نەخۆشی تای ساکس
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|

نەخۆشیی تای-ساکس (بە ئینگلیزی: Tay–Sachs disease) نەخۆشییەکی بۆماوەییی کوشندەی کۆگابوونی لایسۆسۆمەکانە (Lysosomal storage disease) کە دەبێتە ھۆی تێکدان و لەناوچوونی خانەدەمارەکان لە مێشک و دڕکەپەتکدا.
باوترین جۆری ئەم نەخۆشییە جۆری کۆرپەلەیییە، کە لە تەمەنی سێ بۆ شەش مانگیدا دەردەکەوێت؛ تێیدا کۆرپەکە توانای وەرگەڕان، دانیشتن، یان خشینی لەدەستدەدات. لە دوای ئەوەدا فێبوون (Seizures)، لەدەستدانی گوێبیستن، و نەتوانینی جووڵەی بەدوادا دێت، و بە شێوەیەکی گشتی کۆرپەکە لە تەمەنی سێ بۆ پێنج ساڵیدا کۆچی دوایی دەکات.
لە حاڵەتی دەگمەنتردا، نەخۆشییەکە دەکرێت لە تەمەنی درەنگتری منداڵی، ھەرزەکاری، یان گەورەییدا سەرھەڵبدات (جۆری گەنجان یان درەنگ-سەرھەڵداو). ئەم جۆرانە مەترسییان کەمترە، بەڵام جۆری گەنجان بە شێوەیەکی گشتی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا دەبێتە ھۆی گیانلەدەستدان.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- "Tay–Sachs disease". *Genetics Home Reference*. October 2012.
- "Tay Sachs Disease". *NORD (National Organization for Rare Disorders)*. ٢٠١٧.
- "Tay-Sachs disease - Symptoms and causes". *Mayo Clinic*.
- Kurreck, Jens; Stein, Cy Aaron (2016). *Molecular Medicine: An Introduction*. John Wiley & Sons. p. 71. ISBN 978-3-527-33189-5.