نیکۆلاس مادورۆ
| نیکۆلاس مادورۆ | |
|---|---|
| بە ئیسپانی: Nicolás Maduro Moros | |
| لەدایکبوون | ٢٣ی تشرینی دووەمی ١٩٦٢ کاراکاس، ڤێنیزوێلا |
| ناوی کاتی لەدایکبوون | |
| Second family name in Spanish name | Moros |
| ھاوسەر | سیلیا فلۆریس |
| منداڵ | Nicolás Maduro Guerra |
| زمانی زگماکی | زمانی ئیسپانی |
| زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی ئیسپانی |
| شوێنی دەستبەسەرکردن | Metropolitan Detention Center Brooklyn |
| تاوانبار بە | گەندەڵی |
| سزا | زیندانیکردن |
| پیشە | دیپلۆمات، سیاسەتوان، سەندیکاچی، شۆفێری پاس |
| بواری کار | political activity، سیاسەتوان، state socialism |
| دانیشتووی | Miraflores Palace، Metropolitan Detention Center Brooklyn |
| ئەندامی حیزبی | Fifth Republic Movement، Partido Socialista Unido de Venezuela، Revolutionary Bolivarian Movement-200، Liga Socialista de Venezuela |
| کاندید لە ھەڵبژاردنی | 2013 Venezuelan presidential election، 2018 Venezuelan presidential election، 2024 Venezuelan presidential election |
| ئایین | کڵێسای کاتۆلیک |
| ئایدۆلۆژیای سیاسی | Chavism |
| ڕووداوە بەرچاوەکان | دەستگیرکردنی نیکۆلاس مادورۆ |
| وێبگە | |
نیکۆلاس مادۆرۆ مۆرۆس (٢٣ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٦٢ –) سیاسەتوانێکی ڤەنزوێلییە، لەدوای مردنی سەرۆکی پێشووی ڤێنیزوێلا -ھوگۆ چاڤێز لەھەڵبژاردنی پێشوەختەدا لە ساڵی ٢٠١٣ دا بووە سەرۆکی ڤەنزوێلا کە پەنجا و چوارەمین سەرۆکی ئەو وڵاتە لەژێر کاندنیدی پارتی سۆسیالیزمی یەکگرتووی ڤەنزوێلا، ئەمەو پێشتر لەسەر ڕاسپاردە و لەدوای مردنی ھۆگۆ چافێز وڵاتی بە شێوەی کاتی بەڕێوەبرد و پێش ئەوەی ببێتە نزیکترین کەس لە چافێز و ببێتە دارودەستەکەی، مادۆرۆ شۆفێری لۆری بووە؛ بەڵام پێش ئەوەی کاراکس بەجێبھێڵێت، ھۆگۆ چافێز داوای لە ھاووڵاتیانی وڵاتەکەی کرد لە دوای خۆی و لەکاتی جێھێشتنی دەسەڵاتدا، مادۆرۆ بکەن بە سەرۆک و بەیەکێک لە سەرکردە گەنجەکانی وەسفکردووە کە بەوتەی چافێز زۆرترین لێھاتوویی بۆ بەڕێوەبردنی وڵات ھەیە. لەپێشووشدا لە ساڵی ٢٠٠٦ وەزیری دەرەوەی ڤەنزوێلا بووەو لە ساڵی ٢٠١٢ بووبوو بە جێگری سەرۆک واتە جێگری چاڤێز و لە ئێستاشدا سەرۆکی ڤەنزوێلایە.
