نەغەدە
نەغەدە
Nəqədə - سەندووس - | |
|---|---|
| Naqadeh | |
دیمەنێکی شاری نەغەدە | |
| وڵات | |
| پارێزگا | ورمێ |
| شارستان | نەغەدە |
| ناوچە | ناوەندی |
| دەسەڵات | |
| • قایمقام | مورتەزای فرامەرزی |
| ڕووبەر | |
| • شاری | ٨٫٨٧ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣٫٤٢ میلی چوارگۆشە) |
| بەرزایی | ١٣٢٧ مەتر (٤٬٣٥٤ پێ) |
| ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
| • شار | ٨١٬٥٩٨ |
| زمان و ئایین | |
| • زمان | کوردی (سۆرانی)، ئازەری |
| • ئایین | ئیسلام (سوننە و شیعە) |
| تەلەفۆن | ٠٤٤ |
| وێبگە | |
نەغەدە (بە کوردی: نەغەدە یان سەندووس)، لە شارەکانی پارێزگای ورمێ لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانە. ناوەندی شارستانی نەغەدەیە. ئەم شارە لە (١٩) کیلۆمەتری باشووری ڕۆژاوای گۆلی ورمێ و (٢٧) کیلۆمەتری باشووری ڕۆژھەڵاتی شنۆ و (٣٦) کیلۆمەتری باکووری ڕۆژاوای مەھاباد و (٣٦) کیلۆمەتری باکووری ڕۆژھەڵاتی پیرانشار ھەڵکەوتووە. خەڵکی زۆرینەی ئەم شارە بە زمانی کوردی سۆرانی قسە دەکەن و کەمینە بە تورکی کە لە ئەشیرەتی قرە پاپاقن و ١٨٢ ساڵ پێش لە وڵاتی گورجستانەوە ئاوارەی شاری کوردنشینی نەغەدە بوون.[١][٢]
ئەم شارە و شارستانی نەغەدە تاوەکو ساڵی (١٩٦٧) بە سەندووس ناودەھێنرا و لەم مێژووە بەدواوە گۆڕدرا بە نەقەدە.[٣] ئەم شارە ڕووباری گاداری پیادادەروات و ئابوری ئەم ناوچەیە کشتوکاڵ و میوە و دارە.
ناو
[دەستکاری]- نەغەدە: واتای زێر و گەوھەری ژنان کە بۆ خۆڕازاندنەوە بەکاری دەھێنن.
- نەقیدە: واتای ئاوایی نەقی کە لە (نەقی خان بوزچلو: کە خاوەنداری موڵکی نەغەدە بوو لە سەردەمی قاجاڕ و پەھلەویدا).
- سوڵی دوز: بەزمانی ئازەری بەواتای دەشتێکی سەوز و پڕ ئاودێت یان مێرگ.
- سەلدوس ناوەکە لەبنەڕەتدا سەلدوزە و ھەندێک سەلدوس و ھەندێک سەندوسی پێدەڵێن، مێژوونوسان و جوگرافیانوسان بۆیان ڕوونەکردوینەتەوە کە ئەم شارە و ھەرێمە لە بنەڕەتدا ناوی چی بووە. سەلدوس لە بنەڕەتدا ناوێکی تورکی مەغۆلیە و پاش دەورانی جەنگیزخان بڕاوە بە سەر ئەم ھەرێمەدا، سەلدوز لە بنەڕەتدا ناوی یەکێ بووە لە ھۆزەکانی مەغۆل، پاش ئەوەی ھۆلاکۆ خان ھێرشی ھێنا بۆ سەر ئێران و ئەم ناوچەیەی دا بەم ھۆزە، کوردەکانی ڕەتاند و زۆری لێکوشتن و ئیتر ئەم ناوچەیە بەناوی ئەم ھۆزەوە ناونرا سەلدوز پاش کۆتایی ھاتنی دەسەڵاتی مەغۆل ئەم ھۆزە گەڕانەوە بۆ مەنگۆلیا بەڵام ناوی ناوچەکە ھەر بەناوی ئەوانەوە مایەوە.[٤]
پێکھاتەی دانیشتووان
[دەستکاری]- دەشتی سەندوس بەدرێژایی مێژوو جێی ئاوەدانی و کشتوکاڵ بووە و ھەر لەسەردەمە کۆنەکانەوە مرۆڤی تیا ژیاوە، مێژووی ماد و ئاشووری تیا تۆمارکراوە، لە سەردەمەکانی ھاوچەرخدا ھۆزی قەرەپاپای تورک زمان لە ساڵی (١٨٨٦)دا و لەسەردەمی (فەتح حەلی شا)ی قاجاڕ لە قەفقاسەوە ھاتونەتە ئەم دەشتە و تێیدا نیشتەجێ بوون.[٥]
- لەئێستادا دانیشتووانی ئەم شارە لە دوو نەتەوەی سەرەکی کورد و ئازەری پێکدێت.
- ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارە (٧٦٩٩٠)کەسە.
