نەخۆشیی ئەلزەھایمەر
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
| نەخۆشیی ئەلزەھایمەر | |
|---|---|
| لقی | tauopathy، aging-associated disease، نەخۆشی |
| ناونراوە لەدوای | Alois Alzheimer |
| ھۆکار | نەزانراو |
| Health specialty | neurology |
| پشکنینى پزیشکى | neurological diagnostic techniques، medical history، ئێم ئاڕ ئای، psychological test، genetic testing |
| چارەسەر | memantine، دونپزیل، rivastigmine، galantamine، physostigmine |
| بەستەری وەسفکراو | https://www.sciencealert.com/theres-a-critical-thing-we-can-all-do-to-hold-alzheimers-symptoms-at-bay |
| ICD-9-CM | 331.0، 290.1 |
| ICPC 2 ID | P70 |
| ناسنامەی زاراوەی NCI | C2866 |

نەخۆشی ئەلزەھایمەر (بیرچوونەوە) (بە ئینگلیزی: Alzheimer's disease) لە مێشکدا ڕوودەدات، ژمارەی خانە دەمارەکانی مێشک تا ڕادەیەک کەم دەبێت کە کاریگەریی مێشک تا ڕادەیەکی زۆر دادەبەزێنێت. کەسێک کە تووش بە ئەلزەھایمەر دەبێت ئیتر ناتوانێت وانەی تازە لە ژیانی فێربێت، ھەموو ئەوەت پێشتریش زانیویەتی لە بیری دەچێتەوە، ھەتا ڕادەیەک کە ناوی کەسوکار و تەنانەت ناوی خۆشی لە بیر دەچێت. ئەلزەھایمەر زۆرتر لە ژناندا ڕوودەدات. ھۆکاری ئەم نەخۆشییە ھێشتا بە تەواوی دیار نییە. دەرمانەکانیشی ھێشتا زۆر کارا نین و ئەگەرەکانی تووشبوون بەم نەخۆشییە دوای تەمەنی ٦٥ ساڵی زیاد دەکات ھۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ لەناوچوونی خانە دەمارییەکانی مێشک[١]
نیشانەکانی تووشبوون بە ئەلزەھایمەر
[دەستکاری]- تەتەڵەکردنی زمان (قسە تێکەڵکردن)
- درەنگ تێگەیشتن
- بیرچونەوەی بەردەوام
- بیرچونەوەی ئاراستەکان
- گۆڕانی کەسایەتی
ھۆکار
[دەستکاری]درەنگ تێگەیشتن دەگەڕێتەوە بۆ ھۆکاری نەخۆشی ئەلزەھایمەر نزیکەی ٧٠٪ ھۆکارەکەی بۆ ماوەیییەو پەیوەستە بە جینەوە ھۆکاری تر دەگەڕێتەوە بۆ ئازاری ناڕەحەتی و پەستی و بەرزی پەستانی خوێن لەکەسی تووشبوو. قۆناغەکانی نەخۆشییەکە ھاوکاتە لەگەڵ بەگژداچوونی دەماری تووڕەیی لە مێشکدا. گونجاوترین ڕێگا بۆ دەست نیشانکردنی نەخۆشی ئەلزەھایمەر پەیوەستە بە ڕابردووی نەخۆشیکە و تاقیکردنەوەی ژیری لەگەڵ وێنەکردنی پزیشکی تاقیکردنەوەی خوێن بۆ قەدەغەکردنی ھۆکارەکانی تر کە دەکرێ ببێتە ھۆی نەخۆشی ئەلزەھایمەر. تاقیکردنەوەی لەسەر شانەی مێشک پێویستە بۆ دەست نیشان کردنی نەخۆشییەکە چالاکی و فیزیایی و دوورکەوتنەوە لە قەڵەوی دەبێتە ھۆی کەمبوونەوەی نەخۆشی ئەلزەھایمەر.
قۆناغەکان
[دەستکاری]١. پێش لەبیرچوونەوە
[دەستکاری]ئەم قۆناغە بەوە جیادەکرێتەوە کەوا نەخۆشی ئەلزەھایمەر لەوانە زیاتر ڕوبدات لەو کەسانەی تەمەنیان بە سەرەوەیە. وردە وردە زاکیرەیان کەم دەبێتەوە و شتەکانیان بە زەحمەت بیر دەکەوێتەوە واتا یادەوەرییەکان کەم دەبێتەوە و ھەتاوەکوو قسەکردنیان ڕوون و ڕەوان نییە، و کەسی تووشبوو بەم نەخۆشییە تێبینی ناکرێت لەلایەن خەڵکانی ترەوە {خەڵکانی دەوروبەری نەخۆشەکە} و ئەم قۆناغە زۆر بە دەگمەن دەستنیشان دەکرێت یاخوود ناتوانرێت دەستنیشان بکرێت.
