نوێ بوونەوەی مەزن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
پەڵەستێرەی قڕژاڵ کە ئەستێرەیەکی پرتەکەری تیشکدەرە پەیوەندیدار بە نوێ بوونەوەی مەزنی ١٠٥٤.

نوێ بوونەوەی مەزن یان سوپەرنۆڤا ڕووداوێکی گەردوونیی توندوتیژە کە لەوانەیە لە قۆناغی کۆتاییی ژیانی ئەستێرەیەکی زەبەلاحدا ڕووبدات، کە بریتییە لە تەقینەوەیەکی زۆر گەورە تیایدا ئەستێرەیەکی زەبەلاح کە خاوەن بارستایییەکی گەورەیە دەڕووخێت و چینە دەرەکییەکانی فڕێ دەداتە بۆشاییی ئاسمان، ئەم تەقینەوەیە ھێندە بەھێزە بە جۆرێک زۆر درەوشاوەترە لە گەلەستێرەیەک بە تەواوی بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک.[١]

چی دەبێتە ھۆی ڕوودانی نوێ بوونەوەی مەزن؟[دەستکاری]

وێنەی نوێ بوونەوەی مەزنی ١٩٩٤د کە لەلایەن تەلیسکۆپی ئاسمانیی ھەبڵەوە گیراوە.[٢]

نوێ بوونەوەی مەزن ڕوودەدات کاتێک گۆڕانێک لە کڕۆک یان لە ناوەندی ئەستێرەکە پەیدادەبێت، گۆڕانەکە دەکرێت بە دوو شێوە بێت بەڵام ھەردووکیان ھەمان ئەنجامیان ھەیە ئەویش بوون بە سوپەرنۆڤا.

جۆری یەکەمی نوێ بوونەوە مەزنەکان لە سیستمە ئەستێرەییە دووانییەکان ڕوودەدات. ئەستێرە دووانییەکان دوو ئەستێرە لەخۆدەگرێت کە بە دەوری ھەمان خاڵدا دەسووڕێنەوە. یەکێک لە ئەستێرەکان، کورتەبنەی سپیی کاربۆن-ئوکسجینی، ماددە لەئەستێرە ھاوەڵەکەی دەدزێت. دواجار، کورتەبنە سپییەکە بڕێکی زۆر ماددە کۆدەکاتەوە. ھەبوونی بڕێکی زۆر ماددە وادەکات کە ئەستێرەکە بتەقێتەوە، بەمەش نوێ بوونەوەی مەزن ڕوودەدات.

جۆری دووەمی نوێ بوونەوەی مەزنەکان لە کۆتاییی سووڕی ژیانی ئەستێرەیەک ڕوودەدات. کاتێک کە ئەستێرەکە سووتەمەنیی ناوەکی (ئەتۆمی) لێدەبڕێت، بەشێک لە بارستایییەکەی دەچێتەوە ناوەوە بەرەو کڕۆکەکەی. دواجار، کڕۆکەکە ھێندە زەبەلاح و قورس دەبێت بە ڕادەیەک کە ناتوانێت بەرگەی ھێزی کێش کردنی خۆی بگرێت. بۆیە کڕۆکەکەی دەڕووخێت، لە ئاکامدا تەقینەوەیەکی گەورەی لێدەبێتەوە کە ناسراوە بە نوێ بوونەوەی مەزن. ئەستێرە خۆجێیەکەی خۆمان (خۆر) تاکە ئەستێرەیەکە، بەڵام بارستاییی پێویستی نییە تاوەکو ببێت بە نوێ بوونەوەی مەزن.[٣]

پاش نوێ بوونەوەی مەزن[دەستکاری]

لەدوای نوێ بوونەوی مەزن چەقی ئەستێرە لەناوچووەکە دەچێتەوەیەک و ئەستێرەیەکی نوێ دروست دەکات، بارستاییی ئەو ئەستێرە نوێیە نزیکەی دوو ئەوەندەی بارستاییی خۆر دەبێت، و پاڵ بە تەنۆلکەکانی نێو کڕۆکی ئەستێرەکەوە دەنێت بۆ ئەوەی یەک بگرن بۆ دروست کردنی نیوترۆنەکان. و کاتێک ئەو ئەستێرەیەی کە ڕووخاوە بە ھۆی ھێزی کێش کردنەوە تا ڕادەیەک ھەموو تەنۆلکەکانی دەکاتە نیوترۆن ئەو کات پێی دەوترێت ئەستێرەی نیوترۆنی. و ئەگەر ئەستێرە نیوترۆنییەکە گەردەلوولی بێت پێی دەوترێت پرتەکەری تیشکدەر کە گورزەیەک لە تیشک دەنێرێت بۆ بۆشاییی ئاسمان و ئەو شوێنە ڕادەماڵێت و ئەو گورزە تیشکە لەسەر زەوی بەھۆی تەلیسکۆپە ڕادیۆییەکانەوە دەدۆزرێنەوە بە شێوەی پرتەی خێرا.

تێڕوانینی ھونەرمەندێک بۆ نوێ بوونەوەی مەزنی ١٩٩٣ج.

بەڵام ئەگەر چەقی ئەستێرە ڕووخاوەکە بارستایییەکی ھەبێت بگاتە سێ ئەوەندەی بارستاییی خۆر ئەوا ئەستێرەکە زیاتر دەچێتەوەیەک بەھۆی ھێزی کێش کردنەوە، ھێزی چوونەوەیەکەکە چەقی ئەستێرە چڕەکە تێکدەشکێنێت و لە شوێنەکەی کونێکی ڕەش بەجێدەھێڵێت کە تەنێکی بارستە قەبە و چڕە تا پلەیەک تەنانەت ڕووناکییش کە خێراترین شتە لە گەردووندا ناتوانێت دەربازی ببێت لە ھێزی ڕاکێشانەکەی.[٤][٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ پەرتووکی زانست بۆ ھەمووان بۆ پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی. وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان. 2015. pp. ٣٢٤.
  2. ^ information@eso.org. "Artist's impression of supernova 1993J". www.spacetelescope.org. Retrieved 2021-11-21.
  3. ^ May, Sandra (2015-06-01). "What Is a Supernova?". NASA. Retrieved 2021-11-21.
  4. ^ Andrea Thompson (2018-02-09). "What Is a Supernova?". Space.com. Retrieved 2021-11-21.
  5. ^ Murdin, Paul (2011). Supernovae. Lesley Murdin (1st paperback ed ed.). Cambridge, U.K.: Cambridge University Press. ISBN 978-0-521-18979-8. OCLC 671710631.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]