نیشتەجێی نھۆمی نێوەند (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە نیشتەجێی نهۆمی نێوەند (فیلم)ەوە ڕەوانە کراوە)
نیشتەجێی نھۆمی نێوەند
دەرھێنەرشەھاب حوسێنی
بەرھەمھێنەرئەمیر سەماواتی
نووسینمحەمەد ھادی کەریمی
کاستشەھاب حوسێنی
ڕێکەوتی دەرچوونڕەزبەری ٢٠١٤
وڵاتئێرانی
زمانفارسی
داھات١٬٣٠٠٬٠٠٠٬٠٠٠ تمەن

نیشتەجێی نھۆمی نێوەند (بە فارسی ساکن طبقە وسط) یەکەمین فیلمی شەھاب حوسێنیە وەکو دەرھێنەر لە مانگی ڕەزبەری ساڵی ٢٠١٤ نمایشکرا، و موحەمەد ھادی کەریمی سینارۆیۆی فیلمەکەی نوسیوە کە پێش نۆ ساڵ لە دروستکردنی فیلمەکە نوسیویەتی و ویستێتی خۆی دەرھێنانی بۆ بکات بەڵام دوای نۆ ساڵ فیلمەکەی بە شەھاب حوسێنی داوە و ھەرلەسەر داوی شەھابیش قبوڵی کردووە بۆ یەکەمینجار لە ژیانیدا ئەکتەری بکات و ڕۆڵی پزیشکێکی دەرونی گێڕاوە، لە فیلمەکەدا شەھاب حوسێنی لەم فیلمەدا ٣٨ ڕۆڵی جیاواز دەگێڕێت کە تا ئێستا ھیچکەس ئەوەی نەکردووە و ھەوڵدەدات وەکو ڕیکۆردێک لە ئینسایکڵۆپیدیای گینس تۆماری بکات[١]، فیلمەکە ژمارەیەکی زۆر لە ئەکتەرە بەناوبانگەکانی تێدایە بە ڕۆڵی لاوەکی لەوانە فەرھاد ئەسلانی و سارە بەیات و تەناز تەباتەبایی

کورتەی چیڕۆک[دەستکاری]

شەھاب حوسێنی لە فیلمی نیشتەجێی نھۆمی نێوەندا ڕۆڵی نوسەرێک دەگێڕێت کە لە شوقەیەکدا نیشتەجێیە کە نھۆمی خوارەوە و سەرەوەی دوو ھەمیشە دەنگی مۆسیقا دێت لە نھۆمی خوارەوە مۆسیقای ڕۆژئاوایی و سەرەوە مۆسیقای ڕۆژھەڵاتی، ئەم نوسەرە دەیەوێت کتێبەکەی تەواو بکاتو کۆتاییەکی نەمری بۆ بنوسێت بەڵام ھەمیشە مێشکی بە ھەندێک پرسیارەوە سەرقاڵە لەبارەی خودی مرۆڤ و ژیان و سەرگەردانی ڕۆحەوە، بۆیە گەشتێکی فکری و فەلسەفی تەی دەکات بەناو خۆیدا بە ڕوانگەی کەسایەتیە دیارەکانی مێژوو و شارستانیەتە جیاوازەکان یان ھەر خودی شەھاب ڕۆڵەکانیان دەگێڕێت، لە نێو ئەو کەسایەتیانەدا کۆمەڵێک ئەدیب و فەیلەسوفی ڕۆژھەڵاتی ھەن وەکو مەولانای ڕۆمی و سوھرەوەردی و شێخی سەنعان وە لە نێو زاناو فەیلەسوفە ڕۆژئاواییەکاندا سوقرات و ئیساک نیوتۆن ھەن، لە پێغەمبەرانیشدا زەکەریا و ئادەم و مەسیح ھەن و لە نمونەی شۆڕشگێڕیش ڕۆڵی چێ گیڤارا بەرجەستە کراوە، شەھاب ڕۆڵی چەند ھونەرمەندێکیشی گێڕاوە لەوانە فەرھاد و حسێن گوڵنەراقی[١]

نوێنەران[دەستکاری]

لە نێو فیلمەکەدا کۆمەڵێکی زۆر ئەکتەری دیاری سینەمای ئێران ھەن بەڵام تەنھا خودی شەھاب حوسێنی ئەکتەری سەرەکیە و ئەوانی دیکە پاڵپشتین

  • شەھاب حوسێنی
  • فەرھاد ئەسلانی
  • حسێن یاری
  • بابەک حەمیدیان
  • میترا حەجار
  • محەمەد ھادی کەریمی
  • تەناز تەباتەبایی
  • بێھناز جەعفەری
  • ھەنگامە قازیانی
  • حسێن مەحجوب
  • بێھنوش بەختیاری
  • کامبیز دێرباز
  • ئانا نیعمەتی
  • جەواد عیزەتی[٢]
شەهابی حوسێنی لە ڕۆڵی شێخی سەنعان
شەهابی حوسێنی لە ڕۆڵی چی گیڤارا
شەهابی حوسێنی لە ڕۆڵی ئیساک نیوتن

مۆسیقا[دەستکاری]

لە نێو فیلمەکەدا کۆمەڵیک مۆسیقا و ساوندتراکی جیا جیا ھەیە کە خودی شەھاب حوسێنی ھەڵیبژاردون و گۆرانی کۆتایی فیلمەکە تراکێکە لە ئەلبومی (حریق خزان) ی میھیار عەلی زادە بە دەنگی ھونەرمەند عەلی ڕەزا قوربانی، تراکەکە ناوی بێ قەرارەو ھۆنراوەی ھۆشەنگ ئیبتیھاجە باس لە حاڵی کارەکتەری سەرەکی فیلمەکە دەکات کە ھەمیشە بێقەرار و نائارامە[٣]

داھات[دەستکاری]

داھاتی فیلمەکە لە دوای یەک ھەفتە نمایش بە ٢٠٠ میلیۆن تمەن گەیشت[٤] وە لە دوای چل ڕۆژ نمایش لە ٥٠ ھۆڵی سینەما لە تاران و شارەکانی دیکە داھاتی گەیشتە میلیاردێک و سی میلیۆن تمەن[٥]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا http://www.mizanonline.ir/fa/news/9673/ثبت-نام-شھاب-حسینی-در-کتاب-رکوردھای-گینس[بەستەری مردوو] میزۆ ئۆنلاین - فارسی - دواین سەردان ٢٥ی ١ی ٢٠١٧
  2. ^ https://www.salamcinama.ir/movie/132/ساکن-طبقە-وسط[بەستەری مردوو] سەلام سینەما - فارسی - دواین سەردان ٢٥ی١ی ٢٠١٧
  3. ^ http://www.cinemakhabar.ir/NewsDetails.aspx?ID=74727 ٣ی نیسانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سینەما خەبەر - فارسی - دواین سەردان ٢٦ی١ی ٢٠١٧
  4. ^ http://www.tabnak.ir/fa/news/444288/جدیدترین-آمار-فروش-فیلم‌ھای-در-حال-اکران[بەستەری مردوو] تابناک - فارسی - دواین سەردان ٢٦ی ١ی ٢٠١٧
  5. ^ http://www.farsnews.ir/newstext.php?nn=13930907000245 ٢٦ی نیسانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. فارس نیوز - فارسی -دواین سەردان ٢٦ ی ١ی ٢٠١٧