نۆزڵی پاڵنەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

نۆزڵی پاڵنەر ئەو نۆزڵەیە کە هێزی دەرچونی گاز (جێت) یان دروستکەری گاز دروستدەکات لە بزوێنەری جێت دا لە رێگای گۆرینی هێزی ناوەکی ئەو گازەی کە کاری بێدەکرێ بۆ هێزێکی پاڵنان ؛ وە گاز تۆرباینەکان لە نۆزلی پاڵنەری جیا لەخۆدەگرێ ,لە بزوێنەری جێتدا کە هێزی گازەکە دەگۆرێت بۆ هێزی پاڵنان

نۆزلە پاڵنەرەکان وا لە گازە پاڵنراوەکان دەکات کە بگەن بە خێرایەکانی خوار دەنگ و نزیک لە خێرای دەنگ و سەرووی دەنگ ئەویش بە پشت بەستن بە توانای کارکردنی بزوێنەر وە شێوەی دەرەکی نۆزڵەکەو وە رێژەی ئەو پەستانانەی لە جوونەژورەوەو هاتنە دەرەوە لە نۆزڵەکە دروستدەبێ . لەوانەیە شێوەی ناوەکی نۆزڵ لێکنزیکبێ ، کە تێیدا رووبەری جونەژورەوەی نۆزڵەکە گەورەیە وە وردە وەردە رووبەرەکەی کەم دەبێتەوە تا دەگات بە شوێنی دەرچووندا ، یان شێوە لێکنزیك لێکدوور (C-D)بێ کە رووبەری ئەو بەشەیەی کە سەرەتای دەروازەکەیە وردە وردە کەم دەببێتەوە تادەگات بە کەمترین رووبەر (کە پێیدەگوترێ خاڵی خنکان ) دوای رووبەرەکەی زیاد دەکات تا دەگات بە دەرچەکەی. نۆزڵی (C-D) دەتوانێ خێرای جێت بگەیەنێتە خێرای سەرووی دەنگ لە ناو بەشی لێکدووری نۆزڵەکە . لە کاتێکدا نۆزڵی لێکنزیك ناتوانێت خێرای جێت بگەیەنێت بە خێرای سەرووی دەنگ .

لەوانەیە نۆزڵی پاڵنەر شێوە ئەندازەی جێگێر یان شێوە ئەندازەی گۆراو لە خۆبگرێ بۆ پێدانی رووبەری دەرچوونی جیاواز تا بتوانرێ کۆنترۆڵی کاری بزوێنەر بکرێ لەکاتی ئامادەکردنی بە لەپاشسوتێنەر یان سیستەمی دووبارە گەرم کردن . کاتێک ئەو بزوێنەرەرانەی کە لەپاشسوتێنەرییان پێوەیە نۆزڵی لێکنزیك لێکدوور بەکاردەهێنن ئەوا رووبەری خنکان لە نۆزڵەکەدا گۆراوە . ئەو نۆزڵانەی کە بۆ دەستکەوتنی خێرای فرینی سەروی دەنگ بەکاردەهێنرێن کە تێیدا رێژەی پەستانێکی بەرز وە رووبەری گۆراوی هەیە لە بەشەکانی لێکدووردا.لەوانەیە بزوێنەری تۆربۆفانەکان نۆزڵێکی پاڵنانی زیادە وە جیایان هەبێت کە خێرای هەوای لەرێلادراو زیاددەکات .

رێگری کردن لە رۆیشتن بە ئاراستەی تەوژمدا کاری نۆزڵی پاڵنانە کە بەو هۆکارەوەش بە لایەنێکی گرنگ دادەنرێت لە دیزاین کردنی بزوێنەردا .

بنەماکانی کارکردن[دەستکاری]

نۆزڵ بەپێی کاریگەری ڤێنتوری کاردەکات تا پەستانی گزۆز بگەیەنێتە پەستانی دەوروبەر کە ئەمەش شێوەیەکی لە جێت دروست دەکات ، ئەگەر پەستانەکە بەپێی پێویست بەرزبێت ئەوە لەوانەیە تەوژمی گازەکە بخنکێت ،وە بە شێوەی جێت دەربچێت کە خێرای سەرووی دەنگی هەبێت. رۆڵی نۆزڵ لەو پەستانەی کە پێچەوانەی جوڵەی گازی دەرچوو کە لەناو بزوێنەردایە لە خوارەوە روونکراوەتەو .

ئەو وزەی کە پێویستە بۆ خێراکردنی تەوژمی گاز لە پلەی گەرمی و پەستانی گازەکەوە دابیندەکرێت . ئەو گازەی کە فراوان دەبێ بەبێ هیچ گۆرانێک لە پلەی گەرمی و وە هەروەها لەدەستدانێکی کەم لە وزە ئەوە وادەکات کە توانست بەرز بێ . گاز خێرادەبێت تادەگات بە کۆتا خێرای دەرچوون کە پەیوەستە بەو پەستان وپلەی گەرمیەی کە لە چوونە ژوورەوەی نۆزڵەکەدایە , وە پەستانی دەوروبەری (مەگەر هەڵنەسترێ بە خنکاندنی تەوژمەکە)،وە هەروەها لێهاتووی لە کاتی فراوانبووندا . توانست پێوانەیەکە بۆ ئەو لەدەستدانانەی کە لە ئەنجامی لێکخشان و لێکدوورکەوتنەوەی نا تەوەری نۆزڵەکە ،وە هەروەها لێچوون لە نۆزڵەکانی (C-D) .

