نقومبوونی تایتانیکی ئار ئێم ئێس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

تایتانیک کەشتیەکی ھەڵمی گەورەبوو کە لە چواردەی ئاپڕیلی ١٩١٢ دا، لە کاتی سەفەر کردن لە بەندەری ساوتھمتۆن، لە ئینگلیستانەوە بۆ شاری نیۆیۆرک لە ئەمریکا، لە ئاکامی بەرکەتن بە کێوێکی سەھۆلینی سەرئاو کەوتووی نێو دەریادا، نقوم بوو و لە ئاکامدا نزیکەی ھەزار و حەوسەد و بیست و پێنج کەس گیانی خۆیان لەدەستدا.

Painting of a ship sinking by the
نقومبوونی ئار ئێم ئێس تایتانیک

درووستکردنی تایتانیک[دەستکاری]

پازدەھەزار کرێکار و ئەندازیار بەشدارببوون و بە گەورەترین کەشتی ئەودەمی دونیا دادەنرا. قورساییەکەی پەنجاو دووھەزار و سێسەدو دە تۆن و درێژاییەکەی دووسەدوشەست و پێنج میترو بەرزاییەکەشی بیست و ھەشت میتر بوو. تایتانیک سێ ماتۆڕی گەورەی ھەبوون کە دەیانتوانی خێرایی کەشتیەکە لە سەعاتێکدا بگەیەننە ٤٣ کیلۆمیتر. لە درووستکردنی کەشتیەکەدا باشترین تکنۆلۆژی سەردەم و ھەموو رێوشوێنێکی پێویستی ئەمنیەتی و دژی نقوم بوون لە بەرچاو گیرابوون. ڕێبەرایەتی کەشتیەکە بە دەست کاپیتان ئیدوارد جان ئیسمیتەوە بوو. لە سەرجەمی دووھەزار و چوارسەو حەفتاو پینج کەس کە لە کەشتیەکەدا بوون، حەوتسەدو پەنجاکەس ڕزگاریان بوو. تایتانیک پازدە دەرگای دڵنیایی و ئەمنیەتی ھەبوون کە ئەگەر بەسترابان، ئیمکانی ئەوە نەبوو ئاو لە شوێنێکی دیکەوە بێتە نێو کەشتیەکە. زۆربەی کارناسەکان لەسەر ئەوبڕوایە بوون کە مومکین نیە تایتانیک ڕۆژێک نقوم بێت. ئەو کەشتیە سێ کڵاسی بۆ ھەڵگرتنی ڕێبواران ھەبوو. کڵاسی دەرەجەیەک بۆ دەوڵەمەندەکان، کڵاسی دەرەجە دووش بۆ ئەوکەسانەی کە توانای ئەوەیان ھە بوو سەفەری ڕاحەت و لوکس بکەن و کڵاسی دەرەجە سێش بۆ ئەو ڕێبوارانە بوو کە خەڵکی ئاسایی بوون کە دەکەوتە لای ھەرە ژێرەوەی کەشتیەکە.

ڕووداوەکە[دەستکاری]

