نیکی ھێلی
ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Databox لە ڕیزی 434:attempt to index a nil value. نیمراتا ڕاندھوا «نیکی ھالی»[١] [٢] (لەدایکبووی ٢٠ی کانوونی دووەمی ١٩٧٢) [٣] [٤] سیاسەتمەدارێکی کۆماری ئاسیایی-ئەمریکییە کە لە ساڵی ٢٠١١ەوە وەک حاکمی کارۆلینای باشوور کاری کردووە. پێش ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٠ وەک پارێزگاری ١١٦ی ویلایەتەکە ھەڵبژێردرێت. ئەو نوێنەرایەتی ناوچەی لێکسینگتۆنی کردووە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی کارۆلینای باشوور. لە تەمەنی ٤٣ ساڵیدا یەکەم ژنە کە پۆستی پارێزگاری ویلایەتی کارۆلینای باشووری بەدەستھێناوە، ھەروەھا گەنجترین پارێزگاری ئێستای ئەمریکایە.[٥] [٦] دووەم حاکمی ھیندی-ئەمریکییە لە ئەمریکا دوای بۆبی جیندال لە ویلایەتی لویزیانا. ھەروەھا لە ماوەی کارکردنیدا لە نووسینگەکەیدا وەک سەرۆکی دەستەی ئەمینداری زانکۆی کارۆلینای باشوور کاردەکات. [٧] لە ساڵی ٢٠١٢ میت ڕۆمنی کاندیدی کۆمارییەکان نیازی خۆی بۆ ھەڵبژاردنی وەک جێگرێک لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٢ ڕاگەیاند. بەڵام ئەو پێشنیازەکەی ڕەتکردەوە و بەھۆی سەرقاڵییەوە بە پۆستی پارێزگاری کارۆلینای باشوور.لە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ڕاگەیەندرا کە نیکی ھێلی کاندید دەکرێت بۆ ئەوەی وەک باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەمریکادا کار بکات، تاوەکو ئەنجومەنی پیران پشتڕاستی بکاتەوە. [٨] ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بۆ پۆستی باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان پەسەندی کرد. لە ساڵی ٢٠١٦ گۆڤاری تایم بە یەکێک لە کاریگەرترین کەسەکانی ساڵی ٢٠١٦ ناوی بردووە.ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاگەیاند و ئاماژەی بە پێویستی پشوودان کرد. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕای گەیاند کە دەستلەکارکێشانەوەکەیان قبووڵ کردووە. باڵیۆزی سەرۆک ترامپ لە نەتەوە یەکگرتووەکان، نیکی ڕ. ھێلی ڕۆژی سێشەممە ڕای گەیاند کە لە کۆتایی ئەمساڵدا دەست لەکار دەکێشێتەوە، ئەمەش بووە ڕۆیشتنی یەکێک لە ژنە کەمەکانی ئیدارەی ترەمپ. [٩] لە ٣ی ئازاری ٢٠٢٤ لە ھەڵبژاردنی سەرەتایی کۆمارییەکان بۆ کاندیدکردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ویلایەتی واشنتۆن سەرکەوتنی بەدەستھێنا و نیکی ھێلی تاکە ڕکابەری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکایە کە ماوەتەوە. [١٠] [١١] [١٢] لە ٦ی ئازاری ٢٠٢٤، ھێلی کشانەوەی خۆی لە کێبڕکێی پارتی کۆمارییەکان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا ڕاگەیاند، ئەمەش دڵنیای کردەوە کە دۆناڵد ترەمپ کاندیدکردنی پارتەکەی بردەوە و جارێکی دیکە لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا ڕووبەڕووی جۆ بایدن سەرۆکی دیموکراتەکان دەبێتەوە. [١٣] [١٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Milbank، Dana (٩ی ئابی ٢٠١٢). «Nikki Haley (R): Path to Power». The Washington Post. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئەیلوولی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ Dewan، Shaila؛ Brown، Robbie (١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٠). «All Her Life, Nikki Haley Was the Different One». The New York Times. لە ڕەسەنەکە لە ١ی ئایاری ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئەیلوولی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ Rucker, Philip (٨ی حوزەیرانی ٢٠١٠). «Nikki Haley: 10 things you didn't know about the S.C. Republican». Washington Post Voices. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی ئابی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Page, Susan (٢ی نیسانی ٢٠١٢). «Don't say 'no' to South Carolina Gov. Nikki Haley». USA Today. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Phillips، Jack (٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠). «Nikki Haley First Indian-American Gov. of South Carolina». The Epoch Times. New York. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی تەممووزی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ^ Fausset، Richard (٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠). «Nikki Haley bests Vincent Sheheen for South Carolina governor». Los Angeles Times. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «Haley, Scott, Staley to deliver UofSC commencement addresses». لە ڕەسەنەکە لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «ترامب يختار نيكي هالي لمنصب سفيرة أميركا لدى الأمم المتحدة». البيان. ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «Nikki Haley to Resign as Trump's Ambassador to the U.N. (Published 2018)». ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی ئایاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «فوز نيكي هايلي بالانتخابات التمهيدية للحزب الجمهوري في واشنطن». اندبندنت عربية (بە عەرەبی). ٤ی ئازاری ٢٠٢٤. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئازاری ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ الشرق (٤ی ئازاری ٢٠٢٤). «في واشنطن.. نيكي هيلي تحقق أول فوز على ترمب بانتخابات الجمهوريين». Asharq News (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئازاری ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «أول تعليق من ترامب على فوز هيلي بالعاصمة.. "واشنطن مستنقع"». العربية نت. ٤ی ئازاری ٢٠٢٤. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئازاری ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «هيلي تنسحب من السباق الرئاسي.. وتتمنى التوفيق لترامب». العربية نت. ٦ی ئازاری ٢٠٢٤. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی ئازاری ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ الشرق,وكالات (٦ی ئازاری ٢٠٢٤). «نيكي هيلي تنسحب من سباق الرئاسيات: أتمنى التوفيق لترمب». Asharq News (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی ئازاری ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.