ژیان
[دەستکاری]نیکۆلاس مادۆرۆ مۆرۆس لە ٢٣ی تشرینی دووەمی ١٩٦٢ لە شاری کاراکاس لە خێزانێکی چینی کرێکار لەدایکبووە.[١][٢][٣] باوکی بەناوی نیکۆلاس مادۆرۆ گارسیا، سەرکردەیەکی دیار و «خەونبینێکی خەباتکار» بوو لە بزووتنەوەی ھەڵبژاردنی گەلی ڤەنزوێلا،[٤] کە لە ٢٢ی نیسانی ١٩٨٩ لە ڕووداوێکی ئۆتۆمبێلدا گیانی لەدەستدا. دایکی، تێرێزا دی خیسوس مۆرۆس، لە شاری کوکوتا لەدایکبووە، خەڵکی کۆڵۆمبیایە شارێک کە ھاوسنوورە لەگەڵ ڤەنزوێلا. مادۆرۆ لە شەقامی کالی ١٤ لە گەڕەکی لۆس جاردینێس لە ئێل ڤالی گەورە بووە، کە ناوچەیەکی چینی کرێکارە لە گەڕەکەکانی ڕۆژاوای کاراکاس.[٥] لەنێو منداڵەکاندا تاکە کوڕ بوو و سێ خوشکی ھەیە: ماریا تێرێزا، جۆزێفینا و ئانیتا.[٤]
مادۆرۆ لەسەر مەزھەبی کاسۆلیکی گەورە بووە. لە ساڵی ٢٠١٢ ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاوی کردەوە کە ئەو شوێنکەوتووی مامۆستای ڕۆحی ھیندی ساثیا سای بابا بووە. لە ساڵی ٢٠٠٥دا لە ھیندستان سەردانی کردووە. لە چاوپێکەوتنێکدا لە ٢٠١٣دا مادۆرۆ گوتی کە باب و باپیرانی جوولەکە بوون لە جوولەکەکانی سەفاردیم لە پێشینەیەکی ئەندەلووسی، و باوەڕیان بە کاسۆلیکییەت ھێنا پاش چوونیان بۆ ڤێنیزوێلا.[٦]

مادۆرۆ دوو جار ھاوسەرگیری کردووە. یەکەم ھاوسەرگیری لەگەڵ ئادریانا گوێرا ئەنگولۆ بوو، کە لەو یەک کوڕی لێ بوو. نیکۆلاس مادۆرۆ گێرا بە "نیکۆلاسیتۆ" ناسراوە،[٧] دواتر چەندین پۆستی باڵای حکوومی بەدەستھێناوە، لەوانە سەرۆکی پشکنینی سەرۆکایەتی، بەڕێوەبەری قوتابخانەی نیشتمانیی سینەما، ھەروەھا وەک جێگر لە ئەنجومەنی نیشتمانی ڤەنزوێلادا.
لە مانگی تەممووزی ساڵی ٢٠١٣ مادۆرۆ ھاوسەرگیری لەگەڵ سیلیا فلۆریس کرد کە پارێزەر و سیاسەتوان بوو و لە مانگی ئابی ٢٠٠٦ بووبووە سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی ڤەنزوێلا، و دوای دەستلەکارکێشانەوەی مادۆرۆ لەجێی ئەو بووە وەزیری دەرەوەی ڤەنزوێلا، ئەمەش بووە یەکەم ژن کە ئەو پۆستەی بەدەستھێنابێت. لە ساڵانی نەوەدەکانەوە پەیوەندییەکی سۆزدارییان ھەبووە، کاتێک فلۆریس پارێزەری ھوگۆ چاوێز بوو دوای ھەوڵەکانی کودەتاکەی ڤەنزوێلا لە ساڵی ١٩٩٢. ھاوسەرگیرییەکە دوای مانگێک لە بەدەستھێنانی مادۆرۆ بۆ سەرۆکایەتی کۆمار بەدوادا ھات.
مادۆرۆ و فلۆریس پێکەوە ھیچ منداڵێکیان نییە، بەڵام مادۆرۆ سێ منداڵی ناڕاستەوخۆی ھەیە لە یەکەم ھاوسەرگیری ھاوسەرەکەی لەگەڵ واڵتەر ڕامۆن گاڤیدیا، ئەوانیش واڵتەر جاکۆب، یۆسووێل و یۆسەر.
