوەیی بە شێوەیەکی گشتی ئامرازی بازرگانین. لەبەر ئەوەی کۆمپانیاکان و ڕێکخراوەکانی تر بەش و سیستەمی ھاوشێوەیان ھەیە، پڕۆگرامی دامەزراوەیی زۆرجار وەک پاکەیجێک لە پڕۆگرامی گونجێنراو بەردەستە. بەکارھێنانی پڕۆگرامی دامەزراوەیی تایبەت بە فەرمانەکان بریتین لە بەڕێوەبردنی بنکەی زانیاری، بەڕێوەبردنی پەیوەندی لەگەڵ کڕیار، بەڕێوەبردنی زنجیرەی دابینکردن و بەڕێوەبردنی پرۆسەی بازرگانی.[٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Types of Enterprise Systems and Their Applications». Florida Tech. لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.[بەستەری مردووی ھەمیشەیی ]
- ^ «Management Information Systems Glossary of Terms». Uganda Martyrs University. ٢٧ی ئازاری ٢٠١٣. لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.