بۆ ناوەڕۆک بازبدە

نوێخوازیی ئیسلامی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

نوێخوازیی ئیسلامی یان مۆدێرنیزمی ئیسلامی (بە ئینگلیزی: Islamic Modernism) بزووتنەوەیەکە کە وەکوو "یەکەمین وەڵامی ئایدیۆلۆژیکی موسڵمانان لە بەرامبەر بەرەنگاری لەگەڵ کولتووری ڕۆژئاوا"[Note ١] وەسف کراوە، ھەوڵدەدات باوەڕی ئیسلامی لەگەڵ ئەو بەھایانەی کە وەک شتێکی مۆدێرن ھەستیان پێدەکرێت وەک دیموکراسی، مافە مەدەنییەکان، ئاوەزمەندی، یەکسانی و پێشکەوتن، ئاشت بکاتەوە.[٢] لەم بزووتنەوەیەدا "پێداچوونەوەیەکی ڕەخنەگرانە لە چەمک و شێوازە کلاسیکییەکانی فیقھی"، و ڕێبازێکی نوێ بۆ ئیلاھیاتی ئیسلامی و لێکدانەوەی قورئان (تەفسیر) کرا.[١] پێناسەیەکی ھاوچەرخ ئەو بزووتنەوەیە وەکوو "ھەوڵدانێک بۆ دووبارە خوێندنەوەی سەرچاوە بنەڕەتییەکانی ئیسلام -قورئان و سوننەت، (کردارەکانی پێغەمبەر)- بەشێوەی دانانی ئەو سەرچاوانە لە چوارچێوەی مێژووییی خۆیاندا، و پاشان لێکدانەوەیان، نە بە واتای ڕاستەقینەی وشەکە، لە ژێر ڕۆشنایی کۆنتێکستی مۆدێرندا" وەسف دەکات.[٣]

نوێخوازیی ئیسلامی یەکێک لە چەند بزووتنەوەیەکی ئیسلامی- لەوانەش سێکولاریزمی ئیسلامی، ئیسلامیزم و سەلەفیزم- بوو کە وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە گۆڕانکارییە خێراکانی ئەو سەردەمە، کە وەک ھێرشێک لەلایەن شارستانیەت و کۆلۆنیالیزمی ڕۆژئاوا بۆ سەر جیھانی موسڵمانان ھەستیپێدەکرا، لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەھەمدا سەریھەڵدا.[٢] نوێخوازیی ئیسلامی لە عەلمانیەت جیاوازە، بەوەی پێداگری لەسەر گرنگی باوەڕی ئایینی لە ژیانی گشتیدا دەکات، و ھەروەھا لە سەلەفیزم یان ئیسلامیزمیشەوە جیاوازە، چونکە دامەزراوە و پرۆسە کۆمەڵایەتییەکان و بەھاکانی ھاوچەرخی ئەوروپی لە باوەش دەگرێت.[٢] یەکێک لە دەربڕینەکانی نوێخوازیی ئیسلامی کە لەلایەن ماھاتیر محەممەدەوە داڕێژراوە ئەوەیە کە "تەنیا کاتێک ئیسلام بەجۆرێک لێکبدرێتەوە کە پەیوەندیدار بێت لە جیھانێکدا کە جیاوازە لەوەی کە ١٤٠٠ ساڵ لەمەوبەر بووە، دەتوانرێت وەک ئایینێک بۆ ھەموو تەمەنەکان سەیر بکرێت".[٤]

سەرکردە دیارەکانی بزووتنەوەکە بریتین لە سەید ئەحمەدخان، نامیق کەمال، ڕیفاعە تەھتاوی، محەممەد عەبدە (شێخی پێشووی زانکۆی ئەزھەرجەمالەدینی ئەفغانی و ئیقبال لاھووری شاعیری باشووری ئاسیا. نوێخوازیی ئیسلامی لە سەرەتای دامەزراندنیەوە بۆ ھاوڕێکردنی ھەردوو لایەنی فەرمانڕەوا سێکولارەکان و "عالمە فەرمییەکانەوە "کە "ئەرکی شەرعیەتدانانەوە" بە کردەوەکانی فەرمانڕەواکان لە ڕووی ئایینییەوەیان بەدەستە، لەگەڵ چاکسازییەکانی خۆی لە سەختیدا بووە.[٥]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

تێبینییەکان

[دەستکاری]
  1. "مۆدێرنیزمی ئیسلامی یەکەمین وەڵامی ئایدیۆلۆژیکی موسڵمانان بوو لە بەرامبەر بەرەنگاری لەگەڵ کولتووری ڕۆژئاوا. ئەم بزووتنەوە لە بەشی دووەمی سەدەی نۆزدەھەمدا لە وڵاتانی ھیندستان و میسر دەستیپێکردووە ... و لە کارەکانی کۆمەڵێک لە زانایانی موسڵمانی ھاوبیردا ڕەنگدانەوەی ھەبووە، و تێیدا پێداچوونەوەیەکی ڕەخنەگرانە لە چەمک و شێوازە کلاسیکییەکانی فیقھ کراوە و ڕێبازێکی نوێ بۆ... ئیلاھیاتی ئیسلامی و تەفسیری قورئان داڕێژراوە. ئەم ڕێبازە نوێیە کە ھیچێکی کەمتر نەبوو لە یاخیبوونێکی ڕاشکاوانە دژی ئۆرتۆدۆکسیی ئیسلامی، گونجانێکی سەرسوڕھێنەری لەگەڵ بیرۆکەکانی ڕۆشنگەری نیشان دا."[١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 Mansoor Moaddel (٢٠٠٥). Islamic Modernism, Nationalism, and Fundamentalism: Episode and Discourse. University of Chicago Press. لاپەڕە ٢. ژپنک ٩٧٨٠٢٢٦٥٣٣٣٣٩.
  2. 1 2 3 Encyclopedia of Islam and the Muslim World, Thomson Gale (2004)
  3. Akyol، Mustafa (١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٠). «How Islamists are Ruining Islam». Hudson Institute. لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  4. Warde, Islamic finance in the global economy, 2000: p. 127.
  5. Ruthven، Malise (٢٠٠٦) [1984]. Islam in the World. Oxford University Press. لاپەڕە ٣١٨. ژپنک ٩٧٨٠١٩٥٣٠٥٠٣٦. لە ٢٣ی نیسانی ٢٠١٥ ھێنراوە.