نور (مانگی دەستکرد)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مانگی دەستکردی نور، یەکەمین مانگی دەستکردی سووپای ئێرانیە کە سەرکەوتوو بوو لە گەیشتن بە دەرێی زەوی

مانگی دەستکردی نور (بە فارسی : ماهواره نور) یەکەمین مانگی دەستکردی سەربازی وڵاتی ئێران بوو بە سەرکەوتووی بنێردرێ[١]، وڵاتی ئێران بە ناردنی مانگی دەستکردی نور هاتە ڕیزی ئەو وڵاتانەی کە مانگی دەستکرد دەنێرنە دەرێی زەوی بە سەرکەوتوویی، ئامانجی ناردنی ئەو مانگە دەستکردە سەربازییە بەردەستخستنی لێکۆڵینەوەکانە لەبۆ هێزی ئاسمانی ئێرانی، مانگی دەستکردی نور بەشدارە لە تەواوکردنی نەخشەیەکی بەرگری گشتگیر لۆ هێزە ئێرانییەکان وەک فەرماندەی شۆرشگێڕ عەمید حوسێن سەلامی ڕایگەیاندووە، مانگە دەستکردە بە سەرکەوتووی ناردرا بە هۆکاری مووشەکی (قاسید) بە سێ قۆناغ کە سەر بە هێزی پاسەوانانی شۆڕشی ئێرانی لە ڕۆژی چارشەممە لە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٠ [٢]، سوودەکانی سەتەلایتی نوور بە سوپای ئێران (وێنە و ڤیدیۆ، سیخوڕی، ئاگاداری سەربازیی، پەیوەندی، ڕوانگەکردنی حاڵەتەکانی سەربازی، هەروەها بەشداریکردنی لە جەنگی ئەلیکترۆنی)، مانگی دەستکردی نوور لەنگەری گرت لە خوولگەی زەوی لە بەرزیی ٤٢٥ کیلۆمەتر، تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران ڕایگەیاند: نور یەکەم مانگی دەستکردی سەربازی ئێرانە، هەروەها کەل و پەل و کەرەستە پێداویستیەکان و مووشەک و دەزگا و ستاف و هەموو پرۆسەی ناردنەکە لە ناوخۆیی ئێرانەوە بەرهەمهاتیە و پشتی بە هیچ وڵاتێک و کەل و پەلی هیچ وڵاتێک نەبەستیە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاشکرایکرد و دانینا بە سەرکەوتنی یەکەم مانگی دەستکردی نوری سەربازی ئێرانی [٣]

سەرچاوە[دەستکاری]

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]