ناوەندی ھەواڵنێریی سەقز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ناوه‌ندی هه‌واڵنێری سه‌قزەوە ڕەوانە کراوە)

ناوەندی ھەواڵنێریی سەقز ناوەندێکی بڵاوکردنەوەی ھەواڵ و زانیارییە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان کە تایبەتە بە شاری سەقز. ئەم ناوەندە، ناوەندێکی ھەواڵنێری ئازادە کە لەلایەن کۆمەڵێک لە ڕۆژنامە نووسانی سەربەخۆی سەقزی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتەوە بەڕێوە دەچێت و دوایین ڕووداوەکان و زانیارییەکانی شاری سەقز بڵاو دەکاتەوە.

لە بەشی پێناسەی ماڵپەڕەکەی دا، ئەم ناوەندەکە بەم شێوەی خوارە ڕێبازی خۆی دەناسێنێت:

ناوەندی ھەواڵنێری سەقز تێدەکۆشێت کە بە گوێرەی توانا لە چرکە ساتدا نوێترین ھەواڵ و زانیارییەکانی پەیوەندیدار بە سەقز بۆ خوێنەرانی بگوازێتەوە وە لە ھەمان کاتیشدا ھەوڵ دەدات کە مێژووی پڕ لە سەروەری ناوچە و شاری دێرینی سەقز بە نەوەی نوێ و باقی ھاوڵاتیانی شارەکانی کوردستان بناسێنێت.

ئەندامان[دەستکاری]

ڕۆژنامەوانان و ئەندامانی ناوەندی ھەواڵنێری سەقز ئەم کەسانەن:

  1. عەتا حامیدی ـ سەقز
  2. عەلی سەرشیوی ـ سەقز
  3. جەعفەر ئەحمەدی ـ بۆکان
  4. لەیلا بەفری ـ ئاڵمان
  5. ھیوا ئەمینی ـ سوید
  6. ھێمن ئەمینی ـ سوید
  7. فێنک ساڵحی ـ ئامریکا
  8. بەھار ئەفشاری ـ نەرویج

ھاوبابەت[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکاان[دەستکاری]

ماڵپەڕی ناوەندی ھەواڵنێریی سەقز