نیشتەجێبوونی ھەمیشەیی
نیشتەجێبوونی ھەمیشەیی یان مانەوەی ھەمیشەیی واتە مافی نیشتەجێبوونی کەسێکی بیانی بۆ ماوەیەکی بێسنوور لە وڵاتێک یان خاکێکدا بەبێ ئەوەی ڕەگەزنامەی وڵاتەکەی ھەبێت.

سنووردارکردنەکان
[دەستکاری]ئەو مافانەی کە دانیشتووانی ھەمیشەیی دەیبێت، بەتەواوی ھاوشێوەی ھاووڵاتیانی وڵات نابێت، بەڵکو تاڕادەیەک سنووردار دەبن. لە ھەندێک وڵاتدا ڕەنگە سنووردارکردنەکان بریتی بن لە مافی دەنگدان، مافی ھەڵبژاردن، دامەزراندن لە دامەزراوە گشتییەکانی وەک سەربازی، پۆلیس و فەرمانگە حکوومییەکان، خاوەندارێتی زەوی و ھەڵگرتنی پاسپۆرت. سەرەڕای ئەوەش، وڵاتانێک ھەن کە ئەگەر کەسێک بۆ ماوەیەکی دیاریکراو وڵاتەکە بەجێبھێڵێت، نیشتەجێبوونی ھەمیشەیی ھەڵدەوەشێتەوە یان کۆتایی پێدێت.
ئەرکی دانیشتووانی ھەمیشەیی
[دەستکاری]نیشتەجێی ھەمیشەیی ھەندێک ئەرکی نیشتەجێبوونی ھەیە بۆ پاراستنی پێگەی خۆی. لە ھەندێک حاڵەتدا، ڕەنگە نیشتەجێبوونی ھەمیشەیی تەنھا تووشی جۆرێکی دیاریکراوی کار بێت.