نۆیان
نۆیان (لە زمانی مەنگۆلی کلاسیکییەوە:ᠨᠣᠶᠠᠨ؛ 'گەورە/میرزا/ئاغا/شازادە، شارەزا/مامۆستا/لێزان'، یان فەرماندە) سەرناوێکی فەرمانڕەوایەتی بوو، کە بۆ ئاماژەکردن بە سەرکردە مەدەنی-سەربازییە بە ڕەچەڵەک بەرزەکان لە خاناتەکانی ئاسیای ناوەڕاستدا بەکاردەھێنرا. ئەم نازناوە لە سەرەتادا بۆ سەرۆک و ئاغا بۆماوەیییەکان و دواتر وەک پلەیەکی بەرز لە ئیمپراتۆریەتیی مەغۆلدا بەکارھاتووە. لە سەردەمی مۆدێرندا وەک ناوی کەسێک یان وەک پاشناو لە ئاسیا بەکاردێت، کە بە واتای 'گەورە'، 'شازادە' 'ئاغا'، 'سەرکردە (ھی گرووپێک)'، 'فەرماندە'، یان 'پارێزەر' دێت.[١]
سەردەمی پێش جەنگیزخان
[دەستکاری]سەرەتا نۆیان نازناوێک بوو بۆ سەرۆکەکانی کۆمەڵگە کۆچەرییە مەنگۆلییەکان.[٢]
ئیمپراتۆریەتیی مەغۆل و دەوڵەتانی دواتری
[دەستکاری]
لە سەردەمی جەنگیزخاندا زاراوەی «نۆیۆن» بۆ سەرکردەکانی تومێن (یەکەیەکی دەھەزار سەربازی) و مینگان (یەکەیەکی ھەزار سەربازی) بەکاردەھات. لە سەردەمی ئاشتیدا نۆیۆنەکان وەک ئاغایەک بەسەر ئەم یەکانە حوکمڕانییان دەکرد و بەکارھێنانی زەوییە لەوەڕگاکانیان بەڕێوەدەبرد. لە کاتی شەڕدا سەرکردایەتیی جەنگاوەرانی تومێن و مینگانیان دەکرد.[٣] لە کاتی فەتحەکاندا، نۆیۆنەکان خاکیان بۆ ئیدارە وەرگرتبوو و بە شێوەیەکی کاریگەر بوونە ئەرستۆکراسی، تا سەدەی بیستەم. نۆیۆنەکان لە پلەی کۆمەڵایەتیدا لە سەرووی مەغۆلە ئاسایییەکانەوە بوون بەڵام لە خوار نەوەکانی جەنگیزخانەوە بوون. ھەندێک جار لە ھۆردی زێڕین و ئیلخانی و خاناتی چاگاتایدا پێیان دەگوترا ئەمیر یان بەگ لە کاتێکدا تۆمارە مێژوویییەکانی شانشینی یوان لە چین ھاوتاکەیان بە گوانرێن (官人) داوە.
بەگشتی «نۆیۆن» بەدوای ناوی کەسێکدا دەھات کە ھاوشێوەی بەکارھێنانی نازناوی «خان» یان «بەگ» بوو.
نۆیانە دیارەکان
[دەستکاری]ئەم بەشە پێویستی بە فراوانکردن ھەیە. دەتوانیت بە زیادکردنی یارمەتیی بدەیت. (٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٦) |
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Boy's Name Noyan – Meaning, Origin & Popularity».
- ↑ «Encyclopaedia of Islam New Edition Online (EI-2 English)». ٢٤ی نیسانی ٢٠١٢.
- ↑ Sneath، David (٢٠٠٧). The Headless State: Aristocratic Orders, Kinship Society, & Misrepresentations of Nomadic Inner Asia. Columbia University Press. لاپەڕە ١١٤. ژپنک ٩٧٨-٠-٢٣١-١٤٠٥٤-٦.