نووسینگەی پشتەوە

نووسینگەی پشتەوە لە زۆربەی کۆمپانیاکاندا ئەو شوێنەیە کە کاری پشتگیری بۆ نووسینگەی پێشەوەی تێدا دەکرێت. ئۆفیسی پێشەوە «ڕووی» کۆمپانیایە و ھەموو ئەو سەرچاوانەی کۆمپانیایە کە بەکاردەھێنرێن بۆ فرۆشتن و کارلێککردن لەگەڵ کڕیار و موشتەرییەکان. ئۆفیسی پشتەوە ھەموو ئەو سەرچاوانەی کۆمپانیایە کە تەرخانکراون بۆ بەرھەمھێنانی بەرھەم یان خزمەتگوزاری وەک داخڵکردنی داتا، مووچە، ژمێریاری و ھەموو ئەو کارانەی تر کە کڕیارەکان نایبینن، وەک کارگێڕی یان لۆجیستیک. بە شێوەیەکی گشتی، کاری ئۆفیسی پشتەوە ئەو ڕۆڵانە لەخۆدەگرێت کە کاریگەرییان لەسەر لایەنی تێچووەکانی ڕاپۆرتی بازرگانی کۆمپانیا ھەیە و کاری ئۆفیسی پێشەوە ئەو ڕۆڵانە لەخۆدەگرێت کە کاریگەرییان لەسەر لایەنی داھاتی ڕاپۆرتی بازرگانی کۆمپانیا ھەیە.
ھەرچەندە کارەکانی ئۆفیسی پشتەوە دەگمەن بەرچاو دەکەون، بەڵام بەشدارێکی سەرەکین لە سەرکەوتنی کۆمپانیادا.[١] دەکرێت فەرمانەکانی وەک ژمێریاری، پلاندانان، بەڕێوەبردنی کۆگا، بەڕێوەبردنی زنجیرەی دابینکردن، سەرچاوە مرۆیییەکان و لۆجیستیک لەخۆبگرێت.[٢]
ئۆفیسی پشتەوە زۆرجار لە شوێنێکی جیاواز لە بارەگای سەرەکی کۆمپانیا دادەنرێن. زۆربەیان لە ناوچە و وڵاتانێکدان کە کرێی کەمتر و تێچووی کارکردنی کەمتریان ھەیە. ھەندێک پارکی ئۆفیس، ئۆفیسی پشتەوە دابین دەکەن بۆ ئەو کرێچیانەی کە ئۆفیسی پێشەوەیان لە گەڕەکی گرانتردایە. فەرمانەکانی ئۆفیسی پشتەوە دەکرێت بدرێت بە ڕاوێژکار و بەڵێندەر، لەوانەش ئەوانەی لە وڵاتانی تردان.[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Maintaining your web content and technology - What are back-office systems?». UK Government Business Link. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٠٦ ھێنراوە.
- ↑ «Front Office Skills Vs. Back Office Skills». Houston Chronicle. ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨.
- ↑ Haag, S.؛ et al. (١٩٩٨). Management Information Systems for the Information Age (چاپی 3rd Canadian). Toronto:McGraw-Hill.