نەتەوەکان بۆچی ئەکەون (کتێب)
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
| نووسەران | دارن عەجەمئۆغڵو و جەیمس ڕۆبینسن |
|---|---|
| وڵات | ئەمریکا، تورکیا |
| زمان | ئینگلیزی |
| بابەت | ڕامیاری بەراوردکراو |
| چەشن | ناخەیاڵی |
| بڵاوکەرەوە | کراون پەبڵیشەر |
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە | March 20, 2012 |
| جۆری کتێب | بەرگڕەق, دەنگەکتێب، ئەمازۆن کیندڵ |
| لاپەڕەکان | ٥٤٦ |
| ژپنک (ISBN) | 0307719219 |
| OCLC | ٧٢٩٠٦٥٠٠١ |
نەتەوەکان بۆچی ئەکەون: سەرچاوەکانی دەسەڵات، خۆشگوزەرانی و فەقیری کتێبێکی ئابوریە و نوسراوە لەلایەن ئابوریناسی تورک-ئەمریکی دارۆن عەجەمئۆغڵو لە پەیمانگای ماساچوسیتس بۆ تەکنۆلۆجیا، زانای سیاسی جەیمس ڕۆبینسن لە زانکۆی ھارڤارد. کتێبەکە وردەکاری جێبەجێکردنی ئەم بابەتانە لەخۆ ئەگرێ: ئابووری دامەزراوەیی، ئابووری گەشەکردن و مێژووی ئابوری بۆ وەڵامدانەوەی ئەوەی کە بۆچی نەتەوە جیاوازەکان سەرناکەون، لە کاتێکدا ھەندێکیان سەرکەوتوو ئەبن لەوەی ھێز و سەرمایە کۆ بکەنەوە و ئەوانی تر سەرناکەون.
ئەم کتێبە دەرئەنجامی کۆکردنەوەی لێکۆڵینەوەی چەندین ساڵەی دارۆن ئاسیمۆغلو لەسەر تیۆری گەشەی ئابووری و جەیمس ڕۆبنسن لەسەر ئابووری ئەفریقا و ئەمریکای لاتین، هەروەها لێکۆڵینەوەی زۆر نووسەری دیکە. لێکدانەوەیەک بۆ مێژووی وڵاتانی جۆراوجۆر لەخۆدەگرێت، چ لەناوچوون و چ مۆدێرن، لە ڕوانگەی قوتابخانەیەکی دامەزراوەیی نوێوە. بیرۆکەی ناوەندی زۆرێک لە بەرهەمەکانی نووسەران ڕۆڵی دیاریکەری دامەزراوەکانە لە گەیشتن بە ئاستێکی بەرزی خۆشگوزەرانی لەلایەن وڵاتانەوە. کتێبێکی پێشووتری نووسەران بە ناوی (سەرچاوە ئابوورییەکانی دیکتاتۆری و دیموکراسی) تەرخانکراوە بۆ هەمان شت، بەڵام ژمارەیەکی زۆر نموونەی مێژوویی جۆراوجۆری تێدا نەبووە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ویکی ئینگلیزی، هەمان وتار. دواسەردان ٩-١٠-٢٠١٨
| ئەم کتێب وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |