نیمچەدوورگەی ئیبیریا
| نیمچەدوورگەی ئیبیریا | |
|---|---|
| کیشوەر | ئەورووپا |
| وڵات | ئیسپانیا، پورتوگال، ئەندۆرا، گیبرالتار، فەڕەنسا |
| ناوچەی جوگرافی | ئەورووپا |
| پۆتانی شوێن | ٤٠°١٤′٢٤″N ٤°١٤′٢١″W |
| بەرزترین خاڵ | Mulhacén |
| لێکۆڵینەوە لەلایەن | Iberian studies |
| بەستراوە بە | Pyrenees |
| ڕووبەر | ٥٩٦٬٧٤٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
![]() | |
پۆتانەکان: 43°N 4°W / 43°N 4°W

نیمچە دوورگەی ئیبیریا یان ئیبیریا، ناوبراوە بە دوورگەی ئەندەلوس لە سەردەمی دەسەڵاتی ئیسلامی لە ئەندەلوسدا، دەکەوێتە بەشی باشووری ڕۆژاوای قاڕەی ئەورووپا، پێک دێت لە ئیسپانیا و پورتوگال و ئەندۆراو و ھەرێمی جەبەل تاریق، ئیسپانیا بەشە گەورەکەی پێک دەھێنێت، و پورتوگال دەکەویتە بەشی ڕۆژاوایی، لە باشوور و ڕۆژھەڵاتییەوە دەریای ناوەڕاست دەوری داوە، و زەریای ئەتڵەسی و لە باکوور و ڕۆژاواوە دەوری داوە، و بە ئەورووپا دەگات لە لای باکووری ڕۆژھەڵاتییەوە. چیاکانی پیرانس سنوورێکی سروشتییە لە نێوان ئەورووپا و نیمچە دوورگەی ئیبریا، ڕووبەرەکەی دەگاتە ٥٨٢ ھەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە.
مێژوو
[دەستکاری]ئیبیریای ڕۆمانی و جێرمانی
[دەستکاری]
لە ٢١٩ پێش زایینیدا، یەکەم ھێزی ڕۆمانییەکان دوورگەی ئیبریایان گرت، لە ماوەی شەڕی دووەمی بوونیقییەدا بەرامبەر قەڕتاجییەکان، خستیانە ژێر دەسەڵاتی ئۆگۆستەس دوای دوو سەدە شەڕ لەگەڵ سیلتیک و ئیبری وفینیقی و یۆنانی و قەڕتاجییەکان، کە بووە ھۆی دروستبوونی شاری ھیسپانیا، ئەمیش دابەش دەبوو بۆ دوو بەش لە دوایییەکانی کۆماری ڕۆمانیدا، و لە ماوەی ئیمپڕاتۆرییەتی ڕۆماندا دابەش دەبوو بۆ سێ بەش ھەروەک ئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانی سود مەند دەکرد بە بەرھەمەکانی لە خواردن و ڕۆنی زەیتون، و کانزاکان. لە دوای ڕوخانی دەوڵەتی ڕۆمانی لەسەر دەستی ھێرشە یەک لە دوای یەکەکانی ھۆزە جێرمانییەکان (بەڕابەڕە)، لە نیمچە دوورگەی ئیبیریاوە ھەندێک لە ھۆزەکانی وەک ڤانداڵ ھاتنە ناوچەکەوە، پاشان قوتە ڕۆژاوایییەکان ھاتنە ناوییەوە کەفەرمانڕەوایی ھەموو دوورگەکەیان دەکرد، ھەتاکو گەیشتنی موسڵمانان لە سەدەی ھەشتی زایینیدا، دوای ناکۆکی لەگەڵ ڕۆمە بیزەنتییەکان.
ئیبریای ئیسلامی
[دەستکاری]موسڵمانان دوورگەکەیان فەتح کرد بە سەرکردایەتی تاریقی کوڕی زیاد لە ساڵی ٧١١ز، و ناوچەکەیان کرد بە بەشێک لە دەوڵەتی ئیسلامی لەو کاتانە بە ئەندەلوس دەناسرا (واتە؛ زەوی فاندالز)، و عەبدول ڕەحمان داخل بە دامەزرێنەری دەوڵەتی ئەندەلوس دادەنرێت لە ساڵی ٧٥٠ک، کە ئەم دەوڵەتە دادەنرێت بە درێژبوونەوی دەوڵەتی ئەمەوی دوای ئەوەی عەباسییەکان دەستیان بەسەرا گرت لە ڕۆژھەڵاتەوە ساڵی ١٣٢ک. ئیسلام ٨٠٠ ساڵ لەم ناوچەیەدا بەردەوام بوو وەک دەوڵەتێکی موسڵمان.
