ناوی تۆ (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
ناوی تۆ
Your Name poster.png
پۆستەری شانوی ژاپۆنی
دەرھێنەرماکۆتۆ شینکای
بەرھەمھێنەر
  • کۆیچھیرۆ ئیتۆ
  • کاتسوھیرۆ تاکێی
نووسەرماکۆتۆ شینکای
ئەکتەران
مۆسیقاRadwimps
وێنەگری سینەماییماکۆتۆ شینکای
مۆنتاژMakoto Shinkai
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
بڵاوکردنەوەتۆھۆ
دەرچوون
  • ٣ی تەممووزی ٢٠١٦ (2016-07-03) (Anime Expo)
  • ٢٦ی ئابی ٢٠١٦ (2016-08-26) (Japan)
  • ٧ی نیسانی ٢٠١٧ (2017-04-07) (United States)
ماوەی فیلم١٠٧ خولەک[١]
وڵاتژاپۆن
زمانژاپۆنی
داھات$358.3 million[٢]

ناوی تۆ (بە ئینگلیزی: Your Name؛ بە ژاپۆنی: Kimi no Na Wa 君の名は) فیلمێکی وێنە جوڵاوی دروستکراوی ستۆدیۆکانی تۆھۆ و کۆمپانیای میکس وێڤ فیلمسە. دەرھێنەر و نووسەری فیلمەکە ماکۆتۆ شینکایە، ئەنیمییەکە توانی ببێتە یەکەم ئەنیمی کە بتوانێت ١٠٠میلیۆن دۆلار ببڕێت لە ژاپۆن، جۆری ئەنیمەیشنەکە ڕۆمانسی و خەیاڵی و نھێنی و درامی و ئاڵۆزە، ڕێکەوتی دەرچونی ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٦(لە ژاپۆن) ٧ی ئایاری ٢٠١٧ (لە ئەمریکا)، ئەنیمییەکە بۆ سەرو ١٣ ساڵ گونجاوە و وە ماوەی ئەنیمییەکە ١٠٧ خولەکە و لەلایەن ستۆدیۆی مادھاوس کاری بۆ کراوە، و ٨٫٤ی وەرگرتووە لەلایەن سایتی ئای ئێم بی دی وە لە سایتی تایبەت بە ئەنیمی لیستی ئەنیمیەکانم ڕیزبەندی یەکەمی گرتووە، توانی داھاتی بگەیەنێتە ٢٥ میلیارد یەن واتا ٩٫٣٥٧ میلیۆن دۆلار بەمەش بووەتە پڕ داھاتترین ئەنیمی لە جیھان وە توانیویەتی ببێتە شازدەھەم بەرزترین داھات لە لیستی زۆرترین داھاتی فیلمی بیانی[a]، لەکۆی ٣٧ خەڵات توانیوێتی ١٨ خەڵات بباتەوە وەک باشترین ئەکتەر و ژنە ئەکتەر و دەرھێنەر و خەڵاتی ڕێزلێنان و باشترین وێنە و ھتد…

ئەکتەران[دەستکاری]

ئەکتەرەکان(ژاپۆنی)

  1. ڕیۆنسوک کامیکی
  2. مۆن کامیشیرایشی
  3. مەسامی ناگاساوە

ئەکتەرەکان(ئینگلیزی)

  1. مایکڵ سینتەرنیکلاس
  2. ستیفانی شێ
  3. کایڵ ھیبێرت

چیرۆک[دەستکاری]

باس لە کوڕ و کچێکی دواناوەندی دەکات کوڕەکە لە تۆکیۆ دەژیت و کچەکەش گوندنیشنە، چەندەھا کیلۆمەتر لە یەک دوورن بەڵام بەھۆکارێکی سەیرەوە کە پاش ئەوەی ڕۆژێک لە خەو ھەلدەستنەوە دەبینن جەستەیان گۆڕدراوەتەوە بە ھۆکارێکی نادیار و بەمەش یەکتر دەناسن و پەیوەندی نێوانیان قوڵتر دەبێتەوە، دەبێت تا کەی بەردەوام بێت ئەو ڕوداوە، ئایا دەگەن بەچی وە لەھەمووی گرنگتر ھۆکار چییە جەستەیان دەگۆڕدێتەوە،

تێبینییەکان[دەستکاری]

  1. ^ واتا ئینگلیزی نەبێت

سەرچاوەکان[دەستکاری]


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Your Name". British Board of Film Classification. Archived from the original on January 13, 2018. Retrieved December 23, 2017.
  2. ^ "Kimi no na wa (2016) - Financial Information". The Numbers. Retrieved 2020-12-16.