ناوچەکانی ئیسرائیل
| ناوچەکانی ئیسرائیل מְחוֹזוֹת יִשְׂרָאֵל (عیبری) مناطق اسرائيل (عەرەبی) | |
|---|---|
| پۆلەکان | دەوڵەتی یەکگرتوو |
| شوێن | |
| ژمارەکان | ٦ |
| دانیشتووان | ١،٠٣٢،٨٠٠ (حەیفا) – ٢،١٩٦،٩٠٠ (ناوەندی) |
| ڕووبەر | ١٩٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (تێل ئەڤیڤ) – ١٤،١٩٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (باشووری) |
| دەوڵەت | دەوڵەتی ناوچەیی |
| ژێربەشەکان | ئەنجومەنی شار، ئەنجومەنی ناوچەیی، ئەنجومەنی ھەرێمی |


ناوچەکانی ئیسرائیل لە شەش ناوچەی کارگێڕیی سەرەکی پێکدێن، کە بە عیبری وەک مێخۆزۆت (מְחוֹזוֹת؛ خوێندنەوە. מָחוֹז، مەخۆز) و بە عەرەبی وەک مەنتیقە ناسراون. ھەروەھا ١٥ ژێرناوچە لە ئیسرائیل بوونیان ھەیە کە لە عیبریدا بە نەفۆت (נָפוֹת؛ خوێندنەوە. נָפָה، نەفا) و لە عەرەبیدا بە قەزا ناسراون. ھەر ژێرناوچەیەک زیاتر دابەش دەکرێت بەسەر ھەرێمە سروشتییەکاندا،[١][٢] کە بەسەر بەشەکانی ئاستی ئەنجومەندا دابەش دەکرێن: لەوانە شارەکان، شارەوانییەکان یان ئەنجومەنە ھەرێمییەکان.
دابەشکردنی ئێستا بەسەر ناوچەکان لە ساڵی ١٩٥٣دا دانراوە، بۆ جێگرتنەوەی ئەم دابەشکردنانەی کە لە دەسەڵاتی بەریتانیاوە مابوونەوە. لەو کاتەوە ھەتا ئێستا وەک خۆی ماوەتەوە؛ دووەم ڕاگەیاندنی سنووری ناوچەکان کە لە ساڵی ١٩٥٧دا دەرچووە ھەتا ساڵی ٢٠٢٣ وەک خۆی مایەوە، تەنیا سنوورەکانی ئێستای کە لە شوێنی خۆیانن دووپات کردەوە.
ئامارەکانی ئەم بابەتە لەسەر بنەمای ژمارەکانی نووسینگەی ناوەندیی سەرژمێرییەکانی ئیسرائیلە و بەمجۆرە ھەموو ئەم شوێنانەی لەژێر دەسەڵاتی مەدەنیی ئیسرائیلدان بە ناوچە داگیرکراوەکان لەلایەن ئیسرائیلیشەوە دەگرێتەوە. بۆیە ژێرناوچەی جۆلان و چوار ناوچە سروشتییەکەی ھەرچەندە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگای نێونەتەوەیییەوە وەک بەشێک لە ئاخی ئیسرائیل دانی پێنەنراوە، بەڵام لە ژمارەی ژێرناوچەکان و ناوچە سروشتییەکاندا جێیان گرتووە. بە ھەمان شێوە، ژمارەی دانیشتووان لە خوارەوە بۆ ناوچەی ئورشەلیم بە قودسی ڕۆژھەڵاتەوە ھەژمار کراوە کە لکاندنی بە ئیسرائیل لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگای نێونەتەوەیییەوە بەفەرمی نەناسراوە. بەڵام ناوچەی یەھوودا و سامەرە لە ژمارەی ناوچەکان و ژێرناوچەکاندا دانەنراوە چونکە ئیسرائیل دەسەڵاتی مەدەنیی خۆی لەم بەشەی کەناری ڕۆژاوادا بەکار نەھێناوە.
کارگێڕی
[دەستکاری]ناوچەکان ھیچ جۆرە دامەزراوەیەکی ھەڵبژێردراویان نییە، ھەرچەندە خاوەنی چەندین ئەنجومەنن کە لە نوێنەرانی وەزارەتەکانی حکوومەتی ناوەندی و دەسەڵاتە خۆجێیییەکان بۆ مەبەستی پلاندانان و بیناسازی پێکھاتوون. بەڕێوەبردنیان لەلایەن کۆمیساری[٣] ناوچە کە لەلایەن وەزیری ناوخۆوە دەستنیشان دەکرێت ئەنجام دەدرێت. هەروەها هەر ناوچەیەک خاوەن دادگایەکی ناوچەیە.
بەو پێیەی کۆمیساریای ناوچەکان بە بەشێک لە بیرۆکراسیی وەزارەتی ناوخۆ دادەنرێت، تەنیا کاتێک دەتوانن ئەم ئەرکانە کە لە چوارچێوەی ئەرکەکانی وەزارەتەکانی ترەوە جێیان گرتووە ئەمجام بدەن، کە وەزیری پەیوەندیدار دەسەڵاتیان پێبدات.[٣] ئەم مۆڵەتە بە دەگمەن دەدرێت، چونکە وەزارەت و دامەزراوەکانی تری حکوومەت (بۆ نموونە وەزارەتی تەندروستی[٤] و پۆلیس[٥]) سیستەمی جیاوازیی خۆیان لە ناوچەکاندا دادەمەزرێنن.
پێڕستی ناوچەکان
[دەستکاری]| ڕیز | ناوی ناوچە | شاری ناوەند | گەورەترین شار | ژمارەی دانیشتووان (٢٠٢٣) | ڕووبەر (کیلۆمەتری چوارگۆشە) |
|---|---|---|---|---|---|
| ١ | باکووری | نۆف ھەگەلیل | ناسرە | ١،٥٢٧،٨٠٠ | ٤،٤٧٣ |
| ٢ | حەیفا | حەیفا | حەیفا | ١،١٣٤،٠٠٠ | ٨٦٤ |
| ٣ | ناوەندی | ڕەملە | ڕیشۆن لێتسیۆن | ٢،٣٦٥،٠٠٠ | ١،٢٩٣ |
| ٤ | ناوچەی تێل ئەڤیڤ | تێل ئەڤیڤ | تێل ئەڤیڤ | ١،٥١٢،٤٠٠ | ١٨٦ |
| ٥ | ئورشەلیم | ئورشەلیم | ئورشەلیم | ١،٢٤٥،١٠٠ | ٦٥٢ |
| ٦ | باشووری | بێئرشێبا | ئەشدۆد | ١،٣٦٢،٥٠٠ | ١٤،١٨٥ |
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Key to the Codes in the Maps - Districts, Sub-Districts and Natural Regions 2018, Israel Central Bureau of Statistics, 2021
- ↑ Districts, Sub-Districts and Natural Regions 2018, Israel Central Bureau of Statistics, 2021
- 1 2 «Transfer of Power (District Commissioners and District Officers) Law, 5724-1964, Laws of the State of Israel vol. 18 no 38. (pp. 70-71)» (PDF).
- ↑ «Polio Vaccination Centers across Israel». Ministry of Health Israel. لە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ «Maps». www.police.gov.il (بە عیبری). لە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.