بزوێنەرەکانی جێت هێزی پاڵنان بۆ پێشەوە لەسەر پەیکەری فرۆکەکە درستدەکەن لەرێگای گواستنەوەی جووڵە تەوژم لە گزۆزی گازەکە کە لە شێوەی جێت دایە بۆ هەوای جوڵاو بۆ دواوە کە بری جوڵە تەوژمەکەی گەورەترە لە بری جووڵە تەوژمی دەوروبەری .هەتاوەکو هێزی پاڵنان رادەی بەرگری فرۆکەکە بە نێو هەوادا تێبپەرێنێت وە بەو هۆکارەش گزۆزی گازەکان خێرادەکرێن بەرادەیەک کە خێرای فرۆکەکە تێدەپەرێنێت . لەوانەیە وە لەوانەش نیە کە جێتەکە بەتەواوەی فراوان بێت.

لە هەندێک بزوێنەر کە لەپاشسوتێنەرێکی بۆ زیاد کراوە ئەوە رووبەری نۆزڵ تێیدا دەگۆرێت تەنانەت لەو حاڵەتانەی کە لەپاشسوتێنەر بەکارنایەت یان حاڵەتانەی پاڵنانی وشک.لەسەرەتای ئیشپێکردنی بزوێنەردا نۆزڵەکە کراوەدەبێت بەشێوەیەکی تەواو یان لە کاتێک کە بزووێنەرەکە لە حاڵەتی کپی دایە.وە دەکرێت لەپاشان رووبەری نۆزڵەکە کەم بکرێتەوە بە بەرزکردنەوەی دەسکی پاڵنان تا دەگات بە کەمترین رووبەر وە ئەوەش روودەدات لەپێش یان لەگەڵ زۆرترین ئامادەکاری لە پاڵنانی وشک یاخود وەک چۆن ناودەبرێ ب ئامادەکاری سەربازی بۆ پاڵنان.

دوو نمونە لە سەر ئەم جۆرە کۆنترۆڵکردنە بزوێنەری ( General Electric J79) وەبزوێنەری تومانسکی RD-33 کە لە میج -٢٩ بەکاردێت . هۆکارەکانی گۆرانی رووبەری نۆزڵ روونکراوەتەوە لە بەشی"کۆنترۆڵکردنی رووبەری نۆزڵ لە ماوەی کارکردنی وشکدا"

بنەمای شێوە ئەندازەیەکان[دەستکاری]

نۆزڵی لێکنزیک[دەستکاری]

نۆزڵە لێکنزیکەکان بۆ زۆر لە بزوێنەرەکانی جێت بەکاردێت .ئەهەر هاتوو رێژەی پەستان لە نۆزڵەکە لەسەرووی نرخی هەستیار بێت (بەنزیکەی ١.٨:١) ئەوە نۆزڵی لێکدوور تووشی حاڵەتی تەوژمی خنکێنراو دەبێت ، وە لە ئەنجام دا گازەکان فراوان دەبن بۆ پەستانی هەوا ، لەو ناوچەیەی کە لە دووای خاڵی خنکان دایە ( بچوکترین ناوچەی بەناودارۆیشت ) ،لە پاشکۆی جێت . سەرەرای ئەوەی کە جووڵە تەوژمی جێت بەشێکی زۆر لە تێکرای پاڵهێز دروستدەکات ،بەڵام لاسەنگی لەنێوان پەستانی جێگیر لە گەرووەکەو پەستانی هەوا هەندێک پاڵهێز دروستدەکات

نۆزڵی لێکدوور[دەستکاری]

خێرای سەرووی دەنگی ئەو هەوایەی کە دەچێتە ناو سکرامجێت رێگەدەدات بە بەکارهێنانی نۆزڵی لێکدووری سادە .

نۆزڵی لێکنزیک- لێکدوور (C-D)[دەستکاری]

ئەو بزوێنەرانەی کە توانای فرینیان هەیە بە خێرای سەرووی دەنگ خاوەنی نۆزڵی لێکنزیک لێکدوورە کە تەوژمی گازەکان خێرادەکات بۆ خێرای سەرووی دەنگ . بزوێنەرەکانی موشەک قەرزدارەبە شێوە جیاوازەکەی بۆ ئەو نۆزڵانەی کە رێژەی رووبەری زۆر بەرزیان هەیە.

کاتێک رێژەی پەستان لەناو نۆزڵی لێکنزک رێژەی نرخی هەستیار تێدەپەرێنێت ئەو کاتە تەوژمەکە دەخنکێت وە بەمشێوەیە پەستانی گزۆزی دەرچووی بزوێنەر زیاددەکات تا پەستانی هەوای دەوروبەر تێدەپەرێنێت وە ناتوانرێ کەم بکرێتەوە بەرێگای کاریگەری ڤێنچوری ئاسای. کە توانستی پاڵهێزی بەرهام هاتوو لە نۆزڵەکە کەم دەکات ئەمەش بەهۆی روودانی فراوانبوونەکی زۆر بە ئاراستەی دەرچوون لە خودی نۆزڵەکە . بەم شێوەیە ، بزوێنەرەکانی موشەک و بزوێنەرەکانی جێت نۆزڵی (C-D) بەکاردەهێنن کە بۆ دەستکەوتنی خێرای سەرووی دەنگ کاردەکات کە رێگە بە زیادفراوانبوون دەدات لەناو نۆزڵدا . هەرچۆنێک ، بەپێچەوانەی نۆزڵی لێکنزیک لێکدووری چەسپیو لە مۆتۆری موشەکی ئاسای ئەو جۆرەی کە لە بزوێنەری تۆربۆفاندا هەیە پێویستە شێوەی ئەندازەی گران و گۆراوی هەبێت تا بگونجێت لەگەڵ گۆرانی گەورە لە رێژەی پەستان لە نۆزڵدا ئەمەش روودەدات لەو خێرایانەی کە لەخوار دەنگە تا سەرووی خێرای 3 ماک.

لەگەڵ ئەوەشدا ، ئەو نۆزڵانەی کە رێژەی رووبەری کەمیان هەیە ئەوە لەو بەکارهێنانەی کە بۆ خێرای خوار دەنگ پێویستە بەکاردێن .

