بۆ ناوەڕۆک بازبدە

نەخۆشیی فشاری دوای ڕووداوی دڵتەزێن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

نەخۆشیی فشاری دوای کارەسات (بە ئینگلیزی: Post-traumatic stress disorder (PTSD)) پەشێوییەکی دەروونییە کە لە ئەزموونکردنی ڕووداوێکی زەبربەخشەوە گەشە دەکات، وەک دەستدرێژیی سێکسی، تووندوتیژیی خێزانی، دەستدرێژیکردنی سەر منداڵان، شەڕ و زەبرەکانی پەیوەست بە شەڕەوە، کارەساتی سروشتی، خەمباری، پێکدادانی ھاتوچۆ، یان ھەڕەشەکانی دیکە لەسەر ژیان.[١][٢][٣] نیشانەکان لەوانەیە بریتی بن لە بیرکردنەوە، ھەست، یان خەونە تێکدەرەکان کە پەیوەندییان بە ڕووداوەکانەوە ھەیە، ناڕەحەتیی دەروونی یان جەستەیی بۆ ئاماژەکانی پەیوەست بە زەبر، ھەوڵدان بۆ دوورکەوتنەوە لە ئاماژەکانی پەیوەست بە زەبر، گۆڕانکاری لە شێوازی بیرکردنەوە و ھەستکردن.[١][٤][٥] ئەم نیشانانە بۆ زیاتر لە مانگێک دوای ڕووداوەکە دەمێننەوە و دەتوانن ھۆکارەکانی وەک میسۆفۆنیا لە خۆ بگرن.[١] منداڵانی بچووک کەمتر ئەگەری نیشاندانی ناڕەحەتییان ھەیە، بەڵام لەبری ئەوە ڕەنگە لە ڕێگەی یاریکردنەوە یادەوەرییەکانیان دەرببڕن.[٦][١]

خەونی ناخۆشی دوای کارەساتێک

زۆربەی ئەو کەسانەی کە تووشی ڕووداوی زەبربەخش دەبن تووشی PTSD نابن.[٧] ئەو کەسانەی کە تووشی تووندوتیژیی نێوان کەسەکان دەبن وەک دەستدرێژیی سێکسی، ھەراسانکردنی سێکسیی دیکە، ڕفاندن، داوێنپیسی، دەستدرێژیی جەستەیی لەلایەن ھاوبەشێکی نزیکەوە، و دەستدرێژیکردنە سەر منداڵ، ئەگەری تووشبوونیان بە PTSD زیاترە لە چاو ئەوانەی کە تووشی زەبر و زەنگە نادەستدرێژییەکان دەبن، وەک ڕووداو و کارەساتی سروشتی.[٨][٩][١٠] لە ئەمریکا نزیکەی ٣٬٥٪ی گەورەکان لە ساڵێکی دیاریکراودا تووشی PTSD دەبن و ٩٪ی خەڵک لە ھەندێک کاتدا لە ژیانیاندا تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن.[١] لە زۆربەی وڵاتانی جیھان، ڕێژەکان لە ماوەی ساڵێکی دیاریکراودا لە نێوان ٠٬٥٪ بۆ ١٪ دایە.[١] ڕەنگە ڕێژەی بەرزتر لە ناوچەکانی شەڕی چەکداریدا ڕووبدات.[٧] لە ژنانیشدا ئەو حاڵەتە زیاترە لە پیاوان.[١١]

خۆپاراستن لەوانەیە کاتێک بتوانرێت کە ڕاوێژکاری بۆ ئەو کەسانە بکرێت کە نیشانە سەرەتایییەکانیان ھەیە.[٧] چارەسەرە سەرەکییەکان بۆ ئەو کەسانەی کە تووشی PTSD بوون بریتین لە ڕاوێژکاری (چارەسەری دەروونی) و دەرمان.[٤][١٢] زۆربەی چارەسەرە تێکەڵەکان (چارەسەری دەروونی و چارەسەری دەرمانی) پێناچێت کاریگەرتر بن لە چارەسەری دەروونی بەتەنیا،[٧][١٣] و سوودەکانی دەرمان کەمترن لەوانەی کە لەگەڵ ڕاوێژکاردا دەبن.[٧] دەرمانی دژە خەمۆکی لە جۆری SSRI یان SNRI دەرمانی ھێڵی یەکەمن کە بۆ PTSD بەکاردەھێنرێن و سوودی مامناوەندیان ھەیە بۆ نزیکەی نیوەی خەڵک.[١٤]

