نەبو نید
| نەبو نید | |
|---|---|
نەبونید، ستێلەکەی لە مۆزەخانەی بەڕیتانیا | |
| پادشای ئیمپراتۆریەتیی بابلی نوێ | |
| فەرمانڕەوایی | ٢٥ی ئایاری ٥٥٦ پ.ز – ١٣ی تشرینی یەکەمی ٥٣٩ پ.ز |
| پێشوو | لاباشی مەردۆخ |
| جێگر | کورووشی مەزن (ئیمپراتۆریەتیی ھەخامەنشی) |
| ھاوسەر | نیتۆکریس (?) (کچی نەبوخەد نەسری دووەم) (؟) |
| منداڵ(ەکان) وردەکارییەکان | بەلشاسر بیل شالتی نانا ئینا ئیساگیلا ریمات ئاکابو ئونما |
| ئەکەدی | نابو-نا'ید |
| خانەدان | شانشینی کلدانی (بە ھاوسەرگیری) (؟) |
| باوک | نەبو بەلاتسو ئیقبی |
| دایک | ئەداد گوپی |
| لەدایکبوون | نز. ٦٢-–٦١٥ پ.ز حەڕان |
| مردن | لەوانەیە پاش ٥٢٢ پ.ز[١] کارمانیا (؟) |
نەبونیدۆس یان نەبونید یان نابونید یان نابۆنید (،[٢][٣] بە واتای " نابو پایەدار بێ"[٣] یان "نابو ستایش بکرێ")[٤] دوا پاشای ئیمپراتۆریەتیی بابلی نوێ بووە، لە ساڵی ٥٥٦ پێش زایین تا کەوتنی بابل و کەوتنە ژێر دەستی ئیمپراتۆریەتیی ھەخامەنشی لە ژێر دەستی کورووشی مەزن لە ساڵی ٥٣٩ پێش زایین فەرمانڕەواییی کردووە. نەبو نید دوا فەرمانڕەوای ڕەسەنی میزۆپۆتامیای کۆن بووە،[٥][٣] کۆتاییی حوکمڕانییەکەی کۆتاییی ھەزاران ساڵ بوو لە دەوڵەت و شانشینی و ئیمپراتۆریەتەکانی سۆمەرۆ-ئەکەدی. ھەروەھا دوا پادشای سەربەخۆی بابل بووە. نەبو نید وەک یەکێک لە زیندووترین و تاکگەراییترین فەرمانڕەواکانی سەردەمی خۆی دادەنرێت، لەلایەن ھەندێک لە زانایانەوە وەک چاکسازیخوازێکی ئایینیی نائۆرتۆدۆکس و وەک یەکەم شوێنەوارناس تایبەتمەند دەکرێت.
سەرچاوەی نەبنید و پەیوەندییەکەی بە پاشایەتییەکانی پێشووەوە و دواتر چ ئیدیعایەکی ھەبووە بۆ تەختی پاشایەتی، تا ئێستا ڕوون نییە، بەو پێیەی نەبونید ھیچ ئیدیعایەکی نەسەبی لەبارەی خزمایەتی لەگەڵ پاشاکانی پێشوودا نەکردووە. ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ئەو پەیوەندیی نەبووە بنەماڵەی کلدانی و فەرمانڕەواکانی بابل. بەڵام بەو کەسە ناسراوە کە پێش ئەوەی ببێتە پاشا، جۆرێک لە پیشەیەکی دیار و بەرچاوی ھەبووە. لەوانەیە لە ڕێگەی ھاوسەرگیرییەوە پەیوەندی بە پادشاکانی کلدانەکانەوە ھەبووبێت، لەوانەیە ھاوسەرگیریی لەگەڵ کچێکی نەبوخەد نەسری دووەمی کردبێت (٦٠٥-٥٦٢ پێش زایین). دایکی نەبونید، ئەداد-گوپی، بە ڕەچەڵەک ئاشووری بووە. باوکی، نەبو-بەلاتسو-ئیقبی کە کەمێک لەبارەیەوە ناسراوە، ڕەنگە ئاشووری یان بابلی بووبێت. ھەندێک لە مێژوونووسان پێشبینییان کردووە کە یان ئەداد-گوپی یان نابو-بالتسۆ-ئیقبی ئەندامی شانشینی سارگۆنی بوون، کە فەرمانڕەوای ئیمپراتۆریەتیی ئاشووری نوێ بوون تا ڕووخانیان لە ساڵی ٦٠٩ پێش زایین.