شەوی چواردەی ئاپڕیلی ١٩١٢، لە سەعاتی ١١:٤٠ دەقیقەی شەودا، نیگابانی کەشتیەکە ڕای گەیاند کە کێوێکی سەھۆڵین لە پێش کەشتیەکەوە لەسەر سەر دەریا دێتە بەرچاو. دەبێ بگوترێ کە پێش ئەودەمیش تایتانیک لە کەشتیەکانی دەوروبەریەوە پەیامی بۆ ھاتبوو کە ئەو شوێنە مەترسی دارەو پڕە لە پارچەسەھۆڵی کێوئاسا. خودی دەزگای ئیمینی تایتانیکیش چەندجار ئەلاڕمی دابوو و تاقمی ڕێبەریی کەشتیەکەی لە مەترسی کێوە سەھۆلینەکانی سەر رێگا و دەوروبەر ئاگادار کردبوەوە. بەڵام وادیار ە ئەو ئاگادارکردنەوانە بە جدی نەگیراون. پاش ئەوەی دیدەبان ھاواردەکا کە کێوە بەفرێکی گەورە لە پێش کەشتیەکەوەیە، دەست بەجێ لە ژووری کاپیتانی کەشتیەکەەوە فەرمان دەدرێ تا تایتانیک بەرەو لای چەپ بڕوا تا بەر کێوە سەھۆڵینەکە نەکەوێ. پاش تێپەرێنی ٣٥ چرکە بە سەر دەستوری کاپیتاندا، ھیچ دژکردەوەیەک ئەنجام نەدرا و کەشتیەکە ھەروا بە خێرایی ٤٠ کیلۆمیتر لە سەعاتێکدا بەرەو کێوێکی سەھۆلینی گەورەی چەند میلیۆن تۆنی دەڕۆیشتە پێش. پاش تێپەڕینی ٣٧ چرکە کەشتیەکە دەستی بە سوڕان بەرەو لای چەپ کرد. کێوە سەھۆلینەکە بە پێش و بە قەراغی تایتانیکدا تێپەرێ. کاپیتان پێی وابوو تایتانیک لە مەترسیەکە نەجاتی بووە. لە پڕ دەنگێکی گەورە لە لای چەپی کەشتیەکە کە خورپە و ترسی خستە دڵی کاپیتان و ھەموو مەلەوانەکان بەرزبوەوە. بەڵی تایتانیک وەکێوە سەھۆڵینەکە کەوت. کاپیتان ئیسمیت، کە کاپیتانی ئەسڵی بوو، لە گەڵ ئەودەنگە بەرزە لە خەو ڕاپەڕی و پرسی چ قەڵماوە. پێیان گوت کە تایتانیک بەر کێوی سەھۆڵین کەوتوە. مەلەوانەکان وتیان ھەموو ماتۆڕەکانمان خامۆش کردوون. بەمجۆرە خێڕایی کەشتیەکە کەم کەم ھاتە خوار وسەرەنجام وەستا. کاپیتان پرسی دەرگاکان داخراون، وەڵام درایەوە کە ھەموو دەرگاکان داخراون. تۆماس ئیندرۆز، کە دیزاینەری تایتانیک بوو، بۆخۆی یەکێک بوو لە تاقمی فەرماندەیی تایتانیک. کاپیتان ئیسمیت، وتی بەشەکانی ١، ٢، ٣، ٤، ٥ پڕ لە ئاو بوون. ئەوە دەتوانێ چ بگەیەنێ؟ تۆماس بە ڕەنگێکی ھەڵبزڕکاو وتی ئەوە مانای وایە تایتانیک خەریکە غەرق دەبێت. کاپیتان دەڵێ ئاخر ئەتۆ دەتگوت تایتانیک ھەرگیز غەرق نابێت. بەڵێ من وتم ئەگەر بەشەکانی یەکەم و دوەم و سێھەم پڕ بن لە ئاو غەرق نابێ و تەنانەت ئەگەر بەشی چوارەمیشی پڕ بێ لە ئاو غەرق نابێت. بەڵام بەشی پێنجەم چی؟ ئێستا تۆ باسی ئەوە دەکەی کە بەشی پێنجەمیشی پڕە لە ئاو. کاپیتان پرسی چەندەمان وەخت ھەیە؟ نازانم لانی زۆر دووسەعاتی تر بە دەنەو ئانتێنی تایتانیک دەکەونە ژێر ئاو.

داوای کۆمەگ[دەستکاری]

جاک فیلیپس، سەعاتی دوازدەو چارەگی شەو پەیامێک بۆ کۆمەک خواستن بە شکلی مۆڕس بەڕێ دەکا. نزیکترین کەشتی لە تایتانیک کەشتیەک بوو بە ناوی کالیفۆڕنیا. بەڵام چونکە ئۆپەراتۆری پێوەندی دار لەو کاتەدا لە حاڵی خەودا دەبێت، کالیفۆڕنیا پەیامەکەی پێناگا. کەشتیەکی تر بە ناوی کارپاتیا پەیامی تایتانیکی پێدەگاو وەڵام دەداتەوە کە ئێمە بەرەو ئێوە وەڕێ دەکەوین. بەلام ئەوان ٩٢ کیلۆمیتر لە تایتانیکەوە دوور بوون. سەعاتی دوازدە و چل و پێنج دەقیقە تایتانیک بە نیشانەی داوای کۆمەگ و بە ھاوار ھاتنەوە، دەست دەکات بە تەقاندن و ھەڵدانی موشەکی بڵێسەدار. دواتر ھەر دە ەقیە یەک موشەک ھەڵدەدا. سەعاتی چواری شەو ئیدی شوێنەوارێک لە تایتانیک نامێنێ. =