مادۆرۆ بە خۆشەویستی بۆ مۆسیقای جۆن لێنۆن و چالاکی سیاسی ناسراوە کە بانگەشە بۆ ئاشتی و دژایەتیکردنی شەڕەکان دەکات. ھەروەھا ڕای گەیاندووە کە کاریگەری مۆسیقا و کولتووری یاخیبووانی ساڵانی شەست و حەفتاکانی سەدەی ڕابردووی لەسەر بووە و ڕۆبەرت پلانت و لێد زێپلینی کاریگەرییان لەسەری بووە.[٨]
وەزیری دەرەوە
[دەستکاری]نیکۆلاس مادۆرۆ لە ساڵی ٢٠٠٦ وەک وەزیری دەرەوە دەستنیشانکرا و لە سەردەمی سەرۆککۆماری کۆچکردوو ھوگۆ چاوێز لە پۆستەکەیدا مایەوە تا لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ دوای ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی وەک جێگری سەرۆککۆمار دەستنیشانکرا. بەپێی ھەواڵێکی بی بی سی موندۆ، مادۆرۆ لەم ماوەیەدا ڕۆڵێکی سەرەکی بینی لە فراوانکردنی سیاسەتی دەرەوەی ڤەنزوێلا بۆ دەرەوەی ئەمریکای لاتین، بەدوای پەیوەندییەکی نزیکتردا دەگەڕا لەگەڵ ھەر حکوومەتێک کە ھەڵوێستی دژایەتی یان لە کێبڕکێی دژی ئەمریکادا بگرێتەبەر.[٩]

سیاسەتی دەرەوەی ڤەنزوێلا لە ماوەی سەرۆکایەتیەکەیدا وەک وەزیر بە زنجیرەیەک ھەڵوێستی ستراتیژی مشتومڕاوی دیار بوو، لەوانە پچڕاندنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تایوان لە بەرژەوەندی کۆماری گەلی چین،[١٠] و نیشاندانی پشتیوانی بۆ لیبیا لە سەردەمی موعەمەر قەزافیدا. ھەروەھا وڵاتەکەی ھێڵێکی توندی گرتەبەر بە بڕینی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لەگەڵ ئیسرائیل لە کاتی جەنگی غەززە (٢٠٠٨–٢٠٠٩)،[١١] دانپێدانانی دەوڵەتی فەلەستین و دامەزراندنی پەیوەندی دیپلۆماسی فەرمی لەگەڵیدا. جگە لەوەش، ماوەی سەرۆکایەتییەکەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆڵۆمبیای دراوسێدا ناسەقامگیر بوو و داننان بە سەربەخۆیی ئەبخازیا و ئۆسێتیای باشوور و پشتگیرییەکی ئاشکرای بەشار ئەسەد لە کاتی شەڕی ناوخۆی سووریادا بەخۆیەوە بینی.
سەبارەت بە ھەڵسەنگاندنی کەسایەتی سیاسییەکەی لەو قۆناغەدا، تیمیر پۆراس- کە وەک سەرۆکی ئەرکانی مادۆرۆ لە وەزارەتی دەرەوە کاری کردووە - وا وەسف دەکات کە مادۆرۆ لە ڕۆژانی سەرەتای ڕەوتی چاڤیسمۆدا وەک سیاسەتمەدارێکی پراگماتیک و لێھاتوو و توانایەکی نایابی دانوستان و سەوداگەری سەیر دەکرا. لە لایەکی دیکەوە، نووسەر ڕۆری کارۆل ئاماژەی بە جیاوازییەک کرد لە ژیانی دیپلۆماسی مادۆرۆدا، ئاماژەی بەوەدا کە بە درێژایی ماونەوەی وەک وەزیری دەرەوە بە ھیچ زمانێکی بیانی قسەی نەکردووە.[١٢]
دەستبەسەرکردنی لە نیوویۆرک لە ساڵی ٢٠٠٦
[دەستکاری]لە ئەیلوولی ٢٠٠٦ لە شاری نیویۆرک، لەکاتێکدا ھەوڵیدا لە ڕێگەی میامیەوە بگەڕێتەوە ڤەنزوێلا، مادۆرۆ بۆ ماوەیەکی کورت لەلایەن ئەفسەرانی وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکاوە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جۆن ئێف کێنێدی بۆ ماوەی نزیکەی ٩٠ خولەک دەستبەسەرکرا، دوای ئەوەی پارەی سێ بلیتی فڕۆکەی بە کاش داوە. ھەردوو مادۆرۆ و سەرۆک ھوگۆ چاوێز لەو کاتەدا لە نیویۆرک بوون بۆ بەشداریکردن لە ٦١ەمین دانیشتنی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، تێدا چاوێز لەکاتی وتارە بەناوبانگەکەی، جۆرج بوشی سەرۆکی ئەمریکای بە «شەیتان» وەس کرد.[١٣]
