بۆ ناوەڕۆک بازبدە

نووسینگەی ناوەندیی ئاماری ئیسرائیل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نووسینگەی ناوەندیی ئاماری ئیسرائیل
הלשכה המרכזית לסטטיסטיקה
لۆگۆی نووسینگەی ناوەندیی ئاماری ئیسرائیل
ناوبڕسی بی ئێس (CBS)[ئ]
دروستبوون١٩٤٩؛ ٧٧ ساڵ لەمەوپێش (١٩٤٩)
ئۆفیسی سەرەکیگیڤعات شائوول، ئورشەلیم
وێبگەhttps://www.cbs.gov.il
بینای نووسینگەی ناوەندیی ئاماری ئیسرائیل لە ئورشەلیم

نووسینگەی ناوەندیی ئاماری ئیسرائیل (بە عیبری: הלשכה המרכזית לסטטיסטיקה، بە عەرەبی: دائرة الإحصاء المركزية الإسرائيلية) نووسینگەیەکی حکوومەتی ئیسرائیلە کە لە ساڵی ١٩٤٩دا بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە و بڵاوکردنەوەی دراوە ئامارییەکان لەسەر گشت لایەنەکانی ژیانی ئیسرائیلییەکان دامەزراوە، لەوانە دانیشتووان، کۆمەڵگا، ئابوور، پیشەسازی، پەروەردە، و ژێرخانە فیزیکییەکان.[١]

بنکەی سەرەکیی نووسینگەکە لە گەڕەکی گیڤعات شائوول لە ئورشەلیم ھەڵکەوتووە، ھەروەھا لقێکی تریشی لە تێل ئەڤیڤ ھەیە.

تێڕوانینی گشتی

[دەستکاری]

نووسینگەی ناوەندیی ئامار لەلایەن سەرژمێرزانی نیشتمانییەوە (کە پێشتر ناوی سەرژمێرزانی حکوومەت بوو) سەرۆکایەتی دەکرێت، کە لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک وەزیران دەستنیشان دەکرێت. پرۆفیسۆری خانەنشینبووی زانکۆی عیبری، دانی پێفەرمان لە ساڵی ٢٠١٣ەوە ئەو پۆستەی پێیە و وەک بەڕێوەبەری نووسینگەی ناوەندیی ئامار کار دەکات.[٢] بوودجەی ساڵانەی نووسینگەکە لە ساڵی ٢٠١١دا، ٢٣٧ ملیۆن شیکل بووە.[٣]

کارەکانی نووسینگەی ناوەندیی ئاماری ئیسرائیل، ستانداردە نێونەتەوەیییە پەسەندکراوەکان پەیڕەو دەکات کە ڕێگە بۆ بەراوردکردنی زانیارییە ئامارییەکان لەگەڵ وڵاتانی دیکە خۆش دەکات. نووسینگەکە ئەو ئامارانە کۆ دەکاتەوە؛ دراوەکانی ھەنووکە، مانگانە، وەرزی و ساڵانە لەسەر ئابووری نیشتمانی (بەرھەمھێنان، بەکارھێنان، پێکھێنانی سەرمایە، بەرھەمداریی کار و پاشەکەوت)، ھاوسەنگیی پێدانەکان، بازرگانیی دەرەکی، چالاکیی لقە ئابوورییە جۆراوجۆرەکان (کشتوکاڵ، بەرھەمھێنانی پیشەسازی، بیناسازی، گواستنەوە، بازرگانی، خزمەتگوزاری و هتد)، نرخی کەلوپەل و خزمەتگوزارییەکان، ژمارەی دانیشتووان، قەبارەی خێزان، دامەزراندن، پەروەردە، تەندروستی، تاوان، خزمەتگوزارییە حکوومییەکان و بوارەکانی تر کۆ دەکاتەوە. ھەروەھا نووسینگەی ناوەندیی ئامار ھەموو دە ساڵ جارێک سەرژمێریی دانیشتووان و خانووبەرە ئەجام دەدات، جگە لەوەش ڕاپرسیی خولی و یەکجارە بۆ ھەندێک بابەتی جیاوازی تر بەڕێوە دەبات.[٤]

کارەکانی نووسینگەی ناوەندیی ئاماری ئیسرائیل لەلایەن کۆمیسیۆنی گشتیی ئامارەوە چاودێری دەکرێت. دراوەکان لە چەندین بڵاوکراوەی جۆراوجۆردا وەک پوختەی ئاماریی ئیسرائیل بڵاو دەکرێنەوە. زانیارییە ئامارییە ھەنووکەیی و نوێکراوەکان ڕۆژانە لە ڕێگەی بڵاوکراوە ڕۆژنامەوانییەکانەوە دەھێنرێنە بەرچاوی خەڵک. وەزارەتەکانی حکوومەت زانیارییە کۆکراوەکانی نووسینگەکە بۆ داڕشتنی سیاسەت، پلاندانان و بەدواداچوون بۆ گەشەپێدان بەکار دەھێنن. دراوەکان ھەروەھا دەخرێنە بەردەستی دامەزراوە توێژینەوە ئەکادیمییەکان و خەڵکی گشتی.[٤]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

تێبینییەکان

[دەستکاری]
  1. نووسینگەی ناوەندیی ئاماری ئیسرائیل بە ئینگلیزی: Israel Central Bureau of Statistics، بۆیە کورتە ئینگلیزییەکەی دەبێتە: CBS.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Statistics Ordinance». لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی شوباتی ٢٠٠٦ ھێنراوە.
  2. «Danny Pfeffermann». CROS – European Commission. لە ١٣ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  3. Lahav, Avital (١١ی ئەیلوولی ٢٠١٢). «Chief Statistician: "Finance Ministry Plays With the Data"» (بە عیبری). لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  4. 1 2 «The Roles of the Central Bureau of Statistics (CBS) and Methods of Operation». لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٠٩ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]