نەبیل عەوەزی
| نەبیل عەوەزی | |
|---|---|
| بە عەرەبی: نبيل علي العوضي | |
| لەدایکبوون | ٧ی شوباتی ١٩٧٠ شاری کووەیت، کووەیت |
| پیشە | نووسەر |
| ئایین | ئیسلام |
نەبیل عەوەزی (بە عەرەبی: نبیل العوضی ; لەدایکبووی ٧ی شوباتی ١٩٧٠) نووسەری پێشووی کوەیتی، مرۆڤدۆست، پێشکەشکاری تەلەڤیزیۆنی، مامۆستای زانکۆ، ڕۆژنامەنووس، وتاردەر، و زانای موسڵمانە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە پەروەردە لە زانکۆی کوێت ھەبووە.[١] بۆ درێژەدان بە خوێندنی گەشتی بۆ بەریتانیا کردووە و بڕوانامەی ماستەری لە بواری پەروەردەدا بەدەستھێناوە.[١]
تا مانگی شوباتی ٢٠١٣ بەڕێوەبەری قوتابخانەی سەربەخۆی ئەلبیری سەرەتایی بووە لە شاری بیرمینگھام لە ئینگلتەرا.[٢]
لە ١١ی نیسانی ٢٠٢٥ ڕەگەزنامەکەی لەلایەن حکوومەتی کوێتەوە ھەڵوەشێندرایەوە.
تیڤی و سۆشیال میدیا
[دەستکاری]سەدان زنجیرە یان وتار لە کەناڵە جیاوازەکانی تەلەفزیۆنیدا پێشکەش کردووە، وەکو تەلەفزیۆنی ئیقرا، تەلەفزیۆنی ئەلڕای.
بەشێک لە زنجیرە تەلەفزیۆنییەکانی:
- وتەی ئیمانی (قبسات ایمانیة)، لە کەناڵی کەناڵی ڕیسالە، ٢٠١٤.
- باشترین چیرۆکەکانی (أروع القصص)، لە تەلەڤیزیۆنی کەناڵی ڕیسالە، ٢٠٠٩.
- کاتژمێری ڕاستگۆیانە (ساعة صراحة)، لە تەلەڤیزیۆنی ئەلوەتەن، و تەلەڤیزیۆنی ئەلڕای، ٢٠٠٦–٢٠٠٧.
- ڕاستگۆیانە (بکل صراحة)، لە تەلەڤیزیۆنی ئەلوەتان، ٢٠٠٧ – ٢٠١٠.
- چیرۆکی پێغەمبەران سەلامی لەسەر بێت (قصص الأنبیاء علیھم السلام)، لە تەلەڤیزیۆنی ئەلوەتەن، ٢٠٠٧.
- ڕێگای خۆمم زانی (عرفت طریقی)، لە ساڵی ٢٠١٠.
- چیرۆکی فاروق عومەر کوڕی خەتتاب (قصة الفاروق)، لە کەناڵی MBC1 TV, 2012.
- گۆشەکان (زوایا) لە تەلەڤیزیۆنی ئەلوەتەن، ٢٠١٠ – ٢٠١٢.
- ژیاننامەی پێغەمبەر (السیرة النبویة)، لە تەلەڤیزیۆنی ئەلوەتەن، ٢٠٠٨.
- فەزیلەتەکان (فضائل)، لە ساڵی ٢٠١٠.
- دیمەنەکان «وەرزی یەکەم».
- دیمەنەکان «وەرزی دووەم».
- دیمەنەکان «وەرزی سێیەم».
- دیمەنەکان «وەرزی چوارەم»، لە ڕۆتانای خەلیجی.
- سەواعید ئەلئیخا، (سواعد الإخاء)، لە تەلەڤیزیۆنی کەناڵی ڕیسالە.
- سووڕەتی عەلەق، شەباب تیڤی.
- ئەی خوایە، (یا اللە)، لە تۆڕی ئاسمانیی مەجد.
- ئایا یەکسانن؟ (ھل یستویان). لە ساڵی ٢٠١٥.
سۆشیال میدیا
[دەستکاری]لە تویتەر زیاتر لە 11.1ملیۆن فۆڵۆوەری ھەیە.[٣]و زیاتر لە یەک ملیۆن سەبسکرایبی لە یوتیوب ھەیە.[٤]
ھەڵوەشاندنەوەی ڕەگەزنامە بۆ ماوەیەکی کاتی
[دەستکاری]لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠١٤ کوێت بە شێوەیەکی کاتی ڕەگەزنامەی ھەڵوەشاندەوە بە «ھۆکاری ئەمنی»، ئەمەش بە پشتبەستن بە مادەی ١٣ی یاسای ڕەگەزنامەی کوێت.[٥] ئەندرۆ جیلیگان لە ڕۆژنامەی سەندەی تەلەگراف پێشنیاری کرد کە ھەڵوەشاندنەوەکە لەبەر ئەوەیە کە عەوەزی «پارەدارکەری تیرۆر» بووە.[٢] لە ساڵی ٢٠١٨ ڕەگەزنامەکەی بۆ گەڕێنرایەوە.[٦]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 «Nabil Al Awadi - نبيل العوضي - Dourous on Assabile». assabile.com.
- 1 2 Gilligan، Andrew (٦ی ئەیلوولی ٢٠١٤). «How our allies in Kuwait and Qatar funded Islamic State» (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ISSN ٠٣٠٧-١٢٣٥. لە ٢١ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی
<ref>ی ھەڵە؛ ناوی «:0» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا - ↑ «نبيل علي العوضي (@NabilAlawadhy) on X». twitter.com (بە ئینگلیزی). لە ٢١ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ «الشيخ نبيل العوضي». YouTube (بە ئینگلیزی). لە ٢١ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ Refugees، United Nations High Commissioner for. «Nationality Law, 1959». Refworld (بە ئینگلیزی). لە ٢١ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ «Kuwait reinstates revoked citizenships». gulfnews.com (بە ئینگلیزی). لە ٢١ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.