ناوەندی ڕۆشنبیری کوردی ئەڵمانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

ناوەندی ڕۆشنبیری کوردی ئەڵمانی[بەستەری مردوو][بەستەری مردوو][بەستەری مردوو][بەستەری مردوو] ناوەندێکی ڕۆشنبیری‌یە، ساڵی ٢٠٠٣ لە شاری مانھایم دامەزرا. کە پەرەدان بە ئاستە ڕۆشنبیری‌یەکان بە ئەرکی سەرەکی خۆی دەزانێ و کار بۆ بەھێزکردنی ئاڵوگۆڕی ڕۆشنبیری کوردی ئەڵمانی دەکات.

دامەزراندنی کتێبخانەیەکی گشتی یەکێکە لە ئامانجە سەرەکی‌یەکانی ناوەند، تاکو ئێستا زیاتر لە ٥٠٠٠ کتێب و گۆڤار و رۆژنامە لە کتێبخانەی ناوەند ھەیە.

لە ساڵەکانی 2004 ، 2005 , 2006 ,2007 , 2008, 2009 و 2010 بەڕێوەبردنی کارەکانی ستاندی کوردستانی ئەنجامداوە‌ لە پێشانگای کتێبی فرانکفورت . لە مەبەستە سەرەکی‌یەکانی دامەزراندنی قوتابخانەی تایبەت بە زمانی کوردی و ئەڵمانی‌یە. لە ھەمان کاتدا کار بۆ کردنەوەی خولی فێربوونی کۆمپیوتەر و ئینتەرنێت دەکا.

یەکێک لە کارە گرنگەکانی ئەم ناوەندە گێرانی کۆڕی رؤشنبیری‌یە دەربارەی بابەتی جۆراوجۆر کە جێگەی گرنگی پێدانی ئەندامانی ناوەندەکە یاخود ھاووڵاتیانی کوردی بێت لە ناوچەکە.