وەبیرھاتنەوەی ڕووداوەکان دوای کارەساتەکە

نیشانەکانی تێکچوونی دەروونیی پەیوەست بە زەبر و زەنگ و دوای کارەسات لانیکەم لە سەردەمی یۆنانییە کۆنەکانەوە بەڵگەدارکراون.[١٥] چەند نموونەیەک لە بەڵگەی نەخۆشیی دوای کارەسات لە سەدەی حەڤدە و ھەژدەیەمەوە بوونی ھەیە، وەکوو ڕۆژنامەی ساموێل پێپیس کە نیشانە و فشارە دەروونییەکانی دوای ئاگرکەوتنەوە گەورەکەی لەندەنی لە ساڵی ١٦٦٦ باسکردووە.[١٦] لە کاتی جەنگە جیھانییەکاندا، ئەم حاڵەتە بە زاراوەی جۆراوجۆر ناسرابوون.[١٧][١٨] زاراوەی «نەخۆشیی فشاری دوای کارەسات» لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا ھاتە ئاراوە، کە بەشێکی زۆری بەھۆی دەستنیشانکردن و پشکنینەکان بوون بۆ سەربازە دێرینەکانی سوپای ئەمریکا لە شەڕی ڤیێتنامدا.[١٩] لەلایەن کۆمەڵەی دەروونپزیشکی ئەمریکی لە ساڵی ١٩٨٠ لە چاپی سێیەمی دەستنووسی دەستنیشانکردن و ئاماری پشێوییە دەروونییەکان (DSM-III) بەفەرمی ناسێندرا.[٢٠]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 3 4 5 6 American Psychiatric Association (٢٠١٣). Diagnostic and Statistical Manual of Mental Disorders (چاپی 5th). Arlington, VA: American Psychiatric Publishing. لاپەڕە ٢٧١–٨٠. ژپنک ٩٧٨-٠-٨٩٠٤٢-٥٥٥-٨. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «DSM5» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا
  2. «Post-traumatic stress disorder (PTSD) - Symptoms and causes». Mayo Clinic. لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  3. Wild، Jennifer؛ Duffy، Michael؛ Ehlers، Anke (٢٠٢٣). «Moving forward with the loss of a loved one: treating PTSD following traumatic bereavement with cognitive therapy». Cognitive Behaviour Therapist. ١٦ e12. doi:١٠.١٠١٧/S١٧٥٤٤٧٠X٢٣٠٠٠٠٤١. ISSN ١٧٥٤-٤٧٠X. PMC ١٠١٦٠٠٠٠. PMID ٣٧١٥٩٨١١.
  4. 1 2 «Traumatic Events and Post-Traumatic Stress Disorder (PTSD) - National Institute of Mental Health (NIMH)». National Institute of Mental Health. شوباتی ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «NIH2016» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا
  5. Forman-Hoffman, Valerie; Cook Middleton, Jennifer; Feltner, Cynthia; Gaynes, Bradley N.; Palmieri Weber, Rachel; Bann, Carla; Viswanathan, Meera; Lohr, Kathleen N. et al. (2018-05-17) (in en). Psychological and Pharmacological Treatments for Adults With Posttraumatic Stress Disorder: A Systematic Review Update (Report). Agency for Healthcare Research and Quality (AHRQ). DOI:10.23970/ahrqepccer207. PMID 30204376. https://effectivehealthcare.ahrq.gov/sites/default/files/pdf/cer-207-ptsd-update-2018-rev_0.pdf. Retrieved 25 August 2020.
  6. «VA.gov | Veterans Affairs». www.ptsd.va.gov (بە ئینگلیزی). لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  7. 1 2 3 4 5 Bisson JI، Cosgrove S، Lewis C، Robert NP (تشرینی دووەمی ٢٠١٥). «Post-traumatic stress disorder». BMJ. ٣٥١ h6161. doi:١٠.١١٣٦/bmj.h٦١٦١. PMC ٤٦٦٣٥٠٠. PMID ٢٦٦١١١٤٣. {{cite journal}}: ماڕکئەپی لار یان تۆخ ڕێگەی پێ نادرێ لە: |journal= (یارمەتی) ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «BMJ2015» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا
  8. Zoladz PR، Diamond DM (حوزەیرانی ٢٠١٣). «Current status on behavioral and biological markers of PTSD: a search for clarity in a conflicting literature». Neuroscience and Biobehavioral Reviews. ٣٧ (5): ٨٦٠–٨٩٥. doi:١٠.١٠١٦/j.neubiorev.٢٠١٣.٠٣.٠٢٤. PMID ٢٣٥٦٧٥٢١. S2CID ١٤٤٤٠١١٦.