کاپیتان سمیت[دەستکاری]

کاپیتان ئیدوارد سمیت، یەکێک لە گەورەترین و بە ئەزموونترین ئەفسەرانی ھێزی دەریایی ئینگلیستان بوو. ئەو لە ٢٧ی ژایۆنەی ١٨٥٠دا لە دایک بوو و لە ڕووداوی غەرقبوونی تایتانیکدا، لە شەوی ١٥ی ئاپریلی ١٩١٢دا گیانی لەدەستدا. ئەو ساڵانێکی زۆر فەرماندەیی کەشتیە جۆراوجۆرەکانی ئینگلیسی کردبوو. دەیان سەفەری دەریایی گرنگ و درێژماوەی فەرماندەیی کردبوون. چەند ساڵ بوو وەک فەرماندەی کەشتیە گەورەکان دیاری کرابوو و چەندین میداڵی سەبارەت بە ئەنجامدانی سەفەرە درێژماوەکان وەرگرتبوو. بەم جۆرە ئەو بوو بوو بە باناوبانگترین کاپیتانی دونیای سەردەمی خۆی و پاشان فەرماندەیی گەورەترین کەشتی ئەودەمی دونیای بە ناوی ئولۆمپیک پێ ئەسپێردرا. لە ١٢ی ژوئێنی ١٩١١دا بە سەرکەوتوویەوە لە لێڤرپۆڵی ئینگلیستانەوە کەشتیەکی گەورەی بەرەو نیۆیۆرک لە ئەمریکا فەرماندەیی کرد. ئەو خاوەنی بەرزت ین پلەی خویندنی دەریایی و نیزامی و بەرێوەبەریی بوو. یانی لە نێو ئەفسەرانی ھێزی دەریای ئینگلیسدا لە پلەی ھەرە بەرزدابوو. دواتر ئەو بوو بە فەرماندەی گەورەترین کەشتی بوخاری دونیای سەردەمی خۆی یانی کەشتی تایتانیک. رۆژی ١٠ی ئاپریلی ١٩١٢ ناوبراو لە حاڵێکدا باڵتۆیەکی دریژی دەبەردابوو و کڵاویکی شەپقەیی لەسەر نابوو، بە تاکسی بەرەو بەندەریی سوتھمپتۆن وەڕیکەوت. سەعاتی حەوتی سەرلەبەیانی گەیشتە تایتانیک. ئەوە دواسەفەری دەریایی ئیسمیت بوو. وەک وتمان سەعاتی یازدەو چل دەقیقەی شەو تایتانیک بەر کێوێکی سەھۆڵین کەوت و کارەساتەکە ڕوویدا. پاش دوو سەعا ت و چل دەقیقە تایتانیک چووە نێو گەرووی ئۆقیانوسی ئەتڵانتیک. لەو کارەساتەدا کاپیتان ئیسمیت لە گەڵ ١٥٠٠ کەسی دیکە گیانیان لە دەستدا. ھیچ کەس بە درووستی نازانێت ئەو شەوە کاپیتان چی بەسەر ھات و چۆن مرد. ڕابرت باڵارد، لە کتێبە بەناوبانگەکەیدا کە سەبارەت بەو روداو نوسیویەتی دەڵێ کاپیتان لە ژووری فەرماندەیی دا لە وەتاخی کاری خۆی دا مایەوە و ھەرگیز کەشتیەکەی وێل نەکرد. دە دەقیقە پێش نقوم بوونی تایتانیک کاپیتان ویستویەتی بێتە سەر عەرشەی کەشتیەکە. لەو فیلمە بەناوبانگەدا کە ساڵی ١٩٩٧ لە ئەمریکادا، لە سەر تایتانیک سازکراوە مەسەلەکە ھەروا نیشان د درێ. کاپیتان ئیسمیت بە رەسمی ئەخلاقی فەرماندەیی و دەریاوانی، وەک کەشتیوانێکی بەرپرس، کەشتیەکە لە دەستی قەیران و تۆفاندا، وێڵ ناکاو تێدەکۆشی تا دواھەناسە و ئاخرین فرسەت تایتانیک ھیدایەت و نەجات بدا. سەبارەت بە چۆنیەتی مەرگی وی دەگوترێ کە کاپیتان لە ئاخر ساتەکانی ژیانیدا کە دێتە سەرعەرشەی کەشتیەکە، منداڵیک لە نێو ئاودا دەبینێ و شیرجە لێدەداو دەیگەیەنێتە قایەغێکی نەجات و ڕزگاری دەکا. دوای ئەوە کەس نازانێ ئەو چی بەسەردێ. تەرمی کاپیتان ئیسمیت ھەرگیز نە دۆزرایەوە. ھۆیەکانی =


