قەزای ھەولێر
قەزای ھەولێر | |
|---|---|
| بە عەرەبی: قضاء اربیل بە ئینگلیزی: Erbil District | |
نەخشەی کارگێڕی پارێزگای ھەولێر | |
![]() قەزای هەولێر | |
| پۆتانەکان: 36°11′27″N 44°00′34″E / 36.1907°N 44.00947°Eپۆتانەکان: 36°11′27″N 44°00′34″E / 36.1907°N 44.00947°E | |
| وڵات | |
| ھەرێمی فێدراڵ | (ھەرێمی کوردستان)[١] (باشووری کوردستان)[٢] |
| پارێزگا | ھەولێر |
| مەڵبەند | ھەولێر |
| ژمارەی ناحیەکان | ١ |
| ژمارەی گوندەکان | ٥٠ |
| بوون بە قەزا | ١٨٥٠ |
| دەسەڵات حکوومەتی خۆجییی | |
| • جۆر | ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی |
| • قایمقام | نەبەز عەبدولحەمید |
| ڕووبەر | |
| • سەرجەم | ٥٩٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٣٠ میلی چوارگۆشە) |
| بەرزایی | ٤١٨ مەتر (١٬٣٧١ پێ) |
| بەرزترین بەرزایی | ٥٥٧ مەتر (١٬٨٢٧ پێ) |
| نزمترین بەرزایی | ٢٨٠ مەتر (٩٢٠ پێ) |
| ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٠) | |
| • سەرجەم | ٨٥٢٬٣٢٩ |
| • چڕی | ٩٧١ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٬٥١٠ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
| سەرناوی دانیشتوو | ھەولێری |
| زمان و ئایین | |
| • زمان | کوردی (سۆرانی) و سوریانی و عەرەبی |
| • ئایین | ئیسلام(سوننە و شیعە)، مەسیحی و یارسان |
| • ب پ م(٢٠١٧) | ٠٫٧٠٦[٣] بەرز · ٢ەم بۆ ١٧ |
| ناوچەی کاتی | UTC+٣ (ناوچەی کاتی) |
| • ھاوین (DST) | UTC+٣ (ھاوین) |
| تەلەفۆن | ٩٦٤+ |
| وێبگە | http://www.slemani.gov.krd/ku/ |
قەزای ھەولێر یەکێکە لە قەزاکانی پارێزگای ھەولێر لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شاری ھەولێرە.[٤] ژمارەی دانیشتووانی ٨٥٠ ھەزار کەسە (٢٠٢٥). قەزاکە دەکەوێتە ناوچەیەکی دەشتایی کە لە بەشی باشووریدا زنجیرە گردێک ھەیە. لە وەرزی ھاویندا کەشوھەوای قەزاکە وشک و گەرمە و لە وەرزی زستانیشدا باراناویی و ساردە. بەڵام وەرزی بەھار و پایزی جوان و مامناوەندییە. لە ساڵی ٢٠١٠دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم قەزایە ٨٥٢٬٣٢٩ کەس بووە.
ناو
[دەستکاری]ناوی قەزای ھەولێر لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە، کە ئەویش شاری ھەولێرە، ھەرجەندە بە ئەربیل ناو دەبرێت بەڵام کوردان و بە فەرمی لە عێراقدا لە ئێستادا ھەولێرە، وە چەندین بۆ چوون ھەیە لەسەر ناوی ئەم شارە:
- بە تورکی عوسمانی ھەر بەم شارە وتراوە ئەربیل(اربیل)،[٦] ھێشتا وەک ناوی شارەکە لە وەرگێڕانی فەرمی ئینگلیزیدا بەکاردەھێنرێت.[٧] فۆڕمی عەرەبی ستانداردی مۆدێرن بۆ ناوەکە بریتییە لە(أربیل).[٨] لە کۆنی کلاسیکدا بە لاتینی بە ئاربێلا و بە یۆنانی بە ئاربێلا (Ἄρβηλα) ناسرابوو، وەرگیراوە لە زمانی پارسیی کۆن ئەربەیرا(𐎠𐎼𐎲𐎡𐎼𐎠𐏓)، بە عەربەیلوی ئاشوورییەوە، بە سۆمەری ئوربیلۆم (𒌨𒉈1).[٩]
