ناوی قەڵەم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناوی قەڵەم ناوێکی وەرگیراوە (یان، لە ھەندێک دۆخدا، شێوازێکی جیاوازی ناوی ڕاستەقینەیانە) کە لەلایەن نووسەرێکەوە ھەڵگیراوە و بەو ناوەوە کارەکانی چاپ و بڵاودەکرێتەوە. ناوی قەڵەم لەوانەیە بەکاربھێنرێت بۆ ئەوەی ناوی نووسەر جیاوازتر بێت، بۆ شاردنەوەی ڕەگەزی نووسەر، بۆ جیاکردنەوەی ناوی نووسەر لە کارەکانی تری، بۆ پاراستنی نووسەر لە سزادان بەھۆی نووسینەکانییەوە، بۆ کۆکردنەوەی چەندان نووسەر و بڵاوکردنەوەی نووسینەکان بە یەک ناوەوە، یان ھەر ھۆکارێک کە پەیوەندی بە بازاڕکردن و پیشاندانی کارەکانەوە ھەبێت. لەوانەیە تەنھا ناوەندی بڵاوکەرەوە ناوی ڕاستەقینەی نووسەر بزانێت و لەوانەشە ببێتە زانیارییەکی گشتی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]