کارەساتەکە[دەستکاری]

دوای ئەوەی تایتانیک بەر کێوە سەھۆڵینەکە دەکەوێ، لە لای خوارەوەڕا و لە پێشەوەڕا لە لای وچەپەوە کونێکی تێدەبێت و بەمجۆرە ئاو دەچێتە پێنج بەش لە سەرجەمی شازدە بەشی لای خوارەوەی کەشتیەکەوە. دەبێ بگوترێ بەدەنەی تایتانیک لە قەویترین پۆڵای سەردەم درووست کرابوو. دەگوترا کە ئەو دیوارە پۆڵاینانەی تایتانیک ھیچ شتێک کاریان لێ ناکا. زەرفیەتی تایتانیک دووھەزاروچوارسەدوسیوپێنج ڕێبوار و ھەشت سەدو نەوەدو دوو مەلەوان واتە خەدەمە بوو. لە ماوەی دووسەعات و نیودا تایتانیک پڕبوو لە ئاو و سەرەنجام نقوم بوو. ژمارەیەک لە ڕێبواران و خەدەمەی کەشتیەکە بە ھۆی بە کار ھێنان و کەڵکوەرگرتن لە قایەغەکانی نەجات توانیان دەربازبن. شایانی باسە بە ھۆی بێ سەرەوبەرەیی و ناکارایی و نە شارەزایی بەشێکی زۆر لە کادری خەدەمەی تایتانیک، لە ھەموو قایەغەکان بە چاکی کەڵک وەرنەگیراو ھەندێکیان بە نیوەخاڵی دەڕۆیشتن ئەوە لە حاڵێکدابووکە جێگای بەتاڵیان زۆربوو کە دەتوانرا کەسانی دیکەی تێدا دانیشن. ئەوەش گرنگە بگوترێ کە ژمارەی قایەغەکانی نەجات لە چاو ژمارەی ئەو خەڵکە کە تایتانیک دەیتوانی ھەڵیان بگرێ زۆر کەم بوون. ژمارەی بەلەمەکانی نەجات بەشی ھەزاروسەدوھەشتاو حەوت کەسیان دەکرد، ئەوە لە کاتێکدابوو کە زەرفیەتی تایتانیک لە سێھەزاروپێنجسەدکەس تێدەپەری. لەوەش خراپتر ئەوەبوو کە بەشێک لەو بەلەمانەش کەڵک لێوەرگرتنیان زۆر سەختبوو و بە جۆرێک دامەزرابوون کە دەکارکردنیان ھەم زەحمەت و ھەم تکنیکی تایبەتی و شارەزایی پێویستی دەویست کە کادرەکانی کەشتیەکە نەیان بوو. لە بەرئەوەی تاقمی خەدەمەی تایتانیک بە پێی ڕێکەوتنی نێوان خۆیان، لە پێشا ڕزگارکردنی ژنان ومنداڵەکانیان خستە پلەی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی نەجات، بەشی زۆری ئەوانەی لە کەشتیەکەدا مردن پیاوان بوون. نەوەد لەسەدی ئەو پیاوانەی لە کەشتیەکەدابوون، بەھۆی ئەوە کە دەبوایە لە پێشدا ژنان ومنداڵەکان ڕاگوێزرابان ھەرلەجێی خۆیان مانەوە تا تایتانیک غەرق بوو و لە ھەوەڵین لەحزەکانی چونە نێو ئاودا لە ئاکامی شیدەتی سەرماو لە خوارەوەبوونی پلەی گەرمای ئاوەکەدا مردن و چەن سەعات دواتر تەرمەکانیان بەھۆی قایەغی نەجاتی ئەو کەشتیەوە گیرانەوە کە بە ھاوار تایتانیکەوە ھاتبوو. وەک وتمان لە پێشا ئەوە ڕاگەیەنرابوو کە کەشتی تایتانیک ھەرگیز غەرق نابێت و تەنانەت