نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ھەماھەنگی کاروباری مرۆیی
| نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ھەماھەنگی کاروباری مرۆیی | |
|---|---|
| بەشێکە لە | دەزگای نەتەوە یەکگرتووەکان |
| دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٩١ |
| پۆستی سەرۆکی ئەم ڕێکخراوە | Under-Secretary-General for Humanitarian Affairs and Emergency Relief Coordinator |
| وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، سویسڕا |
| جێگەی دەگرێتەوە | UNDRO |
| وێبگە | https://www.unocha.org/ |
| Official observer status in organization | International Organization for Migration |
نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ھەماھەنگی کاروباری مرۆیی (OCHA–ئۆچا) دەزگایەکی نەتەوە یەکگرتووەکانە کە لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٩١ لەلایەن کۆبوونەوەی گشتییەوە دامەزراوە بۆ بەھێزکردنی وەڵامدانەوەی نێونەتەوەیی بۆ حاڵەتە فریاگوزارییە ئاڵۆزەکان و کارەساتی سروشتی. جێنشینی نووسینگەی ڕێکخەری فریاگوزاری کارەساتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە (UNDRO).
وەزارەتی کاروباری مرۆیی (DHA) دوای ماوەیەکی کەم لەلایەن سکرتێری گشتییەوە دامەزرا، بەڵام لە ساڵی ١٩٩٨، تێکەڵ بە ئۆچا بوو، کە بووە خاڵی سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کارەساتە گەورەکان.[١] دواتر ئەرکی ئۆچا فراوانتر کرا بۆ ئەوەی ھەماھەنگی وەڵامدانەوەی مرۆیی ، پەرەپێدانی سیاسەت و داکۆکیکردن لە مرۆیی لەخۆبگرێت. چالاکییەکانی بریتین لە ڕێکخستن و چاودێریکردنی بودجەی مرۆیی، داکۆکیکردن، داڕشتنی سیاسەت و ئاڵوگۆڕی زانیاری بۆ ئاسانکاری تیمەکانی وەڵامدانەوەی خێرا بۆ فریاگوزاری.[٢]
ئۆچا لەلایەن جێگری سکرتێری گشتی بۆ کاروباری مرۆیی و ڕێکخەری فریاگوزاری (USG/ERC) سەرپەرشتی دەکرێت، کە بۆ ماوەی پێنج ساڵ دەستنیشانکراوە. لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ەوە ڕۆڵەکە لەلایەن تۆماس فلێچەر لە بەریتانیا پڕکراوەتەوە.[٣]
ڕێکخراوی ئۆچا لوتکەی مرۆیی جیھانی ٢٠١٦ی لە ئەستەنبوڵ لە تورکیا ڕێکخست. چاودێرێکی دانیشتووە لە گرووپی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ OCHA (بە ئینگلیزی). ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٦ https://web.archive.org/web/20181214064818/https://www.unocha.org/about-us/who-we-are. لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
{{cite web}}: پارامەتری|title=ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ↑ OCHA (بە ئینگلیزی). ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٦ https://web.archive.org/web/20190504233326/https://www.unocha.org/our-work. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئایاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
{{cite web}}: پارامەتری|title=ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ↑ Nichols، Michelle (٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤). Reuters https://www.reuters.com/world/former-british-diplomat-tom-fletcher-named-un-aid-chief-2024-10-09/.
{{cite web}}: پارامەتری|title=ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)