نەجیبە ئەحمەد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

نەجیبە ئەحمەد (بە کوردیی باکووری: Necîbe Ehmed) لەدایکبووی ساڵی ١٩٥٤ نووسەر، شاعیر و وەرگێڕێکی کوردە.

ژیان و پیشە[دەستکاری]

نەجیبە ئەحمەد لەدایکبووی باکووری شاری کەرکوکە لە ساڵی ١٩٥٤، ئەو زمانی کوردی و ئەدەبیاتی لە زانکۆی سلێمانی خوێندووە. چەندین ساڵ وەکوو مامۆستایەک کاری کردووە پێش ئەوەی بچێتە پاڵ بزووتنەوەی ڕزگارکردنی کوردی. ئەو کاتێک دەستی کرد بەنووسینی شیعر تاکە کەسایەتی ئافرەت بوو لە ئەدەبی کوردی. لەگەڵ ژمارەیەکی کەمی شاعیری کوردی ئافرەت و نووسەر، وەکو کەژاڵ ئەحمەد (لەدایکبووی ١٩٦٧) و (مەھاباد قەرەداغی) لەدایکبووی ١٩٦٦. بەژداریەکی گرنگ دەکات بۆ پێشخستنی ئەدەبیاتی زمانی کوردی.

کار[دەستکاری]

سێ بەرگی چیڕۆکی کورتی خۆی بڵاوکردۆتەوە ھەروەھا شیعری وەرگێڕاوە لە عەرەبی و فارسی ھەیە بۆ کوردی و وتاری ئەدەبی دەنووسێت، وەکوو ڕۆمان، چیڕۆکی کورت، دراما، و کاری ئەدەبی بۆ منداڵان.

پێڕستی بڵاوکراوەکان[دەستکاری]

  • ڕاسان (چیرۆکی کورت) تابرێز، ئێران ١٩٩٤.
  • مێژووی داری سێوەکە، ھەولێر، کوردستانی عێراق ١٩٩٨.
  • پەپوولەی مردن (چیرۆکی کورت) ھەولێر، کوردستانی عێراق ١٩٩٨.
  • زیندووبونەوەی چرۆی ھەرمێ، ھەولێر، کوردستانی عێراق ٢٠٠٥.

سەرچاوەکان[دەستکاری]