لەوبارە تەبلیغات و ڕێکلامی زۆریشی بۆ دەکرا. ڕاستیەکەشی ئەوەبوو کە بە جۆرێک تەڕاحی کرابوو کە غەرق نەبێت. وەک وتمان سەرەڕای ئەوەی کە تاقمی خەدەمەی کەشتیەکە لێکدا لێکدا بە بێسیم پەیامیان دەدرایە کە ئەو ناوچەیە خەتەرەو پێویستە زۆر وریابن، کەشتیەوان و ەدەمەی تایتانیک گوێیان بەو قسانە نەدەبزووت و تەنانەت ئۆپەراتۆری بێسیمەکەش، لە بەر زۆری پەیامە نێردراوەکان، دواتر ئەو پەیامانەی پێی دەگەیشتن نەی دەدانە دەستی کاپیتان. با ئەوەش بڵێین کە تاقمی فەرماندەیی تایتانیک بڕوایەکی زۆریان بە توانا و تەجروبەی خۆیان ھەبوو و ئەوان بە پێی زانیاریەکانی خۆیان پێیان وانەبوو کە ئەوە ئیمکانی ھەیە لە نێوەڕاستی مانگی ئاپریلدا لەو شوێنە لەتکە سەھۆڵی گەورە ھەبن. ھەروەھا ئەو ڕۆژە خۆر بەدەرەوە بوو و دەریا ھێمن و لەسەرەخۆبوو. ھەوا مەیلەو ساردبوو بەڵام خۆش بوو. بە ھاتنی تاریکی پلەی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی. ئەوە کاپیتان ئیسمیتی ھێنا سەر ئەو بڕوایە کە وادیارە تایتانیک دەکەوێتە ناوچەیەکی سەھۆلین و بەفراوی و سارد. بەو حاڵەش دژکردەوەیەکی ئەوتۆی نیشان نەداو تەنیا دەستوری دا عەمبارەکانی ئاو پڕکەن نەوەک ئاو بیبەستێ و ئەوان بێ ئاو وەمێنن. ھەروەھا فەرمانی دایە دیدەبانی کەشتیەکە و دوای لێکرد زۆر وریابێت و لە گەڵ دیتنی ھەر لەتکە سەھۆلێکدا دەست بەجێ فەرماندەیی کەشتیەکە ئاگادارکاتەوە. دوای ئەوە بە مەبەستی خەوتن چوە ژووری نوستنی خۆی. بەم جۆرە کاپیتان ئیسمیت، بەو ھەڵسوکەوت و ڕەفتارەی، سەرەڕای ئەو ھەموو لێوەشاوەیی و شارەزایی و لێھاتویی و کارامەیی و ئەزموونە زۆرە کە ھەی بوو، توشی ھەڵەیەکی زۆر گەورە بوو. ڕەنگە ئەوەی ئەوی توشی ئەو ھەڵە گەوەریە کردئەوەبێ کە ئەو بڕوایەکی زۆری بە کەیفیەتی کەشتیەکە ولێوەشاوەیی خۆی ھەبووبێ. جیا لەوە ئەو تەنانەت خێرایی تایتانیکیشی کەم نەکردەوە کە ئەو ڕۆژە بە ئاخرین خێرایی خۆی دەڕۆیشتە پێش. ئەوەشی دەزانی کە لە وەزعێکی ئاوا و لەو شەوە تاریکەدا ئەگەر کێوێ سەھۆڵین بێتە سەر ڕێ، زۆر درەنگ دەبینرێ. ئاخر مانگە شەو نەبوو و تەنانەت ئاسۆش زۆر دوورە دەست بووە تا بڵێین تروسکایەکی دابێ. زۆر ناکێشی دیدەبانەکە شتێکی زەبەلاحی گەورەی تاریکی دێتە بەر چاو و لێی ورد دەبێتەوە و تێدەگا کە ئەوە کێوە سەھۆڵی سەر ئاوکەوتوە و دەستبەجێ چەند جار ئەڵارم و زەنگی ئاگادار کردنەوەکە لێ دەدا تا خەدەمەی کەشتیەکە لەو مەترسیە گەورە وەئاگابێنێ. بەوەش ڕاناوەستێ و دەچی ئەفسەری کێشکچی ئاگادار دەکات کە لەتکەسەھۆڵێکی کێو ئاسا ڕاست لە پێش تایتانیکەوە دێتە بەرچاوان. ئەفسەری کێشکچی دەستور دەدا کە ماتۆڕەکانی کەشتیەکە دەست بەجێ خامۆش کرێن. فەرمانیش دەدا تایتانیک ڕوو و لای چەپی خۆی بسوڕێ. بەڵام تازە درەنگ ببوو و کەشتیەکە لە لای چەپەوە بەر شاخەسەھۆڵینە ە دەکەوێ. کادری تایتانیک وادەزانن کە توانیویانە کەشتیەکە لەو بەڵایە لادەن چوونکە تەنانەت دوای ئەوە کە کەشتیەکە یەکەم جار بەر سەھۆڵەکە دەکەوێ دەنگێکی ئەوتۆی لێ نایە. لەگەڵ ھەوەڵین بەرخورد دا لەتکە سەھۆڵێکی گەورە دەکەوێتە سەر بانی کەشتیەکە. بەو حاڵەش تایتانیک جوڵە ناکا و تەنیا بە ئاستەم لەرزەی لێ دێ. بەڵام لە لای دواوەڕا کونێکی تێ دەبێت و چەند دەقیقە ناکێشی کە بە تەوای دەوەستێ. لە کاتی کارەساتەکەدا، بەشی ھەرەزۆری خەڵکەکە نوستبوون. جگە لە چەن کەس نەبێ کە لە شوێنێکی تایبەتیدا جگەرەیان دەکێشا، کەس ئاگای لێ نەبوو چ قەڵماوە. بەشێکیش لە خەڵکەکە خەریکی خواردنەوە و سەرگەرمی و عەیش و نۆشی خۆیان بوون و تەنانەت دوای ڕووداوەکەش ھەر ڕانەچڵەکین. چەند کەس لەوان دێنە سەرێ و چاویان بە لەتکە سەھۆڵەکانی سەرکەشتیەکەش دەکەوێ، بەڵام مەسەلەکە بە ھێند ناگرن و دەڕۆنەوە خوارەوە. دوای وانیش کۆمەڵە خەڵکێکی دیکە دێنە سەرێ و بەلام دەڕۆنەوە خوارە و بۆ یەکتر باسی رووداوەکە دەکەن. وادیارە ئەوان ھێشتا لە قوڵایی کارەساتەکە ئاگادار نەبوونە. بەڵ م بۆ کادری تایتانیک مەسەلەکە وانیە. ئەوان کە دەبین ئاوێکی زۆر دەڕژێتە کەشتیەکەوە، دەزانن مەسەلەکە جدیەو تایتانیک لە مەترسی غەرقبوون دایە. پاش وەستانی تایتانیک ئەندازیارەکان دەبین کون کەوتۆتە لایەکی کەشتیەکەوە و پێنج بەش لە شازدەبەشی تەبەقەی خوارەوەی کەشتیەکە پڕدەبن لە ئاو. نەجات دانی خەڵک کاپیتان ئیسمیت ناتوانێ کارەساتەکە شیبکاتەوە، بەڵام ھەندێک ھەنگاوی عەمەلی دەگرێتە بەر. دەستووردەدا کە پەیامی ھاوار بۆ کۆمەک بنێرێ و پاشانیش موشەکی تایبەتی حاڵەتی خەتەر بەرەو ئاسمان ھەڵدەداو دەستووری ئەوە دەدا بە وەسیلەی قایەغەکانی نە جاتەوە دەستبکەن بە نەجات دانی خەڵکەکە. وەک باسمان کرد لێرەشدا کاپیتان زوو بۆی دەرکەوت کە لە ڕاگوازتنی خەڵکەکەش دا گیروگرفتی گەورەی لە سەر رێ یە. قەیاغەکانی نەجات زۆر کەمتر لەوەبوون کە بەشی