- کۆنترین ناویشی (ئوربیل) و (ئوربیلم)ە و یەکێکیش بووە لە شارە گرنگەکانی سومەرییەکان، کە بەپێی لێکۆلینەوەی دیرۆکزان و مێژوونووسان سومەرییەکانیش ئاریایین. (ئور + بیل): (ئور) وشەیەکی سومەرییەکان بووە بە واتای (شار) بەکارھێنراوە و (بیل)یش ناوی خوایەکی سومەریەکان بووە، ئوربیل بە واتای (شاری بیل) دەھات. ھەروەھا پایتەختی سومەرییەکانیش بۆخۆی ناوی (ئور) بووە. زۆربەی شارە کۆنەکانی کوردستان و نیشتمانی نێوان دوو رووبار (مێزۆپۆتامیا) کە وشەی (ئور) یان لەگەڵ بەکار دەھێنرا بریتیبوونە لە؛ ( ئوور، ئوربیل، ئوروحا "ئورفا"، ئورمییە، ئوراپخا، نیپ ئور،...). کە لە فەرھەنگی ھەریەکێک لە ئاسووری، ئەکەدی، میتانی، ساسانییەکان ناوی ئەو شارانە بەشێوەیتر بەکارھێنراوە وەک نمونە: بۆ ھەولێر (ئەربێلا ، ئەربائیلۆ،..). بۆ کەرکووک (ئوراپخا، ئاراپخا، نوزی...). بۆ شاری ڕحا (ئوروحا، ئورحا، ئورفا،..).[١٠]
- عەلائەدین سەججادی ئەو ئەفسانەیەی نووسیوە ( ئەگێڕنەوە دەڵێن : لەپاش شکانی ئاشوورییەکان بە دەست میدیەکان ، کوردەکان ھاتوون بەشوێنی ئەو خوایانەدا گەڕاون کە چەپاویان کەن سەرەتا وایان زانیوە کە ئەمانە زۆر زلن ھەریەکە بە ئەندازەی کێوێک ئەبن لەسەر ئەو نیازە زۆر گەڕاون ھیچیان بەرچاو نەکەوتووە، کتوپڕ کابرایەک چویتە ژوورێک سەیری کردوە لەوێ دان بەسەرسامیەکی سەیرەوە بانگی ھاوڕێیەکانی کردووە (ھۆ لێرەن), (ھۆ لێرەن ), (ھۆلیرە), ( ھولیر), (ھەولیر) لەدواجار وشەکان سەدە بەسدە گۆڕانکاری لەسەر زمان کراوە کورت و ڕێک کراوە تەگەیشتووتە ناوی(ھەولێر).[١١]
- وشەی ھەولێر، لە وشەی (ئەربیل) و (ئوربیل) و (ئەربا ئیلۆ)ەوە ھاتووە و لەسەر زار گۆڕاوە. وەک نمونەی (ئەربەئیلۆ، ئەربیل، ئوربیل، ئورویل، ھەرویل، ھەولێر...).
جوگرافیا
[دەستکاری]قەزای ھەولێر ھاوسنوورە لەگەڵ؛
- لە باکوورەوە قەزای بەحرکە.
- لە باشوورەوە قەزای قوشتەپە و قەزای مەخموور.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە قەزای بنەسڵاوە.
- لە ڕۆژاواوە قەزای خەبات و قەزای مەخموور.[١٢]
مێژوو
[دەستکاری]ناحیەکان
[دەستکاری]- ناحیەی شەمامک: ناحیەی شەمامک سەر بە قەزای ھەولێرە و ناوچەیەکی تەختی دەشتاییە. ئەو ناحیەیە کەوتووەتە باشووری شاری ھەولێر بە دووری ٢٥ کم. ناحیەی شەمامک ناوچەیەکی کشتوکاڵییە و ئاو و ھەوای ناحیەکە لە وەرزی زستاندا ساردە و لە وەرزی ھاویندا گەرمە. ڕووبەر: ٥٥٨٫٩ کم دووجا.
ژمارەی گوند: ٦٢ ھێلی پانی و درێژی ناوەندی ناحیە: باشوور ٣٦٫٠٢٣٤ پلە. باکوور ٤٣٫٩٢٧٤ پلە. باری ڕووی زەوی: دەشت:٩١٪. گرد:٩٪
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «ئاڵای ھەرێمی کوردستان». KRG. لە ٩ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم». KRG. لە ٩ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ https://www.hawlergov.org/app/node/386
- ↑ https://www.hawlergov.org/app/node/416
- ↑ Nasrullah, Mehmet (1908), مکمل آوروپا خریطە سی [Complete Map of Europe] (in Ottoman Turkish), Istanbul: Tefeyyüz Kitaphanesi.
- ↑ https://gov.krd/english/the-governments-mission/erbil-baghdad-relations/
- ↑ https://gov.krd/arabic/the-governments-mission/erbil-baghdad-relations/
- ↑ https://oracc.museum.upenn.edu/
- ↑ پ.ی.د موسا محەممەد خضر و پ.ی.د ئارام جەلال حەسەن و کەیفی جەلال تەھا. «ناوی ھەولێر لە سەرچاوە کۆنەکاندا» (PDF) (بە کورد). لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ گۆڤاری سۆمەری ژمارە ٨ ساڵی ١٩٥٢
- ↑ openstreetmap. «سنوور» (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