نەبونید، بە کتوپڕی دوای مردن و کوشتنی لاباشی-مەردۆخ، بە پاشا ناسێندرا ( ٥٥٦ پێش زایین) پێدەچێت پیلانێک بووبێت بە سەرۆکایەتیی بەلشاسری کوڕی نەبو نید. بە درێژاییی دەسەڵاتی ئەو، نووسراوەکان و سەرچاوەکانی دواتر باس لەوە دەکەن کە نەبونید کار دەکات بۆ زیادکردنی پێگەی خوداوەندی مانگ سین و کەمکردنەوەی پێگەی خوداوەندی نەتەوەییی نەریتیی بابل مەردۆخ. لە کاتێکدا ھەندێک پێشنیاریان کردووە کە تەنانەت نەبونید ئارەزووی ئەوە بووە ئەو بەتەواوەتی جێگەی مەردۆخ بگرێتەوە و سین وەک سەرۆکی خوداوەندەکانی مێزۆپۆتامیا بگۆڕێت، پەرۆشییەکەی نەبونید بۆ سین بووە ھۆی چاکسازیی ئایینی، کە مشتومڕی لەسەرە. نەبونید لە ساڵی ٥٥٢ تا ٥٤٣/٥٤٢ پێش زایین لە تەیمای عەرەبستان لە دەربەدەری خۆسەپێنراودا بوو. ھۆکاری ئەمەش نادیارە، ھەرچەندە ڕەنگە بەھۆی ناکۆکیی لەگەڵ پیاوانی ئایینی و ئۆلیگارشی بابلەوە بووبێت. سلندەرەکانی نەبونید لە ئوورەوە جێگەی سەرنجن چوونکە دوعایەکیان تێدایە بۆ بەلشاسر کە لە کتێبی دانیالدا باسی لێوە کراوە، کە وەک حاکم لە بابلدا ڕۆڵی ھەبووە، لە کاتێکدا نەبونیدی باوکی سەرکردایەتیی ھێزە سەربازییەکانی ئەکەدی کردووە دژی شازادەی تەیما.
کاتێک نەبونید لە ساڵی ٥٤٣/٥٤٢ پێش زایین گەڕایەوە بۆ بابل، ھەوڵە ئاینییەکانی پەرەپێدا و پەرستگای ئیھولولی ئاوەدان کردەوە، کە پەرستگای تایبەت بوو بە سین لە شاری گەورەی باکووری حەڕان. دەسەڵاتی نەبو نید بە سەرکەوتنی خێرا بەسەر ئیمپراتۆریەتەکەیدا لەلایەن کورووشی گەورەوە لە ساڵی ٥٣٩ پێش زایین کۆتایییەکی کتوپڕ بوو. دوای شەڕی یەکلاکەرەوەی ئۆپیس، فارسەکان بەبێ شەڕ چوونە ناو بابل. چەندین سەرچاوە باس لەوە دەکەن کە نەبو نید گیراوە بەڵام ڕزگاری بووە، و لەوانەیە ڕێگەی پێبدرێت بۆ ناوچەی کارمانیا بڕوات. لەوانەیە لە درەنگانی سەردەمی داریوشی مەزندا لە دەربەدەریدا لە ژیاندا بووبێت (٥٢٢-٤٨٦ پێش زایین).
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Beaulieu 1989، لاپەڕە 231.
- ↑ Bertin 1891.
- 1 2 3 Beaulieu 1989.
- ↑ Weiershäuser & Novotny 2020.
- ↑ Hanish 2008.