ڕاگوازتنی ھەموو خەڵکەکەبکەن. دەبێ بگوترێ کە خەڵکەکە ئاگایان لەو مەسەلە نەبوو ھەر بۆیە لە سەرەتاوە زۆر ھێدی و لە سەرخۆ ژوورەکانی خۆیانیان بەجێ دەھێشت و پەلەپەلێکیان نەبوو. ئاخر ئەوان ھێشتاش لە سەر ئەو بڕوایەبوون کە ئەوان ئێستاشی دەگەڵبێ ھەروا لەسەر کەشتیەکی گەورەن کە غەرقبوونی بۆ نیە. ئیسمیت فەرمانی دا لە پێشدا ژنومنداڵەکان ڕاگوێزرێن. دیارە زۆری واش ھەبوون نە دەچوونە نێو بەلەمەکانی نەجاتەوە و لەوبڕوایەدابوون کە کەشتیەکە لە بەلەمەکان بێ مەترسی ترە. ھەندێک لە مەلەوانەکانیش کە دەیانزانی چخەبەرە ولە قوڵایی کارەساتەکە ئاگاداربوون، بەلەمەکانی نەجاتیان ئازاد نەدەکردن و دەیانەویست ھەندێک لەوان دوایە بۆ نەجاتدانی خۆیان دەکارکەن. لە لایەکی دیکەشەوە خەڵکا نی ھەژار کە لە قسمەتی دەرەجە سێی خوارەوەی تایتانیک دابوون، وێلکرابوون و کەس کارێکی بەوان نەبوو. ئەوان لە شوێنی خۆیاندا مابوونەوە و دەشیانزانی لە کەشتیەکەیاندا چ قەڵماوە. ئەوان چونکە لە تەبەقەی ھەرەخوارەوەی تیتانیک دابوون یاخرین کەسانێک بوون دە بۆ دەربازبوون نۆرەیان دەگەیشتێ. دیارە ھیواش ھەبون کە دەولەمەند و دەستەلاتدار بوون بە ھەموو جۆرێک تێدەکۆشان نۆرەبڕەی بکەن یا بەزۆری و زۆرداری دەچونە نێو قایەغەکانی نە جاتەوە. ھەندێک ھەڵوێستی بەرز دەبینرێن کە پێویستە باس بکرێن. ھەندێک ژن کە نۆرەیان دەھات بڕۆنە نێو قایەغەکانی نەجات، مێردەکانیانیان بەجێ نەدەھێشت دەمانەوە، تەنانەت یەکێک لە ژنەکان سواری قایەغەکەش دەبێ، بەڵام کە لەخوارەوەڕا تەماشای ھاوسەرکەی دەکا، دڵی نایە بەجێی بێڵێ ودەگەڕێتەوە نێوکەشتیەکە. دەڵێن ئەو ژنومێردە دواتر دەستیان تێکگرتوو لە سەرکەشتیەکەوە لە گۆشەیەک دانیشتن و تەماشای وەزعەکەیان دەکرد. ھیواش ھەبوون کە وەختێک زانیان چارەنوسیان مەرگە، دەچنەوە ژوورەکانیان و خۆیان دەگۆڕن و دێنەوە سەرکەشتیەکەو دەڵێن ئێمە جوان ژیاوین و دەشمانەوەێ جوان و سەریحاڵیش بمرین. ھەروک وتمان لە پێوەندی لە گەڵ ئۆپەراسیۆنی نەجاتدا کائۆس واتە بێسەرەوبەرەیی درەست دەبێ. تیپی مۆسیقای کەشتیەکە، دەستدەکات بە مۆسیقا لێدان. لەوڕێگایەوە دەیانەوێ ترسی خەڵک بڕەوێننەوە وخەڵکەکە ئارام کەنەوە و وانیشان دەن کە وەزع ئاساییە. ئەوان تا کاتی غەرق بوون درێژەیان بە مۆسیقا لێدانی خۆیاند

سەرچاوە[دەستکاری]

https://en.wikipedia.org/wiki/Sinking_of_the_RMS_Titanic