نیوەگۆی ڕۆژاوا
| نیوەگۆی ڕۆژاوا | |
|---|---|
| بەشێکە لە | زەوی |
| پۆتانی شوێن | ٠°٠′٠″N ٩٠°٠′٠″W |
| بەرزترین خاڵ | ئەکۆنکاگوا |
| نزمترین خاڵ | Tonga Trench |
| بەرامبەر | نیوەگۆی ڕۆژھەڵات |
![]() | |
نیوەگۆی ڕۆژاوا نیوەی ھەسارەی زەوییە کە دەکەوێتە ڕۆژاوای نیوەڕۆھێڵی سەرەکی و ڕۆژھەڵاتی نیوەڕۆھێڵی ١٨٠ەم. نیوەکەی تر بە نیوەگۆی ڕۆژھەڵات ناودەبرێت. لە ویلایەتە یەکگرتووەکاندا، دەستەواژەی «نیوەگۆی ڕۆژاوا» زۆرجار وەک خواستنێک بۆ ئەمریکاکان بەکاردێت، ھەرچەندە لە ڕووی جوگرافییەوە، نیوەگۆکە بەشێک لە کیشوەرەکانی تریش لەخۆدەگرێت.[١]
جوگرافیا
[دەستکاری]
نیوەگۆی ڕۆژاوا ئەمریکاکان لەخۆدەگرێت، جگە لە ھەندێک لە دوورگەکانی ئەلووشن لە باشووری ڕۆژاوای خاکی سەرەکیی ئالاسکا؛ ڕۆژاواییترین بەشەکانی ئەورووپای ڕۆژاوا و ڕۆژاوای ئەفریقا، چ خاکی سەرەکی و چ دوورگەکان؛ نوکە دوورەکانی ڕۆژھەڵاتی خاکی سەرەکیی ڕووسیا و دوورگەکانی (باکووری ئاسیا)؛ زۆرێک لە ھەرێمەکانی ئۆقیانووسیا؛ و بەشێکی گەورەی ئانتارکتیکا.
ناوەندی نیوەگۆی ڕۆژاوا لەسەر ڕووی زەوی لە ئۆقیانووسی ئارامدایە، لە یەکتربڕینی نیوەڕۆھێڵی ٩٠ەمی ڕۆژاوا و ھێڵی کەمەرەیی، لە نێوان دوورگەکانی گالاپاگۆسدا. نزیکترین وشکانی دوورگەی جێنۆڤێسایە لە 0°19′N 89°57′W / 0.317°N 89.950°W.
بەرزترین چیا لە نیوەگۆی ڕۆژاوادا ئەکۆنکاگوایە، لە زنجیرەچیاکانی ئەندێزی ئەرژەنتین، بە بەرزی ٦٬٩٦٠٫٨ مەتر (٢٢٬٨٣٧ پێ).[٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Western Hemisphere | Map, Definition, & Facts | Britannica». Encyclopædia Britannica. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ «Informe científico que estudia el Aconcagua: el Coloso de América mide 6.960,8 metros» [Scientific Report on Aconcagua, the Colossus of America measures 6960,8m] (بە ئیسپانی). ٢٠١٢. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٢ ھێنراوە.
