نووژین دێرک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شاھا عەلی عەڤدۆ

لەدایکبوون١ی حوزەیرانی ١٩٧٠
نەتەوەکورد
کارفەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی گەل
حیزبی سیاسیپارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا


شاھا عەلی عەڤدۆ(١٩٧٠ دێرک) ناسراو بە نوژین دێرک، خاتوونە فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە ڕۆژاوای کوردستانە.

بە دیل گیران[دەستکاری]

نوژین دێرک لە ٢٦ی تشرینی یەکەمدا لە کاتی ڕادەست کردنەوەی تەرمی گروپی کەتیبەی سەلاحەدین، لەلایەن ھەمان گرووپەوە ڕفێنرا. ڕۆژی ٢٦ی تشرینی یەکەم، لە شاری حەلەب، گروپی چەکداری کەتیبەی سەلاحەدین کە خۆیان سەر بە سوپای ئازاد دەزانن، ھێرش دەکەنە سەر گەڕەکی ئەشرەفییە- کە زۆربەی دانیشتووانی کوردە- و دەبنە ھۆی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی خەڵک لەسەر شەقامەکان، گروپی ناوبراو، خەڵک دەداتە بەر گولەباران و لە ئەنجامدا (١٣) کەسی مەدەنی دەکوژرێن. لەسەر ئەم ڕووداوە، ھێزەکانی YPG وەڵامی ئەم ھێزە چەکدارە دەدەنەوە و (١٩) ئەندامی ئەو گرووپە دەکوژن و ژمارەیەکی تریش بریندار دەکەن.

گرووپە چەکدارەکان دوای تەواو بوونی شەڕ، لەرێگەی چەند ڕیش سپییەکی ناوچەکەوە، داوای وەرگرتنەوەی تەرمەکانیان دەکەن. نووژین دێرک لەگەڵ ژمارەیەک گەریلا، تەرمەکان دەگۆزنەوە شوێنی دیاریکراو، بەڵام گروپە چەکدارەکە بۆسەیان بۆ دەنەنەوە و دوای شەڕ و پێکدادانێک، شاھاعەلی عەڤدۆ بە برینداری ئەسیر دەبێ و لەلایەن ئەو گروپەوە دەستبەسەر دەکرێ.[١]

دەنگەشەی کوژران[دەستکاری]

ئاژانسی ھەواڵی فرانس پرێس (لە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢) بەپشت بەستن بە بەیاننامەیەکی ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی سووریا بڵاویکردەوە: «نوژین دێرک» یەکێک لە سەرکردەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل کە سەر بە پارتی یەکێتی دیموکراتیک لە شاری حەلەب لەلایەن چەکدارەکانی سوپای سووریای ئازادەوە کوژراوە.

لای خۆشییەوە ئاژانسی فورات نیوز بڵاویکردەوە: شاھا عەلی بەرپرسی یەکینەکانی پاراستنی گەل، لە شاری حەلەب، لە ڕۆژی ٢٦ی تشرینی یەکەم، لەکاتی ڕادەستکردنەوەی تەرمی ١٩ چەکداری سوپای سووریای ئازاد بەدیل گیرا، ئەمرۆش بەرپرسانی یەکینەکانی پاراستنی گەل کوژرانی ناوبراویان ڕاگەیاند.[٢]

بەڵام دوایی ئەم ھەواڵە بە درۆ دەخرێتەوە[٣]

ئازادبوون[دەستکاری]

نوژین دێرک دوای شەش ڕۆژ لە گیرانی، ئازاد دەکرێ. ھەواڵەکان ڕایان گەیاند کە نوژین دێرک لە ماوەی گیرانیدا لەلایەن سوپای ئازادەوە برابووە تورکیا.[٤]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]