  9. Kessler RC، Aguilar-Gaxiola S، Alonso J، Benjet C، Bromet EJ، Cardoso G، Degenhardt L، de Girolamo G، Dinolova RV، Ferry F، Florescu S، Gureje O، Haro JM، Huang Y، Karam EG، Kawakami N، Lee S، Lepine JP، Levinson D، Navarro-Mateu F، Pennell BE، Piazza M، Posada-Villa J، Scott KM، Stein DJ، Ten Have M، Torres Y، Viana MC، Petukhova MV، Sampson NA، Zaslavsky AM، Koenen KC (٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧). «Trauma and PTSD in the WHO World Mental Health Surveys». European Journal of Psychotraumatology. ٨ (sup5) 1353383. doi:١٠.١٠٨٠/٢٠٠٠٨١٩٨.٢٠١٧.١٣٥٣٣٨٣. PMC ٥٦٣٢٧٨١. PMID ٢٩٠٧٥٤٢٦. As detailed in another recent WMH report, conditional risk of PTSD after trauma exposure is 4.0%, but varies significantly by trauma type. The highest conditional risk is associated with being raped (19.0%), physical abuse by a romantic partner (11.7%), being kidnapped (11.0%), and being sexually assaulted other than rape (10.5%). In terms of broader categories, the traumas associated with the highest PTSD risk are those involving intimate partner or sexual violence (11.4%), and other traumas (9.2%), with aggregate conditional risk much lower in the other broad trauma categories (2.0–5.4%) [citations omitted; emphasis added].
  10. Darves-Bornoz JM، Alonso J، de Girolamo G، de Graaf R، Haro JM، Kovess-Masfety V، Lepine JP، Nachbaur G، Negre-Pages L، Vilagut G، Gasquet I (تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨). «Main traumatic events in Europe: PTSD in the European study of the epidemiology of mental disorders survey». Journal of Traumatic Stress. ٢١ (5): ٤٥٥–٤٦٢. doi:١٠.١٠٠٢/jts.٢٠٣٥٧. PMID ١٨٩٥٦٤٤٤. In univariate analyses adjusted on gender, six events were found to be the most significantly associated with PTSD (p < .001) among individuals exposed to at least one event. They were being raped (OR = 8.9), being beaten up by spouse or romantic partner (OR = 7.3), experiencing an undisclosed private event (OR = 5.5), having a child with serious illness (OR = 5.1), being beaten up by a caregiver (OR = 4.5), or being stalked (OR = 4.2)" [OR = odds ratio].
  11. «Post-traumatic stress disorder». www.who.int (بە ئینگلیزی). لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  12. Haagen JF، Smid GE، Knipscheer JW، Kleber RJ (ئابی ٢٠١٥). «The efficacy of recommended treatments for veterans with PTSD: A metaregression analysis». Clinical Psychology Review. ٤٠: ١٨٤–٩٤. doi:١٠.١٠١٦/j.cpr.٢٠١٥.٠٦.٠٠٨. PMID ٢٦١٦٤٥٤٨. {{cite journal}}: |hdl-access= پێویستی بە |hdl= ھەیە (یارمەتی)
  13. Hetrick SE، Purcell R، Garner B، Parslow R (تەممووزی ٢٠١٠). «Combined pharmacotherapy and psychological therapies for post traumatic stress disorder (PTSD)» (PDF). The Cochrane Database of Systematic Reviews (7) CD007316. doi:١٠.١٠٠٢/١٤٦٥١٨٥٨.CD٠٠٧٣١٦.pub٢. PMC ١٢٥١٥٥٤٣. PMID ٢٠٦١٤٤٥٧.
  14. Berger W، Mendlowicz MV، Marques-Portella C، Kinrys G، Fontenelle LF، Marmar CR، Figueira I (ئازاری ٢٠٠٩). «Pharmacologic alternatives to antidepressants in posttraumatic stress disorder: a systematic review». Progress in Neuro-Psychopharmacology & Biological Psychiatry. ٣٣ (2): ١٦٩–٨٠. doi:١٠.١٠١٦/j.pnpbp.٢٠٠٨.١٢.٠٠٤. PMC ٢٧٢٠٦١٢. PMID ١٩١٤١٣٠٧.
  15. Carlstedt R (٢٠٠٩). Handbook of Integrative Clinical Psychology, Psychiatry, and Behavioral Medicine Perspectives, Practices, and Research. New York: Springer Pub. Co. لاپەڕە ٣٥٣. ژپنک ٩٧٨-٠-٨٢٦١-١٠٩٥-٤ لەڕێگەی Google Books.
  16. O'Brien S (١٩٩٨). Traumatic Events and Mental Health. Cambridge University Press. لاپەڕە ٧.
  17. Herman J (٢٠١٥). Trauma and Recovery: The Aftermath of Violence – From Domestic Abuse to Political Terror. Basic Books. لاپەڕە ٩. ژپنک ٩٧٨-٠-٤٦٥-٠٩٨٧٣-٦ لەڕێگەی Google Books.
  18. Waters، John (٤ی حوزەیرانی ٢٠١٥). «After War: A Conversation with Author Nancy Sherman | RealClearDefense». www.realcleardefense.com. لە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  19. Klykylo WM (٢٠١٢). «15». Clinical child psychiatry (چاپی 3). Chichester, West Sussex, UK: John Wiley & Sons. ژپنک ٩٧٨-١-١١٩-٩٦٧٧٠-٥ لەڕێگەی Google Books.
  20. Friedman MJ (تشرینی یەکەمی ٢٠١٣). «Finalizing PTSD in DSM-5: getting here from there and where to go next». Journal of Traumatic Stress. ٢٦ (5): ٥٤٨–٥٦. doi:١٠.١٠٠٢/jts.٢١٨٤٠. PMID ٢٤١٥١٠٠١.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]
پۆلێنکردن
بەستەرە دەرەکییەکان