بۆ ناوەڕۆک بازبدە

نووسینگەی پێشەوە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

نووسینگەی پێشەوە، ئەو بەشەی کۆمپانیایە کە پەیوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ موشتەرییەکان ھەیە، وەک بەشەکانی بازاڕکردن، فرۆشتن و خزمەتگوزاری.[١] ئەم دەستەواژەیە لە پیشەسازییە جیاوازەکاندا مانای تایبەتی ھەیە.

جۆرەکان

[دەستکاری]

ئۆفیسە گشتییەکان

[دەستکاری]

ئەرکی ئۆفیسی پێشەوە پەیوەندی ڕاستەوخۆیە لەگەڵ موشتەرییەکان، و بە گشتی یەکەم شوێنە کە موشتەرییەکان دەگەنە ئەوێ کاتێک دێنە کۆمپانیاکە. ئۆفیسی پێشەوە دەتوانێت زانیاری زیاتر لەسەر موشتەری بەدەست بھێنێت لە ڕێگەی پرسیارکردن لێیان، ھەروەھا یارمەتیدانی موشتەرییەکان.

کارمەندانی ئۆفیسی پێشەوە دەتوانن مامەڵە لەگەڵ ئەرکە سادەکانیش بکەن، وەک ڕێکخستنی ئیمەیڵەکان، یارمەتیدان لە کاری پرینت و تایپکردن. کارمەندانی ئۆفیسی پێشەوە پێویستە شارەزاییان لە تەکنەلۆژیای جیاواز ھەبێت، وەک بەکارھێنانی پرینتەر، ئامێری فاکس و تەلەفۆن. ئەمەش ھۆکارێکە بۆ پێویستبوونی ڕاھێنان پێش دەستبەکاربوونی کارمەندان، ھەرچەندە ھەندێک لە ئەرکەکان لەوانەیە سادە بن. باوترین کاری کارمەندی ئۆفیسی پێشەوە تێکەڵەیەکە لە پەیوەندیکردن لەگەڵ موشتەرییەکان و یارمەتیدانی ناوخۆیی لە ئۆفیسدا.[٢]

ئەرکە سادەکانی تر، وەک وەرگرتنی جاکێتی موشتەرییەکان یان پێشکەشکردنی خواردنەوە بۆ موشتەرییەکان دەکرێت بەشێک بن لە کاری کارمەندانی ئۆفیسی پێشەوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Business Dictionary». لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
  2. «What is a front office?». wiseGEEK. لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.