ڕووداوەکە لەو کاتەوە دەستی پێکرد کە مادۆرۆ ھەوڵیدا شتێک وەربگرێتەوە کە لە خاڵێکی ئەمنی فڕۆکەخانە پشکنینی بۆ کراوە، کارمەندانی ئەمنی پێیان وتووە کە ڕێگەی پێنادرێت ئەو کارە بکات. دواتر مادۆرۆ خۆی وەک دیپلۆماتکارێک لە حکوومەتی ڤەنزوێلا ناساند، بەڵام سەرەڕای ئەوەش بەرپرسان بە یاوەرییەوە بردیانە ژوورێک بۆ پشکنینی لاوەکی. لەکاتێکدا دەسەڵاتداران فەرمانیان بە مادۆرۆ و بەرپرسانی دیکەی ڤەنزوێلا دا کە قۆڵ و قاچیان بڵاوبکەنەوە بۆ گەڕان و پشکنین، بەڵام مادۆرۆ و ئەوانی دیکە بە توندی ڕەتیانکردەوە. پاسپۆرت و بلیتی دیپلۆماسی بۆ ماوەیەک دەستی بەسەردا گیرا و لە کۆتاییدا بۆی گەڕێندرایەوە.[١٤]
دەستگیرکردن
[دەستکاری]لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، ئەمریکا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە ڤەنزوێلا دەستپێکرد و ھێرشێکی بەرفراوانی ئەنجامدا. نزیکەی کاتژمێر ٤:٢٠ خولەکی بەیانی بە کاتی ڕۆژھەڵات، سەرۆک ترەمپ لە ڕێگەی سۆشیال میدیاوە دەستگیرکردنی مادۆرۆ و ھاوسەرەکەی و دوورخستنەوەیان لە وڵاتەکەی لە ڕێگەی ئاسمانییەوە ڕاگەیاند. مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕای گەیاند کە مادۆرۆ لە ئەمریکا ڕووبەڕووی تۆمەتی تاوانکاری دەبێتەوە. سیناتۆر مایک لی ئاماژەی بەوەدا کە ڕوبیۆ «پێشبینی ڕێوشوێنی زیاتر ناکات لە ڤەنزوێلا ئێستا پاش ئەوەی مادۆرۆ لە دەستی ئەمریکادایە». دەستگیرکردنەکە لەلایەن ھێزی دێڵتای سوپای ئەمریکاوە ئەنجامدراوە. جێگری سەرۆکی ڤەنزوێلا، دێلسی ڕۆدریگێز ڕای گەیاند کە شوێنی مادۆرۆ نازانێت و داوای «بەڵگەی کردووە کە ھێشتا لە ژیاندایە».[١٥][١٦]

لای خۆیەوە حکوومەتی ترینیداد و تۆباگۆ کە میوانداری کارمەندانی سەربازی و کەشتییە سەربازییەکانی ئەمریکای کردووە لە نێوان کۆبوونەوەی سەربازیی ئەم دواییەی کاریبیدا، ڕای گەیاندووە کە بەشداری لە ھێرشەکەدا نەکردووە. ھەروەھا گوستاڤۆ پێترۆ، سەرۆکی کۆڵۆمبیا، ھێزەکانی بۆ سنووری ڤەنزوێلا جێگیر کرد، ئەمەش وەک پێشبینییەک بۆ لێشاوێکی بەرفراوانی پەنابەرانی ڤەنزوێلا. پێدرۆ سانچێز سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا داوای لە کەمکردنەوەی ئاستی پەرەسەندن کرد و جەختی لەسەر پێویستی «ڕێزگرتن لە یاسا نێونەتەوەیییەکان و بنەماکانی پەیمانی نەتەوە یەکگرتووەکان» کردەوە، ھەڵوێستێک کە کایا کالاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا و جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا پشتگیری کرد.[١٧]
بی بی سی ئاماژەی بەوەدا کە ئەم ئۆپەراسیۆنە بێ وێنە بووە و دەستگیرکردنی مانوێل نۆریێگا لە ساڵی ١٩٨٩ لە کۆتایی لەشکرکێشی ئەمریکا بۆ سەر پەنەما وەک نزیکترین ھاوتەریبی گەڕاندەوە. بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ڕۆدریگێز لە کاتی دەستگیرکردنی مادۆرۆ لە ڕووسیا بووە، بەڵام دواتر ئەمە ڕەتکرایەوە. ئیڤان گیل وەزیری دەرەوە ڕای گەیاند، نیکۆلاس مادۆرۆ وەک سەرۆکی شەرعی وڵاتەکە دەمێنێتەوە.[١٨]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Perfil | Nicolás Maduro, el sucesor de Chávez». El Mundo (بە ئیسپانی). ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئازاری ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ↑ «Profile: Nicolas Maduro». ئازاری ٢٠١٣. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئازاری ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ↑ Lamb، Peter (١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥). Historical Dictionary of Socialism. Rowman & Littlefield. لاپەڕە ٢٨٩. ژپنک ٩٧٨-١-٤٤٢٢-٥٨٢٧-٣. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- 1 2 «Maduro: perfecto heredero de Chávez - MippCI». MinCI (بە ئیسپانی). ١٥ی نیسانی ٢٠١٣. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی نیسانی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ↑ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەریeltiempo.comنەدراوە - ↑ Lamb، Peter (١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥). Historical Dictionary of Socialism. Rowman & Littlefield. لاپەڕە ٢٨٩. ژپنک ٩٧٨-١-٤٤٢٢-٥٨٢٧-٣. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ داڕێژە:Cite books