ئەندەلوس دابەش دەبوو بۆ چەند دەوڵەتێکی بچووک و ناکۆک دوای ڕوخانی دەوڵەتی ئەمەوی ساڵی ٣٩٩ک، دیارترینی ئەو دەوڵەتە بچووکانە بەنو عیباد بوو لە ئەشبیلییە و بەنی ھود بوو لە سەرقستە و بەنو ئەفتەس بوو لە بەتلیۆس و بەنی زی لنون بزز لە تەڵیتڵە، بەمەش مەمالیکی ئیسپانی کاسۆلیکی فراوان بوو لەسەر حسابی ئەوان تا توانیان دەست بگرن بەسەر تەڵیتلە، ئەمەش وای کرد کە پاشاکانی مورابیتون کە لە باکووری ئەفریقیا دوڵەتێکی بەھێزیان دانابوو بڕۆن بۆ فریاکەوتنی موسڵمانان لە نیمچە دوورگەکە و ئیسپانیای کاسۆلیکیان تێک شکاند لە داستانی زەلاقەدا؛ بەڵام مەوحیدون زۆر نەمانەوە تا تێکشکان لە شەڕی عیقاب دا لە ساڵی ١٢١٢ز.
ئیبریا دوای فەتحی ئیسلامی
[دەستکاری]لە ئەنجامی شەڕی عیقابدا، زۆربەی شارە ئیسلامییەکانی ئەندەلوس کەوتنە دەستی شانشینی قشتالەی مەسیحی، ئیسپانییەکان چەند جەنگێکیان ھەڵگیرساند و لە کۆتایی سەدەی پازدە غەڕناتە ڕوخێنرا.
دەوڵەتە بچووکەکان ڕێکخرانەوە بە تێپەڕبوونی کات، بێجگە لە پرتوگال، ئەگەر بۆ ماوەیەکی کەمیش بێت (١٦٤٠–١٥٨٠)ز نیمچە دوورگەکە یەکخرا لە چوارچێوەی یەکێتی ئیبریا، دوای ئەمە نیمچە دوورگەکە ئەم شێوەیەی ئێستای وەرگرت کە پێک ھاتووە لە ئسپانیا و پورتوگال و ئەندۆرا و ھەرێمی جەبەل تاریق و سەردینیای بەرز.
دابەشبوونی سیاسی
[دەستکاری]| ناوچە | ڕووبەرەکەی | ڕێژەی ناوچەکە لە نیمچە دوورگەکە |
|---|---|---|
| ئیسپانیا | ٥٠٤٬٠٣٠ کم² | ٨٥٪ |
| پورتوگال | ٩٢٬٣٤٥ کم² | ١٤٫٩٪ |
| ئەندۆرا | ٤٦٨ کم² | ٠٫٠٨٪ |
| ھەرێمی جەبەل تاریق | ٦٫٥ کم² | ٠٫٠٠١٪ |
| سەردینیای بەرز یان فەرەنسی | ٥٣٩٫٦٧ کم² | ٠٫٠٩٪ |
| کۆی ھەمووی | ٥٨٢ ٨٦٠ کم² | ١٠٠٪ |
شارە گرنگەکان
[دەستکاری]شارە میژوویەکان
[دەستکاری]- ئیسپانیا قوڕتوبە (کۆردوبە)
- ئیسپانیا، تەڵیتلە (تۆلێدۆ)
- ئیسپانیا، ئیشبیلییە (سێڤیلە)
- ئیسپانیا، غەرناتە (گرانادا)
شارەکانی ئێستا
[دەستکاری]- ئیسپانیا، مەدرید
- ئیسپانیا، لشبۆنە
- ئیسپانیا، بەرشەلۆنە
- ئیسپانیا، پۆرتۆ
