نمر ئەلنمر
نمر ئەلنمر | |
---|---|
بە عەرەبی: نمر النمر | |
![]() | |
لەدایکبوون | ٢١ی حوزەیرانی ١٩٥٩ Al-Awamiyah، عەرەبستانی سعوودی |
مردن | ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ عەرەبستانی سعوودی، عەرەبستانی سعوودی | (٥٦ ساڵ ژیاوە)
ھۆی مەرگ | سەر بڕین |
خزمەکان | Ali Mohammed Baqir al-Nimr |
زمانی زگماکی | زمانی عەرەبی |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی عەرەبی |
پیشە | بەرگریکاری مافی مرۆڤ، شەرعزان، ئایەتوڵڵا |
بواری کار | Ja'fari School |
ئایین | ئیسلام، شیعە |
وێبگە | https://www.sknemer.com/ |
نمر باقر ئەمین ئەلنمر (بە عەرەبی: نمر باقر النمر؛ لەدایکبووی ٢١ی حوزەیرانی ١٩٥٩ – ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦)[١] زانایەکى مەزھەبی شیعە و یەکێک لە کەسایەتییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی عەرەبستانی سعوودی بوو کە دژی بنەماڵەى ئالی سعوود چالاکیی دەکرد.[٢]
ژیان و ڕامیاری
[دەستکاری]لە ساڵی ١٩٨٠ چووەتە ئێران بۆ خوێندنى لێکۆلینەوەى ئایینى و نزیکەی ١٠ ساڵ لەوێ ماوەتەوە و دواتر چووەتە سووریا. لەژیانى دا چەندین جار لە لایەن دەسەڵاتدارانى سعوودییە دەستگیرکراوە لە ساڵى (٢٠٠٨ و ٢٠٠٩) [٣] و خۆپیشاندانەکانی ساڵی ٢٠١١ ى سعوودیە، شێخ نمر لە گوتارێکیدا داوایکرد، ناوچەی ڕۆژھەڵاتی سعوودیەی زۆرینە شیعەنشین لە سعوودیە جیابکرێتەوە و بە بەحرەینەوە بلکێندرێت، کە شیعە مەزھەبەکان خۆپیشاندانیان دژی دەسەڵاتی بەحرەین تێدا ئەنجامدەدا. ئەلنمر لە مانگی تەممووزى ساڵى ٢٠١١ دەستگیرا، چەند تۆمەتێکی رووبەڕووکرابوونەوە، لەوانە: نانەوەی ئاژاوە، دەرچوون لە فەرمانی وەلی ئەمر، دروستکردنی شانەی تیرۆریستی بۆ کوشتنی کارمەندانی دەزگا ئاسایشەکان لە شارۆچکەی عوامییە لە پارێزگای قەتیفی ڕۆژھەڵاتی سعوودیە.[٤]
مردنى
[دەستکاری]لە ١٥ی تشرینی یەکەم ٢٠١٥دا نمر بەتۆمەتی دەستخستنە نێو کاروباری سعوودیەوە ڕووبەڕووی دادگا کراوەتەوە و دواجار لە ٢ی تشرینی دووەم ٢٠١٦ لە سعوودیە بە تۆمەتی ھاوکاریکردنی تیرۆریستان لەگەڵ ٤٧ کەسی دیکەدا لە سێدارە درا.[٥]
کاردانەوەى ھەرێمەى و نێودەوڵەتى کوشتنى
[دەستکاری]نەتەوە یەکگرتووەکان
بەحرەین
ئێران
- حوسێن جابر ئەنساری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، حكومەتی سعودیە پاڵپشتی تیرۆر و توندڕەوان دەكات لەهەمانكاتدا رەخنەگران و بەرهەڵستكارانی ناوخۆ سەركوت دەكات و لەسێدارە دەدات.[٦]
عێراق
لوبنان
پاکستان
یەمەن
ژێدەرەکان
[دەستکاری]- ^ سایتى ئێم ئێس ئێن:نمر باقر ئەلنمر کێ یە، لەبەروارى ١ى ٣ ى ٢٠١٦ ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ http://www.independent.co.uk/news/world/middle-east/sheikh-nimr-al-nimr-executed-a-holy-warrior-who-called-for-elections-in-the-saudi-kingdom-a6793656.html
- ^ http://arabic.cnn.com/middleeast/2016/01/02/biography-nimer-al-nimer-saudi-execution
- ^ http://rudaw.net/NewsDetails.aspx?pageid=183685
- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٣ی ئایاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ http://www.peyamner.com/4837-3[بەستەری مردوو ][بەستەری مردووی ھەمیشەیی ][بەستەری مردووی ھەمیشەیی ][بەستەری مردووی ھەمیشەیی ]