جۆرەکانی نۆزڵ[دەستکاری]

نۆزڵی دەرچە گۆراو ، کە بەستراوە بە تۆربۆفانی (GE F 404-400) کە رێژەی کەمی هەوای لەرێلادرای هەیە , بەستراوە بە فرۆکەی بۆینگ F/A-18 هۆرنیت .

نۆزڵی رووبەر جێگیر[دەستکاری]

ئەو بزوێنەرانەی کە خێرای خوار دەنگ دەستەبەر دەکات و وە لەپاش سوتێنەری بۆدابیننکراوە ، لە نۆزڵی رووبەر جێگیر پێکدێت ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە نۆزلی رووبەر جێگیر ئەو گۆرانانەی کە لە کاری بزوێنەردا بەهۆی گۆرانی بەرزای و خێرای فرینی خوار دەنگ درووستدەبن لەم جۆرە نۆزڵە قبوڵکراوە . ئەمە بۆ حاڵەتەکانی خێرای سەرووی دەنگ نابێت وەک چۆن بۆ فرۆکەی کۆنکۆرد لە خوارەوە باسکراوە

نۆزڵی رێژەی رووبەری کەم[دەستکاری]

لەلایەکی ترەوە ، هەندێک لەو تۆربۆفانانەی کە رێژەیەکی بەرزی هەوای لەرێلادراویان هەیە ،کۆنترۆڵی هێڵی کارکردنی پانکەکان دەکان ئەویش لەرێی بەکارهێنانی نۆزڵی لێکنزیک لێکدوور کە رێژەی رووبەری زۆر کەم (کەمتر لە ١.٠١)ی لە رێرەوی هەوای لاڕێدراوی هەیە . لە خێرای هەوای کەمدا ئەم جۆرە نۆزڵە وەکو ئەندازە گۆراوێک خۆی دەنوێنێ لە رێگای رێگری کردن لە خنکاندنی تەوژمە هەوا وە رێگەدان بە خێراکردنی گازی فرێدراو لە خاڵی خنکان ، و هێواشکردنەوەی لە بەشی لێکدووردا . بەم شێوەیە ، رووبەری دەرچوونی نۆزڵ کە گەورەترە لە رووبەری گەرووی نۆزڵەکە کۆنترۆڵی کاری پانکەکە دەکات ، وە هێڵی کارکردنی پانکەکان بە کەمی رادەکێشێت دوور لە خاڵی تەوژمی پاڵنەردا . لە خێرای فرینی بەرزتردا بەرزبونەوەی پەستان لە دەروازەی بزوێنەردا دەبێتەهۆی روودانی خنکانی تەوژمی هەواکە لە خاڵی خنکان بەمەش رووبەری نۆزڵەکە دەگۆرێت تا لەگەڵ کاری پانکەکان بگونجێت .رووبەری نۆزڵەکە بچووکتر دەبێت لە رووبەری دەرچوون ، کە دەبێتە هۆی ئەوەی کە پالنانی هێڵی کارکردنی پانکە بەرەو خاڵی تەوژمی پاڵنەر . ئەمە بە کێشە دانانرێ بەڵام هێڵی لەکارکەوتنی پانکەکان گەورەتر دەردەکەوێ لە خێرای فرینی بەرزەکاندا .

لە موشەکەکان (لە رێژەی رووبەری بەرزدا )[دەستکاری]

شێوە کلاسیکی نۆزڵی لێکنزیک لێکدوور لە موشەکی (ڤی2)

هەروەها بزوێنەری موشەک نۆزڵەکانی لێکنزیک لێکدوور بەکاردەهێنن ، بەڵام ئاسایانە شێوەیەکی جێگیری هەیەبۆ کەمکردنەوەی کێش . بەهۆی ئەو پەستانە بەرزەی کە لە موشەکەکەدا دروست دەبێ بۆیە نۆزڵەکانی لێکنزیک لێکدوور لە بزوێنەری موشەکدا هەن رێژەی رووبەری (رووبەری دەرچوون/رووبەری خنکان)گەورەترە لە ئەوانەی کە لە بزوێنەری جێتدا بەکاردێن .

نۆزڵی لەپاشسووتانی رووبەر گۆراو[دەستکاری]

لە فرۆکەکانی شەرکەرەکان نۆزڵی لەپاشسووتانێکی گەورەتریان پێویستە بۆ رێگریکردن لە کەریگەریە نەرێنیەکان لەسەر کارکردنی بزوێنەرەکاندا . نۆزڵی رووبەر گۆراو کە شێوەی گلێنەی هەیە پێکدێت لە کۆمەڵەیەک لە پارچەی یەکبەدوییەک و پێکداچوو ، بۆ پێکهێنانی رووبەری نۆزڵێک کە شێوەیەکی بەنزیکی بازنەی هەیە ، وە ئەو پارچانە لێکنزیکدەبنەوە بۆ کۆنترۆل کردنی کاری بزوێنەر . لەکاتی فرینی فرۆکەکان بە خێرای سەرووی دەنگ ئەوە لەوانەیە نۆزڵی لەپاشسووتان بەدوای نۆزڵی لێکدووری جیاکراو بکەوێت لە شێوەی نۆزڵی هاوێژەر ، وەک لەخوارەوە دایە ،یاخود یەکبگرێت لەگەڵ نۆزڵی لەپاشسووتان لەشێوەی نۆزڵێکی لێکنزێک لێکدووری شێوەگۆراودا ،وەک لە خوارەوە دایە .