- ↑ Lamb، Peter (١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥). Historical Dictionary of Socialism. Rowman & Littlefield. لاپەڕە ٢٨٩. ژپنک ٩٧٨-١-٤٤٢٢-٥٨٢٧-٣. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ «Nicolás Maduro, el presidente de una nación dividida». BBC News Mundo (بە ئیسپانی). ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢. لە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ «Nicolás Maduro, el presidente de una nación dividida». BBC News Mundo (بە ئیسپانی). ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢. لە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ «Israel expels Venezuelan ambassador - CNN.com». edition.cnn.com (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری:0نەدراوە - ↑ «Nicolás Maduro, el presidente de una nación dividida». BBC News Mundo (بە ئیسپانی). ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢. لە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ «Nicolás Maduro, el presidente de una nación dividida». BBC News Mundo (بە ئیسپانی). ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢. لە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ Ali، Idrees (٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦). ريوترز https://www.reuters.com/world/americas/loud-noises-heard-venezuela-capital-southern-area-without-electricity-2026-01-03/#:~:text=Trump%20says%20Venezuela%27s%20Maduro%20captured%20after%20strikes. لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
{{cite web}}: پارامەتری|title=ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ↑ «ترمب: القبض على مادورو وزوجته ونقلهما جواً خارج البلاد». عكاظ. ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦. لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ Ali، Idrees (٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦). ريوترز https://www.reuters.com/world/americas/loud-noises-heard-venezuela-capital-southern-area-without-electricity-2026-01-03/#:~:text=Trump%20says%20Venezuela%27s%20Maduro%20captured%20after%20strikes. لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
{{cite web}}: پارامەتری|title=ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ↑ Ali، Idrees (٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦). ريوترز https://www.reuters.com/world/americas/loud-noises-heard-venezuela-capital-southern-area-without-electricity-2026-01-03/#:~:text=Trump%20says%20Venezuela%27s%20Maduro%20captured%20after%20strikes. لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
{{cite web}}: پارامەتری|title=ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)