نۆرد سترۆم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
یەکێک لە فڕۆشگاکانی نۆرد سترۆم لە لەیک ستی ،یوتا

نۆردسترۆم (بە ئینگلیزی: Nordstrom)ھاوبەشگایەکی کاڵافرۆشی و وردەوارەی کەسێتیە، ھاوبەشگایەکی ئەمەریکاییە کە جۆرەھا جلوبەرگ و پێداویستی جوانکاری و پێڵاو و خشڵ دەفرۆشێت، بارەگای سەرەکی لە وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکایە.[١] لە ساڵی ٢٠١٢ بەناونیشانی پێنجەمین زنجیرە باژێڕی وردەواڵەفڕۆشی ناسێندرا، ھەروەھا لە ساڵی ٢٠١٣لە ئەمریکا لە ڕێزبەندی ٣٤مین گەورەترین ھاوبەشگا دانرا.

ھاوبەشگاکە لە ١٩٠١لەلایەن جان دەبڵیو بەھاوبەشی لەگەڵ کارڵ وافین دامەزرا کاتێک بەیەکەوە دوکانێکی پێڵاوفڕۆشیان دانا، ھاوبەشگاکە لەماوەی ساڵانی کارکردنی توانی ھەوادارێکی زۆر بۆخۆی پەیدابکات و پەرەی زیاتر بەخۆی بدات، ئەمڕۆ یەکێکە لە ھاوبەشگا ھەرە مەزن و بەناوبانگەکانی جیھان.

یەکێک لە دەروازەکانی نۆرد سترۆم لە تۆرەنتۆ

نوسینگەی سەرەکی ھاوبەشگاکە لەشاری سیاتلە لە واشینگتۆن، ھاوبشگاکە خاوەنی پشک و ھەژمارێکی بەھێزە لە بازاری بۆرسەی ئەمریکی.

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ Weiss, Lois. "Nordstrom buys land for tower in Midtown". New York Post. Archived from the original on 30ی Augustی 2013. Retrieved 17ی Novemberی 2019. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)

سەرچاوەکان[دەستکاری]


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]