لە سەردەمی زوودا لەپاسسوتانەکان یان کراوەبوون یان داخراوبوون وە کە نۆزڵی شێوە قاوغی یان شێوە پێڵوی چاویان بەکاردەهێنا کە تەنها یەک رووبەری گۆراوی پێدەدا تا لەپاشسووتان بەکاریبهێنێت

نۆزڵی هاوێژەر[دەستکاری]

هاوێژەر ئاماژە بە پەمپکردنی گازیفرێدراو دەکات کە زۆر گەرم و خێرای زۆری هەیە بۆ هەوای دەوروبەر لەگەڵ کۆنترۆڵ کردنی شێوە ناوەکی لێکدووری نۆزڵەکە لە کاری فراوانبوونی گازەکان . لە خێرایەکانی خوار دەنگ ، تەوژمی هەوایەکە گززۆزەکە دەبەستێتەوە بۆ لە شێوەی لێکنزیک . لە کاتی کارکردنی لەپاشسووتان و وە لە کاتی خێرابوونی فرۆکەکە دوو نۆزڵەکە فراوان دەبنوو وە رێگە بە گزۆزەکە دەدات شێوەی لێکنزیک لێکدوور پێکبهێنێت ، خێرای گازی فرێدراو بۆ سەرووی ((1)Mach) زیاد دەکات. بزوێنەر زۆر ئاڵۆزەکان تەوژمە هەوایەکی تر بەکاردەهێنێت بۆ کەم کردنەوەی رووبەری دەرچوون لە خێرایە کەمەکاندا.تایبەتمەندەکای نۆزڵی هاوێژ بریتیە لە سادەی لە دیزاین و لێهاتویەکەی لەو حاڵەتانەی کە تێیدا پارچەکانی ئاستی دووەمی نۆزڵەکە لە شوێنی خۆی جێگیر کراوە لە رێگای هێزی پەستان. نۆزڵی هاوێژەر دەکرێ ئەو رێژە هەوایەی کە لە دەروازەیی بزوێنەرەکە وەرگیراوەو وە بزوێنەر پیویستی نیە بەکاری بهێنێت . رێژەی ئەو هەوایە کە بەناو بەرگی فریندایە بەرێژەیەکی زۆر جیاوازە دەگۆرێت وە نۆزڵی هاوێژەر خۆی دەگونجێت بۆ هاوسەنگکردنی کاری تەوژمی هەوا لەنێوان سیستەمی وەرگرتن و بزوێنەردا . بەکارهێنانی کارابۆ ئەو هەوایە لەنۆزڵدا کە بەشێوەیەکی سەرەکی پێویستە بۆ ئەو فرۆکانەی کە بۆ ماوەیەکی درێژ بەخێرایەکی زۆریی سەرووی دەنگ دەفرن لەبەرئەوە بەکاردەهێنرێ لە SR-71 ،کۆنکۆرد وە XB-70 Valkyrie .

نموونەی سادە بۆ نۆزڵی هاوێژەر بریتیە لە بەرگی جێگیری لولەکی کە دەوری نۆزڵی لەپاشسووتان دەدات لە بزوێنەری J85 لە فرۆکەی T-38 Talon . ئەوو رێکخستنانەی کە لە پێکهاتەکانی J58 (SR-71) وە (TF-30 (F-111 بەکاردەهێنران زۆر ئاڵۆزتر بوو . هەردووکیان ئەو دەرگا گەورەیەی کە لە دەرچەی نۆزڵەکەدایە بەکاردەهێنن(لە خێرای کەمدا دەکرێتەوە) وە پارچەی پێکداچووی سەرئاوکەووتوو بۆ نۆزڵی کۆتای بەکاردەهێنن . هەردوو دەرگاکانی دەرچەی نۆزڵ و پارچەی کۆتای نۆزڵەکە جێگیردەکرێن لە شوێنی خۆیان لە رێگای هاوسەنگکردنی پەستانی ناوەکی لە گزۆزی بزوێنەر و پەستای دەرەکی لە دەوروبەری فرۆکە.

لە کاتی زوودا بزوێنەری J79 وەک لە فرۆکەی (F-Vigilante , A-5 , F-4, 104) ئاستی سێیەم لە نۆزڵ کە بەشێوەیەکی میکانیکی بەستراوە بە نۆزڵی لەپاشسووتان بەکاردەهێنا . لەپاشان نۆزڵی کۆتای بەکاردەهێنراکە بەشێوەیەکی میکانیکی و جیا کاریدەکرد لە نۆزڵی لەپاشسووتان . ئەمەش بوە هۆی زیادکردنی توانست ( گونجاندنی رووبەری دەرچوونی سەرەتای / لاوەکی بەشێوەیەکی باشتر لە حاڵەتەکانی خێرایە بەرزەکانی سەرووی دەنگ ) لەماک 2 (B-58 Hustler) وە ماک 3 (XB-70) .

نۆزڵی لێکنزیک لێکدوور ئەندازە گۆراو[دەستکاری]

لە بزوێنەری تۆربۆفان نۆزڵی لێکنزیک لێکدووری ئەندازە گۆراو بەکاردەهێنرێت کە پێویستی بە تەوژمی هەوای لاوەکی نییە بۆ ئەوەی لە رێگەیی گزۆزی بزوێنەر پەمپبکرێت . ئەم بزوێنەرانە پێویستی بە هەوای ساردی دەرەکی نیە وەک چۆن تۆربۆجێت پێویستی پێیەتی(داپۆشەری گەرمی لەپاشسووتان )

لەوانەیە نۆزڵی لێکدوور تەواوکار بێت لەگەڵ پارچەکانی نۆزڵی لەپاشسووتان ، درێژبووبەوە بەگۆشەیەک لەدوای گەرووی نۆزڵ . پارچەکان بەدرێژای چەماوە دەگواسرێتەوە بە ئاراستەی تەوەر وە هاوکات خولانەوە دەبنەهۆی زیاد بوونی رووبەری گەرووی لەپاشسووتان ، لەکاتێک ئەم کارە بەردەوامدەبێتوو وە رووبەری دەرچون گەورەتر دەبێت لە نۆزڵەکە وە لێکدووردەکەوێتەوە بۆ دەستکەوتنی فراوانبونێکی تەواو لە خێرایە بەرزەکان . بۆ نمونە وەک F-14) TF-30)

دەکرێ پارچەی سەرەتای و لاوەکی لە نۆزڵ بەیەکەوەبەستراوبن وە بەهەمان میکانیزم کاردەکات بۆ کۆنترۆل کردنی لەپاشسووتان وە بەدەستهێنانی رێژەی فراوانبوونی بەرز لە پەستان لە نۆزڵدا وەک چۆن لەبزوێنەریEurofighter)EJ200) . وە F-15,F-16 F1-B نمونەی دیکەن .

تیبەتمەندە زیادکراوەکان[دەستکاری]

نۆزڵی ئاراستە کردنی پاڵهێز[دەستکاری]

نۆزڵی ئاراستەکراوی پاڵهێز شێوە گلێنەی

نۆزڵی ئاراستەکراوی پاڵهێز کە شێوەی جێگیری هەیە لە Bristol Siddeley Pegasus بەکاردەهێنرێت وە شێوەی گۆراو لە F-22) F119)

نۆزڵی پێچەوانکەری پاڵهێز[دەستکاری]

پێچەوانکەری پاڵهێز لە هەندێک لە بزوێنەردا لە خودی نۆزڵەکە بوونی هەیە وە ناسراوە بە پێچوانکەری پاڵهێزی بە ئامانجگیراو . نۆزڵەکە دەکرێتە دوو نیوەکە لێکنزیک دەبنەوە بۆ گەراندنەوەی ئاراستەی گزۆز بۆ پێشەوە . چونکە رووبەری نۆزڵەکە کاریگەری هەیە لەسەر کارکردی بزوێنەر (سەیری خوارەوە بکە)، بۆیە پێچەوانکەری پاڵهێز لە دووریەکی تەواو دادەنریێت لە بۆری جێت بۆ رێگریکردن لە گۆرانکاریەکان لە هێڵی کارکردنی بزوێنەر . پێچەوانکەری پاڵهێزی بە ئامانجگیراو بەکاردەهێنێت لە نمونەکانی GulfsreamⅣ,Fokker 100 , وە Dassault F7X .

نۆزڵی کەمکردنەوەی ژاوەژاو[دەستکاری]

دەکرێ ژاواژاوی بزوێنەری جێت کەمبکرێتەوە بە زیادکردنی هەندێک تایبەتمەندی بۆ دەرچەی نۆزڵ کە دەبێتە هۆی زیادبووی رووبەر رووی لوولەکی جێت . تۆربۆجێتەکان وە ئەو بزوێنەرانەی کە رێژەی لەرێلادراویان هەیە ئاسایانە بۆری جێت جیادەکاتەوە بۆ فرە لوویەک . تۆربۆفانە مۆدێرنەکان کە رێژەیەکی بەرزی لەرێلادانی هەیە رووپۆشێکی دداندار بەکاردەهێنێت کە بە شێوەیەکی کەم بەدەردەکەوێ لە دەوری نۆزڵی پاڵنەر کە ناودەبرێ بە chevrons .

بابەتانێکی دیکە[دەستکاری]

مەبەستی دیکە بۆ نۆزلی پاڵنەر[دەستکاری]

ئەو نۆزڵە بەهۆی ئامادەکاری پەستانی دواوە وەک بەستەرەیەک بۆ ئەو تەوژمە هەوایەی کە لە پەستێنەرەکەوە دێتن کاردەکات، وە بەمشێوەیە کۆنترۆڵی ئەو رێژەیە هەوایە دەکات کە دەگەرێتەوە بۆ پێشەوەی بزوێنەرەکە . وە هاوبەشی لەم فەرمانە دەکات لەگەڵ بەستەرە تەوژمێکی تر کە نۆزڵی تۆرباینە . رووبەرەکانی نۆزڵی پاڵنەر و نۆزڵی تۆرباین ، بارستای تەوژمی هەوای رۆیشتوو بەناو بزوێنەر و بەرزتری پەستان دیاریدەکات. لەکاتێکدا هەردوو رووبەرەکە جێگیرن لە زۆربەی بزوێنەرەکان

(ئەوانەی کە خاوەنی نۆزڵی پاڵنەری سادەی جێگیرن ) , وە بزوێنەرەکانی دیکە کە بە لەپاشسووتنەریان بۆ زیادکراوە لە نۆزڵی رووبەرگۆراو پێکدێن. ئەو گۆرانە لە رووبەر پێویستە بۆ دەستکەوتنی کاریگەری دڵەروکێ لەسەر بزوێنەر کە بەهۆی پلەی گەرمی بەرزی سووتان لە بۆری جێت پەیدادەبەێت، وەلەگەڵ ئەوەش لەوانەیە رووبەری نۆزڵەکە بگۆرێ بەبێ بەکارهێنانی لەپاشسووتان بۆ گۆرینی کاری پەمپکردن لە پەستێنەر لەکاتی ئەنجامدانی پاڵهێزی کەمتر

بۆ نمونە ،ئەگەر نۆزڵی پاڵنەر لاببرێت بۆ گۆرینی تۆربۆجێت بۆ تۆربۆشەفت ، ئەو رۆڵەی کە رووبەری نۆزڵ کاری پێدەکات ئەوا ئێستا لەلایەن رووبەی پەرە ئاراستەکراوی نۆزڵی تۆرباین یان ستاتۆرەکان.

هۆکارەکانی فراوانبوونی نۆزڵی C-D و نمونەکانی[دەستکاری]

زیادەرۆی لە فراوانبوون روودەدات کاتێک رووبەری دەرچوون زۆر گەورەترە لە قەبارەی لەپاشسووتێنەر یان لە نۆزڵی سەرەکی . ئەمە روویداوە لە هەنێک حاڵەتدا لە بزوێنەری J85 کە لە T-38 دا دانراوە . کە نۆزڵی لاوەکی یان نۆزڵی کۆتای کە قەبارەی جێگیرکراو لە حاڵەتی بەرزترین ئاستی کارکردنی لەپاشسووتێنەر . وە رووبەری دەرچوون لە نۆزڵی بزوێنەری داخراو زۆر گەورەترە لەو حاڵەتانەی کە لەپاشسووتێنەر بەکارناهێنێت وە بۆیەش زیادەرووی لە فراوانبوون روودەدات. پارچەی جوڵە سەربەخۆ زیاددەکرێت بۆ هاوێژەر بۆ رێگەدان بە تەوژمە هەوای لاوەکی بۆ کۆنترۆڵکردنی فراوانبونی گازە سەرەکیەکان.

هۆکارەکانی کەمبوونەوەی فراوانبوون لە نۆزڵی C-D وە نمونەکانی[دەستکاری]

رێژەی رووبەری پێویست زیاد دەکاتلەگەڵ خێرای فرین بە ماگ بۆ دەستکەوتنی فراوانبوونێکت تەواوی گازەکان بۆ هەوای دەوروبەر وە بەدەستهێنانی بەرزترین پاڵهێزو توانستی نۆزڵ.ئەگەر بەشی لێکدوور زۆر بچووک بێت کە رووبەرێکی دەرچوونی بچوک دەبەخشێت بە نۆزڵەکە وە گازی دەرچوو فراواننابێت بۆ هەوای دەوروبەر وە بەمەش پاڵهێز لەدەستدەدات . لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی ماک لەوانەیە نۆزڵی دەرچوون گەورەتر بێت لە تیرەی داپۆشەری بزوێنەر. لەپاشان تیرەی نۆزڵەکە گەورەتر دەبێت وە دەستدەکات بە کەوتنەبەری زیادبوونی راکێشان . نۆزڵەکان بەشێوەیەکن کە قەبارەی دامەزراو وە بە لەدەستدانی پاڵهێزی بەرکەوتووی دیاریکراوە کە بە ئەگەرەکانی وەک راکێشانی کەم و کێشی کەم جێیدەگرێتەوە .

نمونەکان بریتین لە F-16 لە ماک 2 وە XB-70 لە ماک 3 .

ئەگەرێکی تر هەیە کە پەیوەندی بە هەوای ساردکەرەوەی پێویست بۆ نۆزڵ . پارچەکانی بەشی لێکدوور دەبێ جیابکرێتەوە لە پلەی گەرمی بڵێسەی لەپاشسووتێنەر کە لەوانەیە بگاتە ٣٬٦٠٠ °F (١٬٩٨٠ °C) کەجیادەکرێتەوە بەهۆی چینێک لە هەوای سارد . درێژبوونی زیاتری بەشی لێکدوور واتا رووبەری زۆرتر کە پێویستە ساردببێتەوە .سودەکانی رێژەی کەمی تەوژمی هەوای سارد جێگرەوەیەکە بۆ ئەو لەدەستدانەی کە لە پاڵهێز روودەدات بەهۆی ناتەواوی لە فراوانبوون . ئەمە دەسەپێنرێت لەسەر نۆزڵی بزوێنەری TF-30 لە F-14A کە تێیدا رێژەی رووبەری نمونەی لە 2.4 ماک بە بەهایەکی کەم دیاری کرابوو .

چ شتێک بەهای بەشی لێکدوور زیاددەکات لە رادەی راستەقینە؟[دەستکاری]

بەشی لێکدوور هەڵدەستێ بەزیادکردنی خێرای گازەکانی فرێدراو وە بەوهۆکارەش پاڵهێز زیاددەکات لە خێرایەکانی سەرووی دەنگ

کاریگەری زیادکردنی بەشیلێکدوور روونکرابۆەوە لە یەکەم نۆزڵی C-D پرات وە ویتنی.نۆزڵی لێکنزیک جێگۆرکراببوو لەگەڵ نۆزڵی C-D لە هەمان بزوێنەری J57 وە لە هەمان فرۆکەی F-101 . زیادبوونی پاڵهێز لە نۆزڵی 2000Ib ,910Kg) C-D فرین لە ئاستی دەریا ) لە بزوێنەردا خێرای لە ماک1.6 بەرزدەکاتەوە بۆ 2 کە وا لە هێزە ئاسمانیەکان بۆ بەدەستهێنانی خێرای پێوانەی جیهانی کە دەگاتە 1943.4 km/h) 1207.6 mph ) کەتێیدا کەمتر بوو لە 2 ماک بەگوێرەی پلەی گەرمی ئەو رۆژانە .بەهای راستەقینەی نۆزڵی C-D لە F-101 دیارینەکرابوو بەهۆی ئەوەی دەرچەی بزوێنەر رێکنەخرابوو بۆ بەدەستهێنانی خێرای بەرزتر .

جێگۆرکردنی نۆزڵی لێکنزیک بە نۆزڵی C-D لە بزوێنەری YF-106/P&W J75 نمونەیەکی ترە کە تێیدا خێرای 2 ماکی تێپەرنەکرد .دووبارە دیزاینی دەروازەی بزوێنەر کرا لەگەڵ بەرەوپێشچونی نۆزڵی لێکنزیک لێکدوور . هێزی ئاسمانی ئەمریکی خێرای پێوانەی جیهانی تۆمارکرد کە 1526 mph تێپەراند (2.43 ماک) بە بەکارهێنانی فرۆکەی F-106 . بەشێوەیەکی بینچینەی ، پێویستە بەشی لێکدوور ۆ نۆزڵ زیادبکرێت کاتێک تەوژمی هەوا لە بەشی لێکنزیک بخنکێت

کۆنترۆڵ کردنی رووبەری نۆزڵ لەماوەی ئیشکردنی[دەستکاری]

نۆزڵی گزۆز Jumo 004 بەشکراو، کە لاشەی Zwiebel ی بەستراو نیشاندەدات

هەندێک لە بزوێنەرەکانی جێت کە بە لەپاشسوتێنەر زیادنەکرابوون هەروەک BMW 003 وە Jumo 004 ( کە شێوەکەی بە دیزاینی Zwiebel دیزاین کراوە) دەمەوانەی گواستراویان بەکاردەهێنا بۆ گۆرینی رووبەری نۆزڵ . بزوێنەری Jumo 004 نۆزڵی رووبەر گەورە بەکارهێنا بۆ رێگری کردن لە زۆر گەرم داهاتنی تۆرباین وە رووبەری بچوکتری بەکارهێنا بۆ بەرزبوونەوەو فرین وە دەستکەوتنی گزۆزێکی خێرای بەرز وە بۆ دەستکەوتنی پاڵهێزی زیاتر . 004Zwiebel خاوەنی ماوەی 40 سم (16ئینج)بۆ گواستنەوە بۆ پێشەوەو بۆ دواوە کە بەهۆی میکانیزمی کارکردنی مۆتۆری کارەبای کاردەکات لەناو رووبەری لێکدوور لە دواوەی تۆرباینی دەرچووندا.

لەوانەیە ئەو بزوێنەرانەی کە بە لەپاشسووتێنەرێکیان بۆ زیادکراوە هەڵبستن بە کردنەوەی نۆزڵ لە کاتی دەستپێکی ئیشکردن یان لەکاتی کارکردنی بزوێنەر بەبێفرینی فرۆکەکە. پاڵهیزی کپبوو کەمدەبێتەوە بەمەش خێرای بەرزبوونەوە و نزمبونەوە لە رێرەو و داخران لە برەیکدا کەمدەبێتەوە . ئەم تایبەتمەندیە لە بزوێنەری J75 لە فرۆکەی F-106 دەبینرێت کە ناودەبرێت بە ( کۆنترۆڵ کردنی کپبوونی پاڵهێز ) وە کەمکردنەوەی کپبوونی پاڵهێز بۆ لە %40 . لەسەر هەڵگری فرۆکەکان ،کەمبوونی پاڵهێزی کپبوو دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی رێژەی مەترسی لە کاتی تەقینەوەی جێت.

هەندێک لە بەکارهێنانەکان ، وەک بزوێنەری J79 کە لە زۆر لە فرۆکەکان بەکاردیت ، لەماوەی خێرا خنکانی نۆزڵ لەوانەیە رووبەری نۆزڵ رێگری لە داخران بکات لەپاش خاڵی دیاریکراو بۆ رێگەدان بە خێرا زیادبوون لە RPM وە لەپاشانیش زیادبونی پاڵهێز لە خێراترین کاتدا.

لە حاڵەتی بزوێنەری تۆربۆجێتی دوو ستونیدا ، هەروەک بەکارهینانی Olympus 593 لە فرۆکەی Concorde دا ،لەوانەیە رووبەری نۆزڵ بگۆرێت بۆ بەدەستهێنانی بەرزترین خێرای پەستێنەری پەستانی نزم و بەرزترین پلەی گەرمی چونەژوورەوەی تۆرباین لە ماوەی چوونەژورەوەی بەرزترین پلەی گەرمی بۆ بزوێنەر کە لە خێرای فرینی سەرووی 2 ماک روودەدات.

لەهەندێک لە تۆربۆفانە گەورەکان هەڵدەسترێ بە کۆنترۆڵ کردنی هێڵی کاری پانکەکەلەرێگای گۆرینی رووبەری نۆزڵ لەماوەی کارکردنی وشک و تەر بۆ قەرەبوکردنەوەی زیادە لە هێڵی تەوژمی پەراوێز بۆ پاڵهێزی زیاتر.

کۆنترۆڵکردنی روبەری نۆزڵ لەماوەی ئیشکردنی تەڕ[دەستکاری]

رووبەری نۆزڵ زیاددەکرێت لە ماوەی کاری لەپاشسووتێنەر بۆ سنووردارکردنی کاریگەری رۆیشتنی گاز بە پێچەوانەی تەوژم لەسەر بزوێنەر . لەوانەیە کۆنترۆڵی رووبەری نۆزڵ بکریت بۆ پارێزگاری کردن لە هێڵی کارکردنی پانکە لە باشترین رەوشدا، بۆ بەدەستهێنانی بەرزترین پاڵهێز لە تۆربۆفان.بۆ بەدەستهێنانی بەرزترین پاڵهێزلە تۆربۆجێت لەوانەیە کۆنترۆڵی رووبەری نۆزڵ بکرێ بۆ پارێزگاری کردن لە پلەیگەرمی گازی فرێدراو لە تۆرباین لە سنووری دیاریکراودا.

چی روودەدات ئەگەر بۆزڵ نەکرێتەوە لەکاتی ئیشکردنی لەپاشسوتێەر؟[دەستکاری]

لەکاتی زوودا فرۆکەوان ناچاربوو پشکنینی شوێنی نیشاندەری نۆزڵەکە بکات لەپاش ئیشکردنی لەپاشسووتێنەر، لە پێکهاتە زووەکانی لەپاشسووتێنەردا . ئەگەر نۆزڵەکە نەکرێتەوە بەهەر هۆکارێک وە فرۆکەوانەکە ئیشکردنی لەپاشسووتێنەر رەتنەکاتەوە ئەوا کۆنترۆڵکردنی ئەو ماوەیە ( نمونەی بزوێنەری J47 لە فرۆکەی F-86L ) ، دەبێتە هۆی ئەوەی کە پەروانەی تۆربانەکە زۆر گەرم بێت و وە لەکاریبکات .

بەکارهێنانەکانی تر[دەستکاری]

هەندێک لە فرۆکەکان ، وەک فرۆکەی ئەڵمانی Bf-109 وە ماچی سی 202/205 بە "نۆزڵی گزۆزی جۆری هاوێژەر" یان بۆ زیاد کراوە . ئەم جۆرە نۆزڵە هاوێژەرە هەندێک لە وزەی بەفیرۆچووی (وزەی سووتانی ناوەکی) گازی فرێدراوی بزوێنەرکان دەگۆرێت بۆ رێژەی بچووک لە پاڵهێز بە ئاراستەی پێشەوە لەرێگای خێراکردنی گازە گەرمەکان بۆ ئاراستەی دواوە بە خێرایەک زیاتر لە خێرای فرۆکەکە .هەموو نۆزڵەکان ئەم کارە دەکەن ، گزۆزی گازەکان دەگوازرێنەوە بە ئاراستەی پێچەوانەی ئاراستەی جووڵەی فرۆکەکە .

Rolls-Roycel Limited ئەم جۆرە لە نۆزڵی گزۆزی هاوێژەر داهێنابوو لە ساڵی 1937 .وە لە ساڵی 1944 پاڵهێزی دروستبوو لە نۆزڵەکانی فرە هاوێژەر لە بزوێنەرەکانی Rolls-Royce Merlin 130/131 لە فرۆکەی de Havilland Hornet کە هاوسەنگ بوو بە 450 bhp زیاد بۆ هەر بزوێنەرێک لەکاتی بەرزبوونەوی تەواوی خنکان .

ئەمانەش[دەستکاری]

نۆزڵی دی لاڤال

بەجێهێنانەکانی بزوێنەری جێت

نۆزڵەکانی بزوێنەری موشەک

سەرچاوەکان[دەستکاری]

"Jet Propulsion for Aerospace Application "^ چاپی دووەم ,Hesse and Mumford,Pitman Publishing Corporation p136

Nozzle Selection and Design Criteria " AIAA " 2004-3923, Fig11

"Nozzle Selection and Design criteria"AIAA 2004-3923

"Jet propulsion "Nicholas Cumpsty,ISBN 0 521 59674 2, p243

"Jet propulsion " Nicholas Cumpsty , ISBN 0 521 59674 2, p243

"Exhaust nozzle for Propulsion System with Emphasis Aircraft " Leonard E.Stitt, NASA Reference Publication 1235 , May 1990,para 2.2.9

J79-15/-17 Turbojet AccidentIn vestigation Procedures , Technical Report ASD-TR-75-19 Aeronautical system division , Wright - Patterson air force base Ohio , Fig60 " Nozzle area v Throttle angle

Flight Manual MIG-29 Luftwaffenmaterialkommando GAF T.O.1F-MIG-29-1 ,Figure 1-6 "Primary Nozzle area v Throttle angle

Variable Ejector For Iris Nozzles " C.R.Brown" " U.S.Patent 2870600

Afterburning A Review of Current American Practice " Flight Magazine 21 November 1952 p648 , Flight global Archive website

J85 Rejuvenation Through Technology" Insertion " Brisken , Howell , Ewing , G.E Aircraft engine , Cincinnati , Ohio ,OH 45215 ,USA

Variable-Geometry Exhaust Nozzles " and Their Effect on Airplane Performance " R. C. Ammer and W.F.Punch , SEA 680295

Design for Air Combat "ray Whitford" ISBN 0 7106 0426 2 p207

F-14A Installed Nozzle Performance ""W.C. Schnell ,Grumman Aerospace Corporation , AIAA Paper no.74-1099

https://web.archive.org/web/20140903030735/http://ftp.rta.nato.int/public/ /PubFullText /RTO/MP/RTO-MP-008/$MP -008-20 .pdf

"Design and Testing of a Common Engine and Nacelle for the Fokker 100 and Gulfstream airplane " H.Nawrocki , J. van Hengst , L.Dehzaij ,AIAA -89-2486

^Whittle , frank (1981) . gas turbine Aero-thermodynamics : with special reference to aircraft propulsion . Pergamon press. p. 83 .ISBN 9780080267179

"Gas Turbine Theory " Cohen , Rogers Saravanamuttoo, ISBN 0 582 44927 8,p242

"Nozzle selection and design criteria " AIAA 2004-3923,Fig .14 " Over expanded nozzle"

Nozzle selection and design criteria " AIAA 2004-3923,Fig .15 "

"Design for Air Compat " Ray Whitford ISBN 0 7106 0426 2 Fig 226

SEA 680295 "Variable Geometry Exhaust Nozzles and their Effects on Airplane Performance

"F-14A Installed Nozzle Performance " by W.C. Schnell ,AIAA Paper No. 74-1099 ,Fig . 5"Effect of cooling flow on Nozzle Performance"

"Nozzle selection and design criteria" AIAA 2004-3923,p4

Test Pilot "Editing by Harry Schmidt ,"Mach 2 Books " Shelton CT 06484

Christopher , john . the race for Hitler's x-planes (the mill,Gloucestershire: history press ,2013) , p. 70.

"Jet propulsion progress " Leslie E. neville and Nathaniel F. Silsbee , first editing , McGraw -Hill Book Company, inc.1948

" Flight Manual USAF F-106A and F-4E Series Aircraft " T.O. 1F-106A-1

"Flight Manual USAF F-4A Series Aircraft " TO 1F-4A-1,1 February 1979"Exhaust Nozzle Control Unit " P1-8

"Jet propulsion " Nicholas Cumpsty , ISBN 0 521 59684 2

U,S,Patent 3656301 " Compensated feedback gas turbine Agumentation control system " Herbert Katz , General electric company

U.S.Patent 3080707"Afterburner fuel and nozzle area control

"Testing Death "George J.Marrett,

ISBN 978-1-59114-512-7

[1]^

http://www. flightglobal .com /pdfarchive/view /1946%20-%200165.html