- ژمارەی کورد لەم شارە دا (٥٧١١٨)کەسە کەدەکاتە ٥٥٪ دانیشتووانی.
- ژمارەی ئازەری لەم شارە دا (٢٤٤٧٩)کەسە کەدەکاتە ٤٥٪ دانیشتووانی.
- تاوەکو پێش جینۆسایدی ئاشوورییەکان لە ساڵەکانی(١٩١٥ تا ١٩١٧)، (٥٩٨) ئاشوری لە (١٠٨) خێزاندا لە شاری نەغەدە دەژیان.
- لە ساڵی (١٩٠١) ژمارەی جوولەکە لەم شارە دا (٨٠٠) کەس بوون و لە پەنجاکانی سەدەی بیست کۆچیان کرد بۆ ئیسرائیل.[٦]
مێژوو
[دەستکاری]- دەشتی سەندوس بپێی ئەو کنەو پشکنینانەی لەناوچەکەدا کراوە لەسەر پاشماوەی ئێسک و پرسک و گیای ناوچەکە بەتایبەت لە کێوی لواشلو دەگەرێتەوە بۆسەدەی سێیەمی جیۆلۆجی و تەمەنی ناوچەکە (٥٠٠)ملیۆن ساڵ دەبێت.
- لەلایەکی کەوە گردی حاجی فەیروز ھەیە کە دەکەوێتە (٨کم)ی باکووری ڕۆژھەڵاتی شاری نەغەدەوە و پاش پشکنین و ھەڵکەندن کە ئێسکی مرۆڤی تیا دۆزرایەوە و دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی یەکەمی چاخی بەردین و یەکێکە لە گردە ھەرە دێرینەکانی ئێران و جیھان.
- ھەروەھا شوێنی دێرینی حەسەنلو کە لە (٥٥) گردی گەورەو بچووک پێکھاتووە و کەوتووەتە دەشتی نەغەدەوە.
- ھەروەھا بەپێی بەڵگە و سەرچاوەکانی مێژوو ئەم دەشتی سەندوسە بەکار ھێنراوە لەلایەن مادەکان و مانناکان و ئاشورییەکان و ئۆراتووەکان و لۆلۆیییەکان و حۆرییەکان و پاشان لەلایەن پارسەکان و ساسانییەکان و عەرەب و سەلجوقی و غەزنەوییەکان و خوارزمییەکان … مەغۆلەکان و ئاق قۆینلۆ و ئەفشارەکان.
- لە ساڵی (١٨٨٦)دا و لەسەردەمی فەتح عەلی شای قاجاڕدا خێڵی قەرەپاپاق کە لە بنەچەدا لە ناوجەی قەفقاز بوون ھێنرانە دەشتی نەغەدە کە زیاتر بۆ دژایەتی کردنی جووڵانەوەی کورد بەکاردەھێنران و نفوزی کوردیان پێ لاواز دەکرد، ئیتر لەم دەشتەدا بەکاری کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییەوە خەریکبوون.
- شارستانی نەغەدە تاساڵی (١٩٥٨) بەناوی ناوچەی سەندووس بوو لە شارستانی ورمێ، ناوەندەکەی گوندی ڕاھدانە بوو، پاش ئەوە لە ساڵی (١٩٦٣)دا ناوەندی ناوچە گوازرایەوە بۆ شاری نەغەدە، و لە ساڵی (١٩٦٨) ناوی ناوچە گۆڕدرا بە شارستانی نەغەدە و پاش (٢٨) ساڵ لە ساڵی (١٩٩٦) ناوجەی شنۆی لێجیاکرایەوە و بووە شارستان و ئەنجا ناوچەی محەممەدیاری بۆ دروست کرا.[٧]
جوگرافیا
[دەستکاری]نەغەدە لە باکوورەوە ھاوسنورە لەگەڵ گوندی تازەکەندی دیم و لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی باڵخچی و لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی میماندار و لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی چیانە.[٨][٩][١٠][١١]
شوێن
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ د. عەبدوڵڵا غەفوور. «جوگرافیای کوردستان» (بە کوردی).
- ↑ http://kurdipedia.org/?q=20150921014425127062&lng=3
- ↑ آذربایجان غربی در آینە تقسیمات کشوری جمھوری اسلامی ایران - محمد رضا قلی زاد - با ھمکاری استانداری آذربایجان غربی - انتشارات حسام الدین چلبی - 1391 - صفحە 31
- ↑ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ↑ Familiar Faces in Unfamiliar Places
- ↑ «The Jews of Iran in the Nineteenth Century». لە ڕەسەنەکە لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ↑ http://www.nagadeh-ag.ir/fa/wagov%5B%5D
- ↑ http://wikimapia.org/
- ↑ http://www.krso.net/ ٣ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ جەمیل ڕۆژبەیانی. «وڵاتەکەت بناسە» (بە کوردی).
- ↑ «ناوەندی ئاماری ئێران، فایلی XLSی ئەنجامەکانی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١». لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ھێنراوە.