ئۆوپن ستریت ماپ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە نەخشەی شەقامیی کراوەەوە ڕەوانە کراوە)
ئۆوپن ستریت ماپ
OpenStreetMap of Cambridge, England
چەشنی وێبگە
Collaborative mapping wiki
بەردەستە بەڕووکاری سایت بە زیاتر لە ٥٠ زمان وەرگێڕراوەتەوە و بۆ زمانەکانی نەخشەکە سنوورێک نییە
خاوەنجڤاتی OpenStreetMap. پشتوانی پرۆژەکە ڕێکخراوەی OpenStreetMap.
دروستکراو لەلایەنستیڤ کۆست
وێبگەopenstreetmap.org
بازرگانینە
تۆمارکردنپێویستە بۆ بەشداربووان
خستنەکار١ی تەممووزی ٢٠٠٤؛ ١٩ ساڵ لەمەوبەر (٢٠٠٤-٠٧-0١)
مۆڵەتنامەی ناوەڕۆک
ODbL

ئۆوپن ستریت ماپ (بە ئینگلیزی: OpenStreetMap، بە کوردی: نەخشەی شەقامیی کراوە) (کورت دەکرێتەوە بۆ: OSM) پرۆژەیەکی جیھانییە کە بەشداربووانی نەخشەیەکی ئازادی سەرانسەری جیھان دروست دەکەن. پرۆژەکە لە لایەن ستیڤ کۆست (Steve Coast) لە ساڵی ٢٠٠٤ و لە بریتانیاوە دەستی پێ کرد.

شێوازی دروستکردنی نەخشە[دەستکاری]

لە سەرەتادا تەنھا بە کۆکردنەوەی داتای بەشداربووە خۆبەخشەکان نەخشە دروست دەکرا. کە داتا بریتی بوو لە فایلەکانی ڕووپێویی GPS دەستی و وێنە و دەنگ و بیرەوەریە نووسراوەکان. بەڵام ئێستا بە ھۆی لە بەر دەست بوونی وێنەی ئاسمانیی زۆربەی شوێنەکان دروستکردنی نەخشە بە digitizationی وێنەکان دەقیقتر و خێراتر بووەتەوە. ھەروەھا ھاوردەکردنی داتا شوێندارەکان کە زۆرتر لە لایەن حکوومەتەکانەوە دەبەخشرێت بە پرۆژەکە پەرەی زۆری داوە بە نەخشەکە.

بەرنامەکانی دروستکردنی نەخشە[دەستکاری]

  • بەرنامەی iD کە بەرنامەیەکی ناو وێبگەڕە و بە HTML5 و d3.js بە دەستی کۆمپانیای MapBox دروستکراوە.
  • بەرنامەی Flash-basedی Potlatch.
  • JOSM و Merkaartor کە دوو بەرنامەی desktop بۆ بەشداربووە پێشکەوتووەکانن.

پەراوێزەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]