١. قۆناغی سەرەتایی ئەلزەھایمەر
[دەستکاری]ئەم قۆناغە بەوە جیادەکرێتەوە کەوا کەسی تووشبوو بە نەخۆشی ئەلزەھایمەر یادەوەرییەکانی زۆر بە ئاشکرایی کەم دەبێتەوە زۆر لەڕادە بە دەر نیشانە سەرەتایییەکانی گۆڕانی کەسایەتی لەسەر دەردەکەوەێت، و دەگاتە ئەو حاڵەتەی کە ناوی خێزان و خزم و کەسی بیر ناکەوێتەوە و توانای قسەکردنی زمانی زۆر زەحمەت دەبێت و زمانی ڕەوانی کەم دەبێتەوە و ھەتاوەکو نەخۆشەکە ئەو حاڵەتەشی لەسەر دەدەکەوێت کەوا نازانێت چۆن کارەکانی ڕۆژانەی بکات وەک { خواردن بە چەنگال و خواردنەوە لە پەرداخ }، و جێبەجێ کردنی ئەرکەکانی وەک {جل گۆرین و نووسین و وێنەکێشان و لەبیرکردنی ئەو شتانەی خوێندویەتییەوە و لاوازی پلان دانان و ڕێکخستن} تیابەدی دەکرێت، ئەم قۆناغە لەوانەیە تێبینی بکرێت لەلایەن کەسانی ترەوە و لەوانەیە ئەم نەخۆشییە دەست نیشان بکرێت.
٣. مامناوەند
[دەستکاری]نیشانەکانی ئەم قۆناغە بەدی دەکرێت بەوەی کەوا کەسی تووشبوو توانای جێبەجێکردنی چالاکییە ڕۆژانەکانی نامێنێت و ناتوانێت بە تەنھا خۆی بیکات بۆیە پێویستی بەیارمەتیدەرێکە، و توانای خوێندنەوە و نووسینی لە دەست دەدات و کەسی تووشبوو ناتوانێت کەسوکار و ھاورێکانی بناسێتەوە، توانای ناسینەوەیان نامێنێت، وەسەڕەڕای ئەوەش کێشەی خەوتنی ڕووبەڕوو دەبێتەوە، و توانای دیاریکردنی شوێنەکان و ئاراستەکان و ناونیشانی شوێنەکان و ناسینەوەیان نامێنێت، و ئەم نیشانانە قەلەقی بۆ کەسوکارەکەی دروست دەکات، و ئەم قەلەقی و سترێسە دەکرێت کەم بکرێتەوە بە گواستنەوەی کەسی تووشبوو لە گرینگیدانی ماڵەوە بۆ شوێنێکی تایبەتی کە ئاسانکاری بۆ ئەم جۆرە نەخۆشییە بکات. لەم قۆناغەدا زۆر بە ئاسانی دەتوانرێت دەستنیشانی نەخۆشییەکە بکرێت و تێبینی بکرێ.
٤. قۆناغی پێشکەوتوو
[دەستکاری]بە درێژایی قۆناغی کۆتایی ئەم نەخۆشییە بە تەواوەی پشت بە یارمەتیدانی کەسانی تر دەبەستێت و گۆڕانکاری لە کەسایەتی نەخۆش زۆر بە ئاشکرایی تێبینی دەکرێت و توانای قسەکردنی زۆر کەم دەبێتەوە کە بگاتە ئەو حاڵەتەی ھەڵە لە تاک وشەکانیشی بەدی دەکرێت و توانای وەڵامدانەوەی کەسانی تریشی نامێنێت و ماسوولکەکانی ڕەق دەبن و توانای دانیشتن و بەرزکردنەوەی دەستیشی نامێنێت ھەروەھا بۆ بیرکردنەوەش. ماندویەتی تیادا زۆر بەدی دەکرێت و لەم قۆناغەدا مردن چارەنووسی کەسی تووشبوو دەبێت.
دەستنیشانکردنی نەخۆشی ئەلزەھایمەر
[دەستکاری]ئەم نەخۆشییە دەتوانرێت دەستنیشان بکرێت بەھۆی تێبینییەکانی پزیشکی نەخۆشەکە کە دەکرێت لە خزم و کەسوکاری وەربگرێت و وێنەکردنی پزیشکی پێشکەوتوو لەگەڵ تۆمۆگرافی بە تایبەتی بە کۆمپیوتەر و وێنەکردنی ڕیزۆنناسی موگناتیسی {ئێم ئاڕ ئای} وا چەندەھا دەزگای تر دەکرێ بەکاربھێنرێت بۆ دیاریکردنی نەخۆشی لەبیرچوونەوە { ئەلزەھایمەر } و بۆ دیاریکردنی چەندەھا نەخۆشی تر.
ڕێگەگرتن و چارەسەرکردنی نەخۆشی ئەلزەھایمەر
[دەستکاری]لە ئێستادا ھیچ بەڵگەیەک و چارەسەرییەکی ئەوتۆ نییە بۆ ڕێگەگرتن لە نەخۆشی ئەلزەھایمەر بەڵام دەتوانین مەترسی ئەم نەخۆشییە کەم بکەینەوە بە کەمکردنەوەی جگەرەکێشان؛ و نەخۆشی شەکرە و پەستانی خوێن کە ئەمانە دەبنە ھۆی زیادکردنی مەترسی نەخۆشی ئەلزەھایمەر بە چارەسەرکردنیان دەکرێ مەترسی ئەم نەخۆشییە کەم بکەینەوە، و ھەروەھا چالاکییەکانی خوێندنەوەی کتێب و یاریکردن و ژەنینی ئامێرە موزیکییەکان دەکرێ یارمەتیدەربن و زانینی زمانی دووەم و چالاکی فیزیکی یارمەتیدەرن لە کەمکردنەوەی ئەم نەخۆشییەوە و دوایبخەن؛ و خواردنی تەندروست و کەمکردنەوەی خواردنی کاربۆھیدرات و چەورییەکان مەترسی تووشبون بە نەخۆشی ئەلزەھایمەر کەمدەکەنەوە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